لە ڕۆژی ٨ى مارس ڕۆژى جیهانیی ژنانه، ته‌ڤگه‌رى ئازادیش به به‌یاننامه‌یه‌کدا باسى ٨ى مارس ده‌کات.
لە بەیاننامەکە ته‌ڤگه‌رى ئازادیی هاتووە؛ بێگومان بیرکردنەوەی ده‌سه‌ڵاتخوازی ڕه‌گه‌زگه‌را به‌رهه‌مهێن و سه‌رچاوه‌ی ته‌واوی کێشه و قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که‌یه، گه‌لی کوردیش به‌رده‌وام قوربانی حه‌زی فاشیزم و ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی ده‌سه‌ڵاتخوازه هه‌ژمونخوازه‌کان بووه، بۆ ژنانی کوردیش دووجار ئه‌م قوربانیه جیگای باسه.
لە دریژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، خۆشبه‌ختانه ژنی کورد له ته‌واوی کوردستان و به‌تایبه‌تی له ئێستادا له زیندانه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک و له مه‌یدانه‌کانی عه‌فرین و ڕۆژئاوای وڵات‌دا گه‌وره‌ترین و پیرۆزترین ڕۆژه مێژوویه‌کانی ژنان تۆمار ده‌که‌ن که له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا تۆمار نه‌کراوه، که گومانمان نیه ئه‌م مۆدێلی پێشه‌نگایه‌تی ژن و دیموکراتیزه‌کردنه‌ی کۆمه‌ڵگه له ڕۆژئاواوه ده‌بێته نمونه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتو و خۆڕێکخه‌ر بۆ ته‌واوی کوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە؛وه‌کو ژنانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان وێڕای پیرۆزبایمان بۆ ڕێبه‌ری گه‌لانی ئازادیخواز و ئافرێنه‌ری ئایدۆلۆژیای ڕزگاری ژن ڕێبه‌ر ئۆجالان، پیرۆزبایی ٨ی مارس له ته‌واوی ژنانی تێکۆشه‌ری جیهان و کوردستان به‌تایبه‌تی ئه‌و ژنانه‌ی ئه‌مڕۆ له گۆڕه‌پانی به‌رگریدا قاره‌مانانه به ڕووی دوژمنان‌دا وه‌ستاون و شه‌ره‌ف و ناموسی گه‌لان ده‌پارێزن و به ڕۆحی پاکی خۆیان به‌رگری له خاک و ناسنامه‌و پێکه‌وه ژیان و دیموکراتیه‌ت ده‌که‌ن.