به‌رپرسی هه‌رێمی ئه‌رزرۆمی هه‌په‌گه «كه‌مال گارزان» شه‌هید بوو
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، به‌رپرسی هه‌رێمی ئه‌رزرۆمی هه‌په‌گه كه‌مال گارزان له شه‌ڕێكدا له ده‌شتاییه‌كانی پیله‌موور-ی دێرسم شه‌هید بوو.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، به‌رپرسی هه‌رێمی ئه‌رزرۆمی هه‌په‌گه كه‌مال گارزان له شه‌ڕێكدا له ده‌شتاییه‌كانی پیله‌موور-ی دێرسم شه‌هید بوو.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، به‌رپرسی هه‌رێمی ئه‌رزرۆم-ی هه‌په‌گه «كه‌مال گارزان (مه‌ده‌نی سایلگان)» له‌گه‌ڵ ٦ گه‌ریلای هه‌ڤاڵیدا شه‌هید بووه.
ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
٤ی نیسان\١٥ی خاكه‌لێوه له ده‌شتاییه‌كانی پیله‌موور-ی دێرسم به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا، شه‌ڕ ڕوویدا. له‌و شه‌ڕه‌دا به‌رپرسی هه‌رێمی ئه‌رزرۆم-ی هه‌په‌گه هاوڕێ كه‌مال گارزان له‌گه‌ڵ ٦ هه‌ڤاڵی خۆی قاره‌مانانه شه‌ڕیان كرد و چوونه ڕیزی كاروانی شه‌هیدانه‌وه. هه‌تا ئێستا زانیارییه‌كان ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی ٦ هه‌ڤاڵه‌كه‌مان كه شه‌هید بوون، ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه. هه‌ر كاتێك ناسنامه‌ی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌مان ڕوون بوویه‌وه، بۆ ڕای گشتی ڕایده‌گه‌یه‌نین.
ناسنامه‌ی هاوڕێمان كه‌مال گارزان وه‌هایه:
![]() |
ناسناو: كه‌مال گارزان |
هه‌ڤاڵی ئێمه كه‌مال گارزان (مه‌ده‌نی سایلگان) ساڵی ١٩٧٧ له گوندی ڤارتنس-ی مووش له‌نێو بنه‌ماڵه‌یه‌كی ڕه‌نجده‌ر له‌دایكبوو. هه‌ڤاڵی ئێمه كه‌مال كه‌سێكی وه‌ها بوو كه له هه‌ر شوێنێك بووبێت، به ڕه‌نجدانی خۆی له‌سه‌ر پێ ماوه‌ته‌وه. ڕه‌نج بۆ ئه‌و به‌هایه‌كی زۆر هێژا بوو.
له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان كه شه‌ڕی داگیركاری و قڕكردنی فاشیزمی كۆماری توركیا له كوردستان زۆر سه‌خت بوو، گوندی هه‌ڤاڵمان كه‌مال-یش له لایه‌ن دوژمنه‌وه سووتێنرا. هه‌ڤاڵمان كه‌مال له شوێنێك له‌دایكبوو كه هه‌موو ڕۆژێك هێرشی دوژمنی لێ ڕووده‌دا و فشارێكی زۆری له‌سه‌ر بوو. ئه‌و ڕاستیی دوژمنی به‌باشی ناسی. بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ریدا بوه‌ستێته‌وه، له ساڵی ١٩٩٢ به‌دواوه جێگه‌ی خۆی له‌نێو تێكۆشانی ئازادیی كورد-دا گرت. ساڵێك به‌شێوه‌یه‌كی چالاك كاری ملیشیایی كرد و ساڵی ١٩٩٣ له هه‌رێمی گارزان هاته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا.
