به‌هۆی پۆستی فه‌یسبووك په‌یامنێرێكی ئاژانسی میزۆپۆتامیا دادگه‌یی ده‌كرێت
دادگه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌هۆی پۆستی فه‌یسبووك دۆسیه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌وانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا یاسین كۆبولان كرده‌وه.
دادگه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌هۆی پۆستی فه‌یسبووك دۆسیه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌وانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا یاسین كۆبولان كرده‌وه.
نووسینگه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی تاوانه‌كانی ڕاگه‌یاندن-ی سه‌ر به داواكاری گشتیی ئیسته‌نبووڵ، دۆسیه‌یه‌كی بۆ په‌یامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا (MA) یاسین كۆبولان به تۆمه‌تی «پڕوپاگه‌نده كردن بۆ ڕێكخستن.» ئاماده كرد و دادگه‌ش په‌سه‌ندی كرد.
له دۆسیه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه له كاتی هێرشه‌كانی حكوومه‌تی ئاكه‌په دژی به‌رخۆدانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانی شاره‌كانی باكووری كوردستان له مانگی ئاب - تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٥، كۆبولان له فه‌یسبووك بابه‌تی وه‌های بڵاوكردوونه‌ته‌وه كه تاوانن.
بڕیاره یه‌كه‌مین دانیشتنی دادگه ده‌رباره‌ی دۆسیه‌كه ڕۆژی ٢٦ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ كاتژمێر ٩:٤٥ به‌ڕێوه‌بچێت.
s.m