كۆڵبه‌ران و كاسبكاران، مانگێك به‌ر له ئێستا له دژی قه‌ده‌غه‌كردنی بازرگانیی سه‌ر سنوور ده‌ستیان به چالاكیی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین كرد. ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له شاری جوانڕۆ و بانه ده‌ستیانپێكرد و چه‌ندین شاری دیكه‌ی وه‌ك مه‌ریوان، سه‌قز، سه‌رده‌شت و پیرانشاری گرته‌وه. چالاكییه‌كان كه بۆ مانگرتن و بایكۆت ته‌شه‌نه‌یان كرد، ڕووبه‌ڕووی زه‌خت و هه‌ڕه‌شه‌ی ڕژێمی ئێران بوونه‌وه.
هێزه‌كانی ڕژێمی ئێران ده‌ستیان به هێرش و ده‌ستگیركردنی چالاكان كرد. له چه‌ندین شار به‌هۆی زه‌خت و فشاره‌كان چالاكییه‌كان وه‌ستێنران، به‌ڵام له شاری بانه ماوه‌ی ٢٥ ڕۆژه بێ ناوبڕ چالاكی به‌رده‌وامه و چالاكان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن تا كاربه‌ده‌ستان به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، به‌رده‌وام ده‌بن له چالاكی.
هه‌رچه‌نده حكوومه‌تی ئێران به‌ڵێنی كردنه‌وه‌ی سنووری دابوو، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و به‌ڵێنه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه. هه‌ر بۆیه ڕه‌نجده‌رانی شاری بانه كه بژێوی ژیانیان به بازرگانیی سنوور په‌یدا ده‌كه‌ن له مه‌یدانه‌كانی چالاكی ناكشێنه‌وه و به‌رده‌وامن له چالاكی. له هه‌موو چالاكییه‌كدا ڕووبه‌ڕووی هێرش، گرتن و هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه‌كانی ڕژێم ده‌بنه‌وه.
s.m