بوڵدان: هیچ لایەنەک بۆی نییە دیموگرافیای ڕۆژئاوای کوردستان بگۆڕێت

لە کۆنگرەی هەدەپەدا پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) قسەی کرد و باسی لە خەبات و تێکۆشانی پارتەکەی بۆ ئاشتی و دیموکراسی لە تورکیا کرد.

سێیەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە شاری ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو. بوڵدان لە دەستپێکی قسەکانیدا ڕایگەیاند، ئەم کۆنگرەیە نیشانەی بڕیارداری پارتەکەمانە. هەرچیەکیان کرد هەدەپە نەکەوت و ناکەوێت. هەرچیەکیش بکەن بێدەنگ نەبووین و بێدەنگ نابین. چۆک دانادەین. پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) هەموو کاتێک لەدژی زوڵم و زۆردەستی بووە، بانگەوازی بۆ دادپەروەری کردووە، شەڕی ڕەتکردووەتەوە، لایەنگری ئاشتی بووە و لەدژی داگیرکەری وەستاوە. داوای ژیانێکی ئابڕوومەندانە و یەکسانی بۆ کۆمەڵگا و گەلان کردووە.

هاوسەرۆکی هەدەپە وتی، "تێکۆشانی سیاسی هەدەپە لە هەموو وڵات، هەموو جێگەیەک بە بوێریەوە بەردەوام دەبێت. هەدەپە بە بوێری بەرەو سەرکەوتن دەڕوات و سەردەکەوێت. پێویستە کەس گۆمانی لەوە نەبێت. خەباتی هەدەپە وەک دیجلە و فورات و مونزور لە سەر ئەم جۆگرافیایە لرفەی دێت. ئێمە دەزانین، ژیان لەم وڵاتەدا بە یەکسانی نێوان پێکهاتەکانی ئەم وڵاتە دەبێت. بە یەکسانی تورکم کوردم عەرەب، چەرکەس، عەلەوی و سونەوە دەبێت. بە تێکۆشانی هاوبەشی گەلانی ئەم وڵاتە، داهاتوویەکی گەش بەدیدەهێنرێت و پێویستە کەسیش گۆمانی لێ نەبێت."

بوڵدان ڕاشیگەیاند، ژیانی هاوبەش ، یەکێتی نێوان گەلان بە واتای دژایەتیکردنی هەموو شەڕەکان دێت. ئەمڕۆ تەنها پارتێک کە لەدژی شەڕی بێت هەدەپەیە. لە تورکیا بە تەنها هەدەپە لەدژی شەڕی عەفرین و شەڕی دژی باکووری سوریایە و تەنها هەدەپە دژی شەڕ دەنگی بەرز دەکاتەوە. داگیرکردنی عەفرین و هەوڵە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و ناردنی سەرباز پرسێکە کە قبوڵ ناکرێت.

وتیشی، "ئێمە کە لەدژی شەڕی ڕۆژئاوا بووین ڕامانگەیاند، هەموو کیشەکان لە رێگەی دیالۆگ و ئاشتیەوە چارەسەر دەبێت. بۆ هیچ کەسێک نییە خەڵکی باکووری سوریا لە خاکەکەی دەربکات و ئاوارەیان بکات و ڕاویان بنێت. گەلان ئەو ناوچەیە بە دەستوورێکی بنەڕەتی نوێ مافەکانیان مسۆگەر دەکەن. گەلان ناوچەکە لەناو ئاشتی و ئارامیدا دەژین و گۆڕینی دیموگرافیا و دەرکردنی خەڵکەکەی تاوانێکی گەورەیە."

لە بەردەوامی قسەکانیدا پەیوەین بوڵدان ئاماژەی بەوەکرد، دەیانەوێت جیهانێکی بێ کورد دروست بکەن. دەیانەوێت هەموو کوردێک بێهەناسە بهێڵنەوە. ئەم سیاسەتە هەم لە ناوخۆ و هەم لە دەرەوەی تورکیا بەڕێوە دەبەن. دەزانین بۆ ئەوەش پەلاماری باکووری سوریایان داوە. وایانزانی لە هێرشی سەر باکووری سوریا هەموو جیهان پشتگیریان دەکات. وایانزانی کوردەکان کوردەکانی پێشوون، وایانزانی ئەم جۆگرافیایە وەک جاران بێخاوەنە. وایانزانی جیهان جیهانی سەدەی ڕابردووە.

