به بیانووی ئۆپه‌راسیۆن له هێنێ ڕێگه‌كان داخران
له گه‌ڕه‌كه‌كانی توورالیی سه‌روو و توورالیی خوارووی شارۆچكه‌ی هێنێ به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیای داگیركه‌ر ڕێگه‌كان داخران.
له گه‌ڕه‌كه‌كانی توورالیی سه‌روو و توورالیی خوارووی شارۆچكه‌ی هێنێ به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیای داگیركه‌ر ڕێگه‌كان داخران.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، شه‌وی دووشه‌ممه له گه‌ڕه‌كه‌كانی توورالیی سه‌روو و توورالیی خوارووی شارۆچكه‌ی هێنێی سه‌ر به ئامه‌د ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ده‌ستی پێكردووه و ڕێگه‌كانی ئه‌و ٢ گه‌ڕه‌كه داخراون.
هاوكات هێزه‌كانی داگیركه‌ر هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ڕێگه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی چه‌په‌ر و دارالان-ی شارۆچكه‌ی لیجه‌یان داخستووه. راگه‌یه‌نرا یه‌كینه‌تایبه‌ته‌كانی سوپای داگیركه‌ریش به‌شدارن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه.
ڕۆژی ٤ی تشرینی یه‌كه‌م\١٢ی ڕه‌زبه‌ر له ٦٥ گه‌ڕه‌ك، گوند و لادێی سنووری ناوچه‌كانی لیجه و هێنێی سه‌ر به پارێزگه‌ی ئامه‌د، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ڕاگه‌یه‌نرا. ڕۆژی ١١ی تشرینی یه‌كه‌م\١٩ی ڕه‌زبه‌ر هه‌رچه‌نده قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر ئه‌و شوێنانه هه‌ڵگیرا، به‌ڵام سه‌ربازان به تایبه‌ت له گوندی چه‌می ئه‌لكا له به‌رده‌م ماڵی گوندنشینان نۆبه‌تیان گرت و ڕێگرییان له هاتنه ده‌ره‌وه‌ی هاوڵاتییان كرد.
له‌و گه‌ڕه‌ك و گوندانه‌ی كه گه‌مارۆ دران، سه‌ربازان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دانیان له هاوڵاتییان كرد و ڕێگه‌یان نه‌دا له ماڵه‌كانیان بێنه ده‌ره‌وه. به‌و هۆیه‌وه چه‌ندین ڕۆژ دانیشتوان و ئاژه‌ڵانی ئه‌و گه‌ڕه‌ك، گوند و لادێیانه به برسێتی مانه‌وه.
s.m