له هه‌رێمی گارزان له‌نێو شه‌ڕێكی سه‌خت و به‌رخۆدانێكی بێ وێنه‌دا له دژی هێرشه‌دڕندانه‌كانی دوژمن، كرداره‌سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆی به گه‌ریلایه‌تی جێبه‌جێ كرد. له‌نێو شه‌ڕێكی سه‌خت و بێ ناوبڕدا مایه‌وه. له دوای ئه‌و شه‌ڕه سه‌خته‌دا، ساڵی ١٩٩٧ چوو بۆ لای ڕێبه‌ر ئاپۆ و به‌شداری كرد له په‌روه‌رده. ڕێبه‌ر ئاپۆی ناسی و به‌م شێوه‌یه دڵسۆزییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تێكۆشان زێده بوو. دوای ئه‌وه‌ی له لای ڕێبه‌رایه‌تی له ڕووی فكرییه‌وه خۆی به‌هێز كرد، ساڵی ١٩٩٨ جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی گارزان. پاش پڕۆسه‌ی پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی و دوای ماوه‌یه‌ك مانه‌وه له هه‌رێمی گارزان، چووه هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا و له‌وێ به‌شدار بوو له وه‌رزێكی دیكه‌ی په‌روه‌رده. ساڵی ٢٠٠٣ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری بكات له هه‌ڵمه‌تی ١ی حوزه‌یرانی ٢٠٠٤، جارێكی دیكه ڕووی له هه‌رێمی گارزان كرد. له دوای ماوه‌یه‌كی درێژ، ده‌ستی به كرداری چالاكانه‌ی تێكۆشانی گه‌ریلا كرد و له‌م هه‌نگاوه‌دا ڕۆڵی پێشه‌نگی گێڕا. له دژی پڕوپاگه‌نده‌ی دوژمن كه ده‌یگوت «گه‌ریلا ئیدی ناتوانێت شه‌ڕ بكات»، به كرده‌وه له هه‌رێمی گارزان دوژمنی به‌زاند. به كرده‌وه پیشانی دۆست و دوژمنی دا كه گه‌لی كورد بێ پاراستن نییه و گه‌ریلا له هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا ده‌توانێت گه‌لی خۆی بپارێزێت.
هه‌ڤاڵی ئێمه كه‌مال، ساڵی ٢٠٠٨ ده‌ربازی هه‌رێمی ئامانۆس بوو و به‌گه‌ریلایه‌تیی ٣ ساڵه‌ی خۆی له‌و هه‌رێمه، گورزی توندی له دوژمن دا. له گه‌ریلایه‌تیی خۆیدا، به‌كرده‌وه دوژمنی تووشی سه‌رسوڕمان كرد و ده‌ریخست كه گه‌ریلاكانی كوردستان له هه‌ر هه‌لومه‌رجێكدا و له هه‌ر شوێنێك بن ده‌توانن شه‌ڕ بكه‌ن.
ساڵی ٢٠١١ - ٢٠١٢ وه‌ك فه‌رمانداری هه‌رێمی خواكورك به‌شدار بوو له هه‌ڵمه‌تی شه‌ڕی شۆڕشگێڕیی گه‌ل له‌و هه‌رێمه. له‌گه‌ڵ فه‌رماندار ڕه‌شید سه‌ردار له سه‌رپه‌رشتیكردنی شه‌ڕدا جێگه‌ی گرت و گورزی قورس له دوژمن درا. دوای ئه‌وه‌ی له چیاكانی زاگرۆس به به‌رپرسیاره‌تی هه‌ڵسا، ساڵی ٢٠١٦ سه‌رله‌نوێ ڕووی له مه‌یدانه‌كانی باكوور كرده‌وه و جێگه‌ی خۆی له‌نێو فه‌رمانداره‌تیی هه‌رێمی ناوین-دا گرت.
هه‌ڤاڵمان كه‌مال به‌فیداكارییه‌كی گه‌وره به‌شدار بوو له پراكتیكی گه‌ریلایه‌تیی ٢٩ ساڵه. بوو به هاوڕێیه‌كی باشی ڕێبه‌رایه‌تی و میلیتانێكی دڵسۆزی تێكۆشان. هه‌میشه له‌نێو پڕاكتیكی شه‌ڕدا مایه‌وه و بوو به فه‌رماندارێكی شاره‌زای گه‌ریلا. هه‌میشه هه‌وڵیدا ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێی سپێردراوه، سه‌ربخات و له زۆر ئاستدا به به‌رپرسیاره‌تییه‌كانی هه‌ڵسا. دوایین جار جێگه‌ی خۆی له‌نێو ئه‌نجومه‌نی فه‌رماندارانی هه‌په‌گه‌دا گرت و ئه‌زموونی گه‌ریلایه‌تیی خۆی له ئاستێكی باڵاتردا خسته‌گه‌ڕ. هه‌ڤاڵی ئێمه كه‌مال بوو به یه‌كێك له‌و فه‌رماندارانه‌ی ناوی خۆیان له مێژووی شه‌ڕی گه‌ریلادا نووسی، وه‌ك شه‌هیدێكی قاره‌مانی ئێمه كه تێكۆشانی ئازادیی كوردی گه‌یاندۆته دواڕۆژ، له دڵی گه‌ریلا و هاوڕێكانیدا یادی ده‌كرێته‌وه.
به‌هۆی ئازاری زۆری شه‌هیدبوونی ئه‌و، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی سایلگان-ی وه‌ڵاتپارێز و هێژا، ته‌واوی گه‌لی ئێمه‌ی وه‌ڵاتپارێز ده‌كه‌ین. ئێمه جارێكی دیكه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه هه‌تا ئازادیی گه‌لی كورد به‌رده‌وام بین له تێكۆشانی خۆمان.
s.m