به‌هۆی ده‌ستڕێژیی گوله‌ی سه‌ربازانی توركیا كه‌سێك له ڕوحا كوژرا
له شارۆچكه‌ی بیرهجیكی سه‌ر به پارێزگه‌ی ڕوحا له باكووری كوردستان سه‌ربازانی توركیا له خاڵێكی پشكنین كه‌سێكیان به ناوی سه‌دات پۆڵات كوشت.
له شارۆچكه‌ی بیرهجیكی سه‌ر به پارێزگه‌ی ڕوحا له باكووری كوردستان سه‌ربازانی توركیا له خاڵێكی پشكنین كه‌سێكیان به ناوی سه‌دات پۆڵات كوشت.
پاسێك كه له هێڵی گواستنه‌وه‌ی ڕێگه‌ی ئامه‌د - ئه‌ده‌نه كار ده‌كات، له كلیۆمه‌تری ٦٥ی ڕێگه‌ی ئۆتۆبانی نێوان ڕوحا - بیره‌جیك له لایه‌ن پۆلیسه‌وه وه‌ستێنرا. له كاتی پشكنینی ناسنامه‌ی سه‌رنشینانی پاسه‌كه، له دووری ٥٠ مه‌تره‌وه له‌نێو ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشه‌وه گوله‌بارانی پاسه‌كه كرا و له ئه‌نجامدا سه‌رنشینێكی پاسه‌كه به ناوی سه‌دات پۆڵات (٣٢ ساڵان) بریندار بوو.
پاش ئه‌وه‌ی ناوبراو ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی په‌روه‌رده و لێكۆڵینه‌وه‌ی محه‌مه‌د عاكیف ئینان كرا، گیانی له‌ده‌ست دا. دواتر له فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری ته‌رمی ئه‌و هاوڵاتییه ڕاده‌ستی خانه‌واده‌كه‌ی كرایه‌وه.
s.m