حه‌وته‌مین دانیشتنی دادگه ده‌رباره‌ی دۆسیه‌یه‌كی دیكه كه دژی هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش به بیانووی ئه‌وه‌ی له ٤ی ئابی ٢٠١٣ «پێشێلكاری له به‌رانبه‌ر كارمه‌ندێك كردووه» كراوه‌ته‌وه، له دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی ناوچه‌ی وێرانشاری شاری ڕوحا به‌ڕێوه‌چوو.
ده‌میرتاش له به‌ندیخانه‌ی ئه‌دیرنه‌وه كه تیایدا به‌ند كراوه، له ڕێی سیسته‌می ده‌نگ و ڕه‌نگ (SEGBÎS) به‌شداری له دانیشتنكه‌دا كرد. له میانه‌ی ئیفاده‌دانیدا، ده‌میرتاش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه به‌كارهێنانی سیسته‌می ده‌نگ و ڕه‌نگ بۆ دادگه‌یی كردنی دژی بنه‌ماكانی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا و ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تییه. گوتیشی، ده‌بوایه ڕاسته‌وخۆ له دادگه ئاماده بوایه و به‌رگری له خۆی كردبوایه.
«به بڕیاری سیاسی منیان گرت و هه‌زاران كیلۆ مه‌تر له بنه‌ماڵه‌كه‌میان دوورخستمه‌وه. له‌به‌رئه‌وه به گوێره‌ی ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی ده‌مه‌وێت بێمه ئه‌وێ و به‌رگری له خۆم بكه‌م. ئه‌مه مافی منه له ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی. ده‌رباره‌ی من سه‌دان دۆسیه كراونه‌ته‌وه و هه‌موو دۆسیه‌كان سیاسین. ڕێكخستنی فه‌تۆ له وێرانشار هه‌بوو. من ده‌مویست له‌وێ بوام و ئه‌مانه‌م به دادگه ڕاگه‌یاندبا و ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌م پێشكه‌ش كردبا. ٥ ساڵه لێپرسینه‌وه به‌رده‌وامه، به‌ڵام دوای ٢ ساڵ به‌ڵگه بۆ دۆسیه دێنن. ئه‌م دۆسیه و دۆسیه‌كانی دیكه‌ش سیاسین. بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا سه‌لماندی كه هه‌موو دۆسیه‌كان سیاسین.»
ده‌سته‌ی دادگه داواكاری ده‌میرتاشی بۆ ڕاسته‌وخۆ ئاماده‌بوون له دادگه ڕه‌تكرده‌وه. به‌و هۆیه‌وه ده‌میرتاش وێڕای ئه‌وه‌ی سڵاوی ئاراسته‌ی هه‌ر كه‌س كرد، ڕایگه‌یاند كه ئاماده نییه له ڕێی سیسته‌می (SEGBÎS) به‌رگری له خۆی بكات و كۆتایی به قسه‌كانی هێنا.
پارێزه‌رانی ده‌میرتاشیش ڕایانگه‌یاند، هه‌ر كات ده‌میرتاش هێنرایه دادگه، به‌رگریی خۆمان له دادگه پێشكه‌ش ده‌كه‌ین. ده‌سته‌ی دادگه داوای دیمه‌نی لێدوانه‌كانی ده‌میرتاشی له ئاسایش كرد كه كراونه‌ته بیانوو بۆ تۆمه‌تباركردنی ده‌میرتاش و دانیشتنه‌كه‌ی بۆ ١٤ی شوباتی ٢٠١٩ دواخست.
s.m