بڕیاری دادگا لەبارەی قەیومەوە بۆ دادگای ڕاوێژکاری ڕەوانەکرا

بڕیاری داگا کە ڕێگری لە دەستبەسەرداگرتنەکانی قەیوم دەکرد بە هۆی ناڕەزاییدەربڕینی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، هەڵوەشێنرایەوە و بڕیارەکە بۆ دادگای ڕاوێژکاری ڕەوانەکرا.

سەندیکای پارێزەرانی ئامەد بە هۆی دەستبەسەرداگرتنی پۆستی سەلچوک مزراکلی هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد و بە ئامانجی هەڵوەشاندنی پۆستی قەیوم سکاڵایان تۆمارکردبوو. دادگا پێشتر ڕایگەیاندبوو، پێویستە ڕێگیری لە کردەوەکