بوومەلەرزە باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و عێراقی هەژاند

جارێکی دیکە بوومەلەرزە باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەژاند و شارەکانی عێراق-یشی گرتەوە

 

ئەمڕۆ دوو جار و لە دووکاتی جیاوازدا لە کاتژمێر ١:٠٠ و دواتریش لە کاتژمێر ١٠:٢٢ خولەک بومەلەرزە لە چەند ناوچەیەکی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان  و عێراق-ی دا.

فازل ابڕاهیم، بەڕێوبەری کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم،ڕاگەیاند: بوومەلەرزەی یەکەم لە شاری سلێمانی بەگوڕی ٦. ٥ پلەی ڕێختەر بووە.

وتیشی: لە هەولێر بومەلەرزە نەبووە و تەنیا هەستی پێکراوە ئەویش بەهۆی بەهێزی شەپۆلی بومەلەرزەکەی سلێمانی بووە.

بەپێی ناوەندی تۆمارکردنی بوومەلەرزەی ئێران، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بومەلەرزەکە بە گوڕی ٥.٦ بووە و لە قەسری شیرین و ئیلامی داوە و ناوەندی بوومەلەرزەکەش قەسری شیرین بووە.

هەروەها، بەپێی ڕاگەیاندنەکانی عێراق بومەلەرزە لە هەمان کاتدا لە بەغدا و چەند شاری عێراق-یشی داوە و هاوڵاتیان هەستیان پێکردووە و پلەکەی ٥.٥ پلەی ڕێختەر بووە.

هەتا ئێستا نەزاندراوە بوومەلەرزەی دووەم پلەکەی نەزاندراوە.

لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱٨ یەکەم بوومەلەرزەیە لە باشوری کوردستان دەدات، بەڵام لە ساڵی ڕابردوو سەدان جار بوومەلەرزە لە باشوری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی داوە و لە یەکەم بوومەلەرزەدا، کە لە ١٢/١١/٢٠١٧ ڕوویدا، زیانی گیانیی و مادیی لێکەوەتەوە.