بوومەلەرزەیەکی تر سنوری باکوور و ڕۆژهەڵاتی هەژاند

لە نێوان سنوری باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوومەلەرزەیەکی تر بە پلەی ٥.٨ ڕوویدا.

بە پێی ناوەندی بوومەلەرزەزانی، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ١٩:٠٠ بە پلەی ٥.٨ ڕوویداوە.

ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە پلەی ٥.٩ لە نێوان باکوور و ڕۆژهەڵات ڕوویدابوو و ١٠ کەس گیانیان لەدەستدابوو و بە سەدان کەسیش بریندار ببون. باسی ئەوە دەکرێت بە هەزاران ئاژەڵیش لەژێر داروپەردوی خانوو ەکاندان.

٢٤ی کانونی دووەم لە خارپێت بوومەلەرزەیەکی بە پلەی ٦.٨ ڕوویدابوو و ٤١ کەس گیانیان لەدەستدابوو.

ف.ق