بووڵدان: پێویسته ده‌موده‌ست گۆشه‌گیری هه‌ڵبگیرێت
هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) په‌روین بووڵدان سڵاوی ئاراسته‌ی به‌رخۆدانی له‌یلا گیوڤه‌ن كرد و ڕایگه‌یاند، پێویسته ده‌موده‌ست گۆشه‌گیری له‌سه‌ر ئیمڕاڵی هه‌ڵبگیرێت.
هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) په‌روین بووڵدان سڵاوی ئاراسته‌ی به‌رخۆدانی له‌یلا گیوڤه‌ن كرد و ڕایگه‌یاند، پێویسته ده‌موده‌ست گۆشه‌گیری له‌سه‌ر ئیمڕاڵی هه‌ڵبگیرێت.
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په په‌روین بووڵدان سه‌ردانی ناوه‌ندی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك (كه‌جه‌ده)ی كرد له شاری ئامه‌د. بووڵدان گوتی، به‌مه‌به‌ستی زانیاری وه‌رگرتن ده‌رباره‌ی چالاكیی مانگرتن له خواردنی له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده و په‌رله‌مانتاری جۆله‌مێرگی هه‌ده‌په، سه‌ردانی ناوه‌ندی كه‌جه‌ده‌ی كردووه.
گۆشه‌گیری
بووڵدان ڕایگه‌یاند، گیوڤه‌ن له‌پێناو خۆیدا نا، به‌ڵكو له‌پێناو كۆتایی هێنان به گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له زیندان ده‌ستی به مانگرتن له خواردن كردووه. ماوه‌ی ٣ ساڵه ناهێڵن كه ئۆجالان خانه‌واده، پارێزه‌ر و شاندی سیاسی ببینێت. بووڵدان گوتی، گۆشه‌گیری له‌نێو گۆشه‌گیریی ٢٠ ساڵه‌دا به‌رده‌وامه.
په‌روین بووڵدان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، گۆشه‌گیركردنی ئۆجالان گۆشه‌گیركردنی گه‌لی كورده. گۆشه‌گیری تاوانێكی مرۆڤانه‌یه و به‌بیری خسته‌وه كه ئۆجالان مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه خانه‌واده و پارێزه‌رانی خۆی ببینێت.
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په ده‌رباره‌ی دانوستانه‌كانی ساڵی ٢٠١١ تا ٢٠١٥ ڕایگه‌یاند، ئه‌و پڕۆسه‌یه كه‌شوهه‌وایه‌كی ئه‌رێنی بۆ گه‌لانی توركیا هێنا، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له ڕووی دیموكراتییه‌وه نران ئه‌رێنی بوون، ئه‌و كاته‌ی دیداره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چوون فرمێسك له چاوی كه‌س نه‌ده‌ڕژا، كه‌سێك نه‌ده‌مرد. به‌ڵام ٢٠١٥ دوای ئه‌وه‌ی ئاكه‌په كۆتایی به‌م پڕۆسه‌یه هێنا، دیسان شه‌ڕ ده‌ستی پێكرد، ئه‌مه‌ش له لایه‌ن گه‌لانی توركیاوه قبووڵ ناكرێت. بووڵدان گوتی، ده‌مانه‌وێت به تایبه‌تی گۆشه‌گیریی سه‌ر به‌ڕێز ئۆجالان ده‌موده‌ست هه‌ڵبگیرێت و توركیا بگاته ئارامی و ئاسایش.
بڕیار ده‌رباره‌ی ده‌میرتاش
بووڵدان سه‌رنجی خسته سه‌ر بڕیاری دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت به سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و گوتی، قبووڵ ناكرێت كه ئاكه‌په ئه‌م بڕیاره پشتگوێ بخات، دۆخی گرتنی ده‌میرتاش ناقانوونییه. داواشی كرد ده‌ست له كاری دادوه‌ری وه‌رنه‌درێت و ده‌میرتاش و هه‌موو سیاسه‌تمه‌داران ئازاد بكرێن.
هاوپه‌یمانه‌تیی هه‌ڵبژاردن
ده‌رباره‌ی دروستكردنی هاوپه‌یمانه‌تی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی شاره‌وانییه‌كان، په‌روین بووڵدان ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان وه‌ك هه‌ده‌په له‌سه‌ر ئاستی گشتیی پارته‌كه هیچ دیدارێكیان له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك ئه‌نجام نه‌داوه، به‌ڵام له ئاستی شاره‌كان چه‌ند گفتوگۆیه‌ك كراون. گوتیشی، داوایه‌كی وه‌ها هه‌یه كه له چه‌ند شارێك هاوپه‌یمانه‌تی بكه‌ین، به‌ڵام تا ئێستا شتێكی یه‌كلاییكه‌ره‌وه نییه. ئه‌گه‌ر له ڕۆژانی داهاتوودا هه‌ر هاوبه‌شییه‌ك بێته ئاراوه و هیچ ڕێككه‌وتنێك بكرێت، ئه‌وا ڕای گشتی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه.
داگیركاریی قه‌یووم
بووڵدان ده‌رباره‌ی دامه‌زراندنی قه‌یوومه‌كان ڕایگه‌یاند، به پشتیوانی گه‌ل شاره‌وانییه‌كان له ده‌ستی قه‌یوومه‌كان ده‌ردێنین. گوتیشی، ئێمه باوه‌ڕمان به هێزی گه‌له‌كه‌مان هه‌یه و ده‌زانین كه سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازییه‌كی گه‌وره به‌ده‌ستدێنین.
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارته‌كوردستانییه‌كان
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په په‌روین بووڵدان گوتی، دیداره‌كانمان له‌گه‌ڵ پارته‌كوردستانییه‌كان به‌رده‌وامن. لێره‌شدا پێویستی به یه‌كخستنی هێز هه‌یه. ئێمه ته‌نیا بۆ ڕۆژه‌ڤی توركیا ئه‌وه ناڵێین، به‌ڵكو لێره‌ش ده‌مانه‌وێت كورد هێزی خۆی بكاته یه‌ك. به واتای ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی بكات، به‌رده‌وام ده‌بین له دیداره‌كانمان.
s.m