بوڵدان: گۆشەگیری تاوانی مرۆڤایەتیە و هیچ کاتێک قبوڵناکرێت

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە ڕایگەیاند، گۆشەگیری تاوانی مرۆڤایەتیە و قبوڵناکرێت. زیندانی ئیمرالی و هەموو زیندانەکانی تورکیا لە ژێر گۆشەگیریدان.

بوڵدان: گۆشەگیری تاوانی مرۆڤایەتیە و هیچ کاتێک قبوڵناکرێت

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە ڕایگەیاند، گۆشەگیری تاوانی مرۆڤایەتیە و قبوڵناکرێت. زیندانی ئیمڕالی و هەموو زیندانەکانی تورکیا لە ژێر گۆشەگیریدان.

فیدراسیۆنی کۆمەڵەکەی یاسایی و پشتگیری خانەوادەی زیندانی و سزادراوان (MED TUHAD-FED) بە دروشمی ' نا بۆ گۆشەگیری و ئازادی بۆ زیندانیە سیاسیەکان' یەکەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی لە هۆتێل دەمیر لە ناوچەی سوری ئامەد ئەنجامدا. پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە، کەسکین باییندر هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، ئەندامانی دیوانی سەرۆکایەتی کەجەدە، نوێنەرانەی ڕێکخستنەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ژمارەیەک کەسایەتی بەشداری بوون. لە کۆنفڕانسەکەدا دروشم وترانەوە.

'پیلانگێڕی تا ئیستاش بەردەوامە'

بۆ دیوانی کۆنگرە ئەندام هەڵبژێردران و بە دەقەیەک وەستان، ڕێز لە شەهیدان گیرا.

لەیلا ئایاز ئەندامی (MED TUHAD-FED) لە سەرەتادا قسەی کرد و ڕایگەیاند، فشار و کردەوەکانی سەردەمی کودەتای ١٢ی ئەیلول تا ئێستاش بەردەوامە و پێویستە پارتەکانی پەلەمان ئەم دۆخە لە پەرلەمان باس بکەن و بە یاسایەک ڕێگری لێبکرێت.

لە سەر ناوی لقی (MED TUHAD-FED)ی ئەستەنبوڵ محەمەد تەمیزیوز قسەی کرد و باسی ڕادەستکردنی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە ١٥ی شوبات بە پیلانگێڕیەکی نێودەوڵەتی کرد و وتی، " پیلانگێڕی سەر بەڕێز ئۆجالان تا ئێستاش بەردەوامە. تا پیلانگێڕی بە تەواوی تێکنەشکێنرێت، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتی گەلی کورد ئازاد نابێت."

'دەسەڵات بەرپرسی وەرنەگرتنی ڕێوشوێنە'

دواتر پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە قسەی کرد و سەرەتا ئاماژەی بە کارەساتی بوومەلەرزەی خارپێت و هەرەسی بەفر لە وان و ڕووداوی فڕۆکەکەی ئەستەنبوڵ کرد و وتی، " دەسەڵات بەرپرسی وەرنەگرتنی رێوشوێنە لەم وڵاتەدا."

'لەم دۆخەکا کۆنگرە گرنگە'

بوڵدان ئاماژەی بە گرنگی کۆنگرەکە کرد و وتی، "بە هەزاران کەس لە زیندانەکاندان. بە شێوەیەکەی نایاسایی دەستگیرکراون. پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت. لەم دۆخەدا ئەنجامدانی کۆنگرە گرنگە. سەرم لەبەردەم هەموو شەهیدان کە لە زیندانەکاندا گیانیان لەدەستداوە دادەنەوێنم."

'دیلگرتن کاری ئاکەپەیە'

بوڵدان وتی، بە هەزاران سیاسەتمەداری کورد لە زیندانەکاندان و ئەوانەی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی بەڕێوەدەبەن لەزیندانەکاندان. دەیانەوێت لە زیندانەکاندا ئەو کەسایەتیانە بێکاریگەر بکەن. ئەم خاکە شایەدی زۆر کردەوەی دژی مرۆڤایەتیە. باجی قوڕس لە زیندانەکاندا دەدرێت. ئێمە لە سەردەمێکداین کە هەموو زیندانەکان پڕکراون. لە مێژووی کۆماری تورکدا تا ئێستا ئەوەندە کەسە دەستگیر نەکراون. کێ ئاکەپە ڕەخنە بکات، دەخرێتە زیندانەوە. دیلگرتن کاری ئاکەپەیە."

'بکوژەکان لە دەرەوەن'

بوڵدان وتیشی، "دەستگیرکردنی سیاسەتمەدارانی کورد، ئەنجامی سیاسەتی دوژمنکارانەی دژی کوردە. ئەوانەی بێتاوان و بێگۆناحن لە زینداندان و بکوژەکانیش ئازاد دەکرێن و لەدەرەوەن."

