پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ سه‌رۆك كۆماری توركیا بڕیاریدا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له ٢٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ ئه‌نجام بدرێت، په‌روین بووڵدان، هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان - هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ شاندێكی هاوڕێی له شاری ئیزمیر ده‌ستیان به كار و خه‌باتی هه‌ڵبژاردن كرد.
بووڵدان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل كۆبوویه‌وه و ده‌ستنیشانی كرد كه ئاكه‌په وه‌ڵاتی خستۆته نێو قه‌یرانی ئابووری، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه. وتیشی: قه‌یران و گێژاوی ئاكه‌په هیچی به كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا نه‌به‌خشیوه.
په‌روین بووڵدان وتی: ئاكه‌په ناچاره باجی ئه‌و زوڵمه بدات كه ده‌یكات. هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یران ده‌رفه‌تێكه بۆ گه‌لان، ژن و لاوانی توركیا. هه‌ده‌په له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان هیوای به گه‌لان به‌خشیوه و ده‌توانێت به‌م هه‌ڵبژاردنه چاره‌نووسی توركیا بگۆڕێت.
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، گه‌لانی توركیا پێویستیان به ئاشتی، دیموكراسی و ئازادی هه‌یه. پێویسته جێگه‌ی ڕژێمی تاكه‌كه‌سی له‌م وه‌ڵاته نه‌بێته‌وه.
بووڵدان ڕایگه‌یاند: هه‌ده‌په به كاندیدكردنی كه‌سێك كه به‌ڵێنی ئاشتی و ئارامی به كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا ده‌دات و كێشه‌كانی ژن و لاوان وه‌ك كێشه‌ی خۆی ده‌بینێت، خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئاماده ده‌كات.
«ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه له خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنین. جگه له سه‌ركه‌وتن هیچ شانسێكی دیكه و ئالته‌رناتیڤێكی دیكه‌مان نییه. ئێمه به‌م بیروباوه‌ڕه‌وه كار ده‌كه‌ین. هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ له ئیزمیر داوا له هه‌موو ناڕازییه‌كان، ژن و لاوان ده‌كه‌ین كه له لای هه‌ده‌په خۆیان بۆ كاندیدی هه‌ڵبژاردن كاندید بكه‌ن. ده‌رگه‌ی ئێمه بۆ هه‌موو كه‌س، خه‌ڵكی مه‌غدوور، ژن و لاوان كراوه‌یه. ده‌رگه‌مان بۆ ئه‌رمه‌نی، سوریانی، عه‌له‌وی، عه‌ره‌ب، لاز. چه‌ركه‌ز و توركه‌كان كراوه‌یه. پارته‌كه‌مان ته‌نیا پارتێكی كوردان نییه، به‌ڵكو پارته‌كه‌مان كراوه‌یه بۆ تێكۆشانی هاوبه‌ش. ئه‌ركی ئێمه ئه‌وه‌یه له‌م وه‌ڵاته‌دا مێژوو بگۆڕین و ئاینده بكه‌ینه هی هه‌موومان.»
s.m