بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگهی سلێمانی ڕاگهیهنراوێكی بڵاوكردهوه و ڕایگهیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگهی خەلەكان – ڕانیە ڕووداوێكی پێکدادان لە نێوان بارهەڵگرێک و تەکسییەک ڕوویداوە. بەهۆی ئەو ڕووداوە تەکسییەکە بەتەواوەتی سووتاوە و سەرجەم سەرنشینهكانی كە چوار كەس بوون ژیانیان لهدهستداوه.
له ڕاگهیهنراوهكهدا ئاماژه بۆ ئهوه كراوه، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان تەرمی قوربانییەكان ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كراون، بەڵام بەهۆی زۆری ڕێژهی سووتانەكەیانەوە تا ئێستا ناسنامەكانیان ئاشكرا نەكراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگهی سلێمانی راشیگەیاند، بنكەی پۆلیسی خەلەكان پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رووداوەكە كردووهتهوه و شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەكەش دەستبەسەرە.
به گوێرهی ئاماری پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی، له ماوەى كەمتر له ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا، لەسەر رێگهی نێوان ناحيەى سوورداش و خەلەكان سێ ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوه کە بەهۆیانەوە ٩ هاوڵاتی ژیانیان لەدەستداوە و ٩ کەسی دیکەش بریندار بوون.
s.m