بومەلەرزە کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٥ بە پلەی ڕێشتەر لە قووڵایی ٨ کیلۆمەتریی زەوی، تازەئابادی سەر بە کرماشانی هەژاند.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٣:٤، بوومەلەرزەیەک لە ناوەندی شارۆچکەی تازەئاباد-ی سەربە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کورستان روویدا، بوومەلەرزەکە کە شارەکانی جوانڕۆ و گاوارەی پارێزگای کرماشان و هەڵەبجەی هەرێمی کوردستانیش هەستی پێکراوە.

بەرپرسانی فریاکەوتن لە کرماشان دەڵێن: ئەو بوومەلەرزەیە زیانی لێ نەکەوتووەتەوە.