'٢١ ساڵە گۆشەگیری بەردەوامە'

بوڵدان تیشکی خستەسەر گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و وتی، "٢١ ساڵە بەڕێز ئۆجالان لەژێر گۆشەگیریەکی ڕەها دایە. گۆشەگیری قوڕس لە ٥ی نیسانی ٢٠١٥ەوە  بەردەوامە. گۆشەگیری بە هەموو شێوەیەک بەردەوامە. جاری یەکەم نییە ئێمە گۆشەگیری دەبینین. ڕێک ٢١ ساڵە گۆشەگیری لە ناو گۆشەگیری ئەنجام دەدرێت. کاتێک لە بەرژەوەندی بەڕێوەبەرانی ئەم وڵاتەدایە، سیاسەتمەدار و شاند دەنێرن  و کاتێک لە بەرژەوەندیاندا نەبێت، ڕێگا بە کەس نادەن سەردانی ئیمڕالی بکات. عەقلیەتی ئاکەپە کۆتایی بە چاوپێکەوتنەکان هێنا و ئەو عەقلیەتە دەبینرێت. ٢١ ساڵە ئەم دۆخە بەردەوامە.

پێویستی بە ئازادی و دیموکراسی هەیە

بەڕێز ئۆجالان هەموو کاتێک پشتگیری لە ئاشتی کردووە. بۆ ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشتی دروست ببێت، هەموو جۆرە هەوڵدانێکی کردووە. ئەوانەی ئەم وڵاتە بەڕێوەدەبەن، بۆ ئەوەی دەسەڵاتەکەیان بپارێزن ڕیگا لە چاوپێکەوتنەکان دەگرن. وەک ئەوەی بەڕێز ئۆجالان دەڵێت، 'پێویستی ئەم وڵاتە بە ئاشتی و دیموکراسی و ئازادی هەیە'.

تورکیا لەژێر گۆشەگیریدایە

گۆشەگیری تاوانی مرۆڤایەتیە. بۆ زیندانیان و خانەوادەت زیندانیان چ یاسایەک هەبێت، بۆ بەڕێز ئۆجالانیش هەمان یاسا هەیە. جێبەجێنەکردنی ئەو یاسایانە قبوڵ ناکرێت. بۆ ئەوەی گۆشەگیری هەڵبگیرێت بەهەزاران مرۆڤ ٢٠٠ ڕؤژ دەستیان بە مانگرتن لە خواردن گرت و ڕۆژۆی مردنیان گرت. بێگۆمان گۆشەگیری ڕێبازێکی قبوڵکردن نییە. پێویستە گۆشەگیری بە زودترین کات هەڵبگیرێت. ئێمە جارێکیتر دەڵێین، پێویستە خانەوادە و پاریزەران لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان چاوپێکەوتن ئەنجامبدەن. گۆشەگیری بە تەنها بە بەڕێز ئۆجالان سنوردار نەماوە، گۆشەگیری لە هەموو زیندانێک هەیە. تورکیا بە گشتی لەناو گۆشەگیریدایە.

'پێویستە زیندانیانی نەخۆش بو زودترین کات ئازاد بکرێن'

بوڵدان ئاماژەی بە دۆخی زیندانیان و سزادراوان دا و وتی، "ئەمڕۆ بەسەدان زیندانی نەخۆش لە زیندانەکاندان. ئازادکردنی زیندانیە نەخۆشەکان مەرجی یەکەمی پڕۆسەی چارەسەری بوو. بەڕێز ئۆجالان هەموو ژاتێک دەڵێت، پێویستە زیندانیە نەخۆشەکان ئازاد بکرێن. ئێمە جارێکیتر بانگ دەکەین، پێویستە بە زودترین کات زیندانیە نەخۆشەکان ئازادبکرێن و دۆخی زیندانەکان باشبکرێن و کۆتایی بە پێشێلکاریەکان بهێنرێت."

'ئازادی بە کۆتاییهێنانی بە گۆشەگیری دەبێت'

موسا فارسئۆغلۆلاری ئەندامی دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەکە و پەرلەمانتاری هەدەپەی ئامەدیش ڕایگەیاند، ئازادی بە کۆتاییهێنانی بە گۆشەگیری دەبێت.

یوسف چاکاس ئەندامی MED TUHAD-FEDی ئامەدیش وتی، ئەوان سڵاو بۆ زیندانیان دەنێرن و داوای کرد زیندانیە سیاسیەکان بە زودترین کات ئازاد بکرێن."

لە هەڵبژاردنەکاندا هەوا ئوزجان بۆ سەرۆکایەتی شەرەفی MED TUHAD-FED هەڵبژێردرا و محەمەد تەمیزیوز و ئەلیف هارانیش وەک هاوسەرۆکی MED TUHAD-FED هەڵبژێردران.

ف.ق