«به كلارا زه‌تكین ده‌ستی پێكرد، به له‌یلا گیوڤه‌ن گه‌ش ده‌بێت»
گه‌ریلاكانی یه‌ژا ستار و هه‌په‌گه له چیا ئازاده‌كانی كوردستان ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی ڕه‌نجده‌ریان پیرۆز كرد.
گه‌ریلاكانی یه‌ژا ستار و هه‌په‌گه له چیا ئازاده‌كانی كوردستان ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی ڕه‌نجده‌ریان پیرۆز كرد.
گه‌ریلاكانی یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) و هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) له چیا ئازاده‌كانی كوردستانه‌وه ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی ڕه‌نجده‌ریان هه‌ڵسه‌نگاند.
«٨ی ئادار ئه‌و ڕۆژه‌یه كه ژن ئیراده‌ی خۆی پیشان داوه»
گه‌ریلای یه‌ژا ستار به‌هار زاگرۆس: ٨ی ئادار ئه‌و ڕۆژه‌یه كه ژنان ئیراده‌ی خۆیان پیشان داوه. بۆ ئێمه نه‌ك ته‌نیا ڕۆژێك، هه‌موو ڕۆژێك هی ژنانه. تێكۆشین و به‌رخۆدانی ژنان له ڕۆژی ده‌ستپێكه‌وه هه‌تا ئێستا له كه‌سایه‌تیی له‌یلا گیوڤه‌ندا به‌رده‌وامه. ئه‌ركی هه‌موومانه خاوه‌نداره‌تی له‌م به‌رخۆدانه بكه‌ین و درێژه‌ی پێبده‌ین. ئه‌مه له هه‌مان كاتدا تێكۆشانی خۆبوونی ژنه. ئێمه پیرۆزبایی ٨ی ئادار له ڕێبه‌ری خۆمان و له كه‌سایه‌تیی ژنانی به‌رخۆدێردا له هه‌موو ژنان ده‌كه‌ین. ژنان به به‌رخۆدانی خۆیان كۆتایی به گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌رایه‌تی دێنن.
«ژن به هه‌بوونی خۆی خاوه‌نداره‌تی له ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كات»
گه‌ریلای هه‌په‌گه شۆڕش ئاندۆك: چه‌نده ژن ئازاد بن، ئه‌وه‌نده‌ش پیاو ئازاد ده‌بن. له‌به‌رئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌مان ژن وه‌ك هێزی پێشه‌نگ ده‌بینێت. ئه‌گه‌ر تێكۆشانی ژن ئه‌مڕۆ له دونیا بڵاوبێته‌وه ئه‌مه له سایه‌ی ڕێبه‌رایه‌تییه. له سایه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی و شه‌هیده‌كانمانه. ڕێبه‌رمان ئه‌مڕۆ گۆشه‌گیر كراوه و ژن به هه‌بوونی خۆی له دژی گۆشه‌گیری تێده‌كۆشێت. ده‌ڵێت، «ڕێبه‌رایه‌تی نوێنه‌ری هه‌بوونی منه،» كاتێك هه‌ڤاڵ سه‌ما چالاكیی فیدایی كرد، هه‌ڤاڵ فیكری بایگه‌لدی ئه‌مه‌ی وه‌ك فه‌رمانێك بۆ خۆی قبووڵ كرد و چالاكی ئه‌نجام دا. ئێستاش دوای له‌یلا گیوڤه‌ن ناسر یاگز به مانگرتن له خواردن هه‌مان چالاكی كرد. ئه‌مه ده‌ستكه‌وتی ژنانه.
«له‌یلا به به‌رخۆدانی خۆی سبمبولی ژنانی ئازاده»
گه‌ریلای یه‌ژا ستار شیلان كۆبانێ: ٨ی ئادار بۆ ژنانی كورد واتایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه. ژن پێشه‌نگایه‌تی بۆ قۆناغی به‌رخۆدان ده‌كه‌ن. ئێمه ئێستاش بۆ مافه‌كانی ژنان تێده‌كۆشین. له‌یلا گیوڤه‌ن به به‌رخۆدانی خۆی سمبولی ژنانی ئازاده. به‌رخۆدان له هه‌موو شوێنێك بڵاوبووه‌ته‌وه. ئێمه وه‌ك یه‌ژا ستار به‌رده‌وامی به به‌رخۆدان ده‌ده‌ین. ئه‌مساڵ ده‌بێته ساڵی ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ.
«چالاكییه‌كان بۆ كۆتایی هێنان به گۆشه‌گیری له زیادبووندان»
گه‌ریلای هه‌په‌گه سیپان سه‌رهات: به‌رخۆدان بۆ كۆتایی هێنان به گۆشه‌گیركردنی ڕێبه‌رایه‌تی به پێشه‌نگایه‌تیی له‌یلا گیوڤه‌ن ده‌ستی پێكرد. له لایه‌ن ناسر یاگز-ه‌وه درێژه‌ی پێدرا. بۆ كۆتایی هێنان به گۆشه‌گیری جه‌سته‌ی خۆیان خسته به‌رده‌م مردن. ناوی په‌كه‌كه و به‌رخۆدان هه‌میشه بوونه یه‌ك.
s.m