بوڵدان و سانجار بە بۆنەی نەورۆزەوە پەیامێکیان بڵاوکردەوە

پەروین بوڵدان و میتهات سانجار هاوسەرۆکانی گشتی هەدەپە بە بۆنەی نەورۆزەوە پەیامێکیان بڵاوکردەوە.

پەروین بوڵدان و میتهات سانجار هاوسەرۆکانی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ڕێگای دیمەنێکی ڤیدیۆیەوە نەورۆزیان پیرۆز کرد و لە پەیامەکەدا بانگی پشتگیریان کرد.

بوڵدان: دیموکراسی و ئازادی پێویستی بناغەییە

پەیامی بوڵدان بەم شێوەیە: ڕاستی نەورۆزی ٢٠١٣ دەپارێزرێت: ئاشتی، دیموکراسی و ئازادی پێویستی بناغەییە. لەم هیوا و باوەڕیەدا لەم کاتەدا بە خۆشەویستی بۆ یەکێتی و پشتگیری یەکتری، ئەم قۆناغە تێدەپەڕێنین. بە تەنها پێویستە هەستی پشتگیری خۆمان ون نەکەین، پێویستە بوێری خۆمان لەدەست نەدەین. ئاشتی کۆمەڵایەتی خۆمان ئەنجام بدەین. جارێکی تر نەورۆزی گەلەکەمان، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەلی کورد پیرۆز دەکەم. بە هیوای ڕۆژی تەندروستی لە ناو ئاشتیدا."

سانجار: جیهانی نوێ بە پشتگیری دروست دەبێت

سانجار وتی، "هەموو پێکهاتەکانمان و ٢٦ شارەوانیەکانمان لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە هەموو هێزێکیانەوە کار دەکەن. لەبەرئەوەش هەموو میتینگەکانمان هەڵوەشاندەوە.

نەورۆز مێژووی نیشاندانی ناسنامەی هەبوونی کوردانە کە بە جیهانی پیشان دەدات.

تا ئێستاش تەئکید لەسەر ڕوحی نەورۆزی ٢٠١٣ دەکرێتەوە کە ببێتە هۆی ئاشتی و ئازادی و برایەتی گەلان.

داوا لە بەڕێوەبەرایەتیە خۆجێیی، ڕێکخراوە دیموکراتیەکان و رێکخستنە جەماوەری و پێشەییەکان دەکەم، ئامێر و کەلوپەلی پاکژی و پێویستی سەرەتاییەکانی کۆمەڵگا دابین بکەن. تاکە چارەسەری ئەم کێشانە و تێپەڕکردنیان پشتگیریکردنە لە یەکتری. جیهان بە پشتگیری جیهان سەرلەنەوێ دروست دەکرێتەوە. هیواکانی داهاتوو بە پشتگیری دروست دەبن.

وەرن بەیەکەوە نەورۆز لەسەر خاکمان بکەین بە میلادی بەرزکردنەوەی پشتگیری.

نەورۆزی ٢٠٢٠ لە گەلی کورد و هەموو گەلان پیرۆز دەکەم."

ف.ق