بنەماڵەکانی قوربانیانی پرسوس و دێرسم دەستبەسەرکردنیان شەرمەزار کر

کاتی دەستگیرکردنی هاوسەرۆکی شارەوانی پرسووس خەدیجە چەڤیک درێژکرایەوە. بنەماڵەکانی پرسووس قەیومیان شەرمەزار کرد. لە دێرسمیش چالاکی شەرمەزارکردن لە ڕۆژی شەشەم دایە.

کاتی دەستگیرکردنی هاوسەرۆکی شارەوانی پرسووس خەدیجە چەڤیک کە لە چوارچێوە لێپرسینەوەیەک لە لایەن داواکاریی کۆماریی ڕحا-وە دەستیپێکردبوو، لە ١٥ی تشرینی دووەم لە ئەرک لادران و قەیوم لە شوێنیان دانرا، درێژکرایەوە. چەڤیکیان هێنایە دادگای تاوانەکانی ئاشتی ڕحا، کاتی دەستگیرکردنەکەی دیسان بۆ دوو ڕۆژی دیکە درێژ کرایەوە.

چەڤیک بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕوحا گواسترایەوە.

بنەماڵەکانی قوربانیانی پرسووس: چەڤیک ئازاد بکەن

بنەماڵەکانی پێرسووس و ١٠ی تشرینی یەکەم، دەستگیرکردنی هاوسەرۆکی شارەوانی پرسووس خەدیجە چەڤیک، کە لە جێگەی قەیوومیان سەپاندبوو، لە لقی کۆمەلەی مافی مرۆڤی ئەستەنبۆڵ بە ڕاگەیەنراوێک شەرمەزارکرا. سوڵتان یلدز، هاوژینی جەمیل یلدز کە لە پرسوس گیانی سپاردبوو قسەی کرد و وتی: " دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە هەلبژێردراون لە دژی دیموکراسییە".

فایق دەمیر، ئەندامی کۆمەڵەی ١٠ی تشرینی یەکەمیش وتی: "چەڤیک هەمان کات لە ئەنقەرە منداڵ و خزمی بێ سەروشوێن کراوە. ئەرکی ئەو کەسانەی ڕووی ڕەشی داعشەکان ڕیسوا دەکەن لە ئەرک لادەدرێن".

زولەیخا گولوم، پەرلەمانتاری هەدەپە ڕایگەیاند کە لە خاوەنداریکردن لە دەستکەوتی ژنان بەردەوام دەبن.

لە دەقی ڕاگەیاندراوەکە ئەوەش وترا، چەڤیک تەنیا نییە.

دێرسم

چالاکی پرۆتەستۆکردنی لەدژی دەسبەسەرکردنی سەرۆکی شارەوانی مێزگرتی دێرسم دەستیپێکردبوو، لە ڕۆی شەشەمدا بەردەوامە.

لە چالاکییەکەدا ناڕەزایی نیشاندرا لەدژی دەستبەسەرکردنی شارەوانییەکان لەلایەن قەیومەکانەوە.