هەروەها باسی لە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیش کرد و وتی، " گۆشەگیریان لە سەر هەموو وڵات داناوە. وەک گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان لە ئیمڕالی. ئەگەر هەندێک جار لە ئیمڕالی چاوپێکەوتن لەنێوان بەڕێز ئۆجالان و پارێزەرانی ئەنجامبدرێت، بەڵام تا ئێستاش گۆشەگیری سەر ئۆجالان بەردەوامە و هەڵنەگیراوە. هەموو کەسێک پڕۆسەی ئاشتی بینی کە لە ساڵی ٢٠١٣ دەستیپێکرد و تا ٢٠١٥ بەردەوام بوو. بینیان بە دیالۆگ و دانوستان هەموو کشێەکان چارەسەر دەبن. بەیاننامەی دۆمەباخچە بۆ ئەم وڵاتە شانسێکی گەورە بوو. ئەگەر بەیاننامەی دۆڵمەباخجە پەسەند بکرایا، ئەمڕۆ پێویستیان بەوە نەدەکرد لە گەڵ واشنتن و مۆسکۆ ڕێککەوتن بکەن."

بولدان ئاماژەی بەودا، دەمەوێت زۆر بە ئاشکرایی ئەوە بڵێم، " هیچ سیاسەتێک ئەگەر ئیرادەی سیاسی گەلی کورد قبوڵنەکات و بە هەندی وەنەگرێت، سەرکەوتوو نابێت. لەم جۆگرافیایەدا بێ کورد هاوسەنگی دروست نابێت. هەموو کەسێک پێویستە ئەمە باش بزانێت. ئەوانەی تورکیا بەڕێوەدەبەن پێویستە ڕاستیەکە باش بزانن. پێویستە سیاسەتی رەتکردن و لەناوبردن لە دەرەوە و ناوخۆی تورکیا کۆتایی پێبهێنرێت.

ئەمڕۆ مافی هەناسەدانیشیان لە کورد قەدەغەکردووە. ئەگەر کوردی نابیت هەڵبژێری، کوردی بۆ تۆ یاسا و ماف نییە. کوردی دز لە شارەوانیەکانتان دادەنرێت. کوردی ئیرادەکەی داگیرک دەکرێت. کوردی  مافەکانت ڕەتدەکرێنەوە. ئەمڕۆ ئەم دەستەواژانە بۆ کورد ڕەوا دەبینرێت. بۆیە لە ئامەد، مێردین و وان و ناوچە و شارەکانی تر دزیان لە جێگەی هاوسەرۆکە هەڵبژیردراوەکانی کورد دانران. بەلێم بانگەوازیمان ئەوە. کاتێک لە ئامەد، جۆلەمیرگ و وان و شارەکانی تر سندوق دانران، دیسانەوە گەلەکەمان خاوەنداری لە ئیرادەکەیان دەکەن. ئەمجارە نەک تەنها قەیومەکانتان، خۆشتان لە سندوقەکان دەخنکێنن. ئەم گەلە، گەلی پێشوو نییە. کورد گۆڕاوە و جیهانیش گۆڕاوە."

ڕایگەیاند وەک ئاماژەمان پێکرد، بۆ کورد یاسا نییە، دوو ڕۆژ لەمەوبەر بە بڕیاری دادگا عەبدوڵا زەیدانی پەرلەمانتەرمان ئازاد دەکرا، بەلام بە فەرمانی کۆشک جارێکیتر بڕیاری ئازادکردنی ڕەتکرایەوە و دادوەر بڕیاری بەردەوامی زیندانیکردنی دا. لەبەرئەوەی عەبدوڵا زەیدان کوردە. چونکە عەبدوڵا زەیدان پەرلەمانتاری هەدەپەیە. ئەوان وادەزانن عەبدوڵا زەیدان بەم بڕیارە زۆر دڵگران بوو. پێویستە ئێوە دڵگران ببن. چونکە عەبدوڵا زەیدان لەگەڵ دەمیرتاش لەزینداندایە. هاوڕێی فیگەن یوکسەکداغە، هاوڕێی سەباحەت تونجەلە. هاوڕێی گولتەن کشاناکە. پێویستە شەرم لە بڕیارەکەتان بکەن. ئەم جیاوازیە مەکەن. یاساکان چۆنە جێبەجێی بکەن. سبەینی کوردێک نادۆزنەوە کە دەستیان بگرێت و لەگەڵتان دانیشێت.

ف.ق