بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل" هەفتەی قارەمانیەتی " پیرۆز کرد

فەرمانداریەتی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل بە بۆنەی هەفتەی قارەمانیەتی بەیاننامێکی بڵاو کردوە و دەستنیشانی کرد، کە بزوتنوەی ئازادی وەک ٤٠ ساڵی ڕابردوو بەردەوامە لە سەرکەوتنی گەورەتر.

فەرمانداریەتی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل بە بۆنەی هەفتەی قارەمانیەتی بەیاننامێکی بڵاو کردوە.

فەرمانداریەتی بڕیارگەی ناوەندی پاراستن-ی گەل ڕایگەیاند: گەلی کورد ٢١انی ٢١ بۆٌ ی ئادار / ١ بۆ ٨ ی خاکەلێوە ، وەک هەفتەی قارەمانێتی پیرۆزدەکات. لەو هەفتەیەدا فەرمانداری ئەفسانەیی گەریلاکانی کوردستان (مەعسوم کۆرکماز) هەڤاڵ عەگید و کاوەی ئاسنگەری سەردەم مەزڵوم دۆغان شەهیدبوون.

گیان فیدایی و تێکۆشانی هەدوو هەڤاڵی ئێمە کە وەک قارەمانی گەلی کورد لە ناو ڕوپەلی مێژوودا ناوی خۆیان تۆمار کردووە، ئەوان هێمای پراکتیک و ئایدیۆلۆژیی رێبەر ئاپۆ و ڕاستیی پەکەکەن، بۆیە هێڵی سەرەکی شۆڕشی ئازادیخوازی کوردستانیان گەیاندووەتە ئاستی ئەمڕۆ.

لە بەشێکی دیکەدا ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە ئەمڕۆدا ئەگەر پەکەکە بووەتە بزووتنەوەی ئازادخیوازی گەلەکەمان، لە سایەی تێکۆشانی شەهیدانی قارەمانەکان بووە، تێکۆشانی پەکەکە بە پێشەنگایەتیی هەڤاڵ عەگید پێش کەوت و لە چوار پارچەی کوردستان ڕۆحی گیان فیدایی بڵاوکردەوە.

لە درێژەی ڕاگەێندراوەکەدا هاتوو: ساڵی 2018 قۆناغێکی نوێ مێژوویی لە تێکۆشانی ئێمەدا و زیاتر لە هەمیشە ڕۆحی گیان فیدایی هەڤاڵ عەگید پێویستە، وەک درێژەپێدەرانی هەڤاڵ عەگید دەبێت لە سەر ڕێبازی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان بەرفراوان بکەینەوە سەرکەوتنی گەورەتر بە دەست بێنین.

لە کۆتاییدا هاتووە: 32 یەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵ عەگید ئەو فەرماندە ئەفسانەییە بە ڕێزە یاد دەکەینەوە، لە سەر ئەو بنەمایەش هەفتەی قارەمانێتی لە گەلەکەمان و لە هەموو ئەو هەڤاڵانەی لە سەر ڕێبازی هەڤاڵ عەگید تێدەکۆشن پیرۆزدەکەین.

ک ـ ش