بڕیارى ڕاگرتنى گه‌شته‌کانى فڕۆکه‌خانه‌کانى هه‌رێم درێژکرایه‌وه
حکومه‌تى عێراقی فیدڕال بڕیارى ڕاگرتنى گه‌شته ئاسمانییه‌کانى فڕۆکه‌خانه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى بۆ سێ مانگى دیکه درێژکرده‌وه.
حکومه‌تى عێراقی فیدڕال بڕیارى ڕاگرتنى گه‌شته ئاسمانییه‌کانى فڕۆکه‌خانه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى بۆ سێ مانگى دیکه درێژکرده‌وه.
بەرپرسانی فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێره، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرانسا وتیان ؛ بڕیاری ڕاگرتنی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌کانی ھه‌ولێر و سلێمانی درێژکراوه‌ته‌وه.
به‌پێى لێدوانه‌که‌ى ته‌لار فایه‌ق،بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێو دەوڵەتی هەولێر ؛ حکومه‌تی عێراق بڕیارى داوه هه‌تا سێ مانگی دیکە ڕاگرتنى گه‌شته ئاسمانییه‌کانى فڕۆکه‌خانه‌کانى هه‌رێم درێژ بکاته‌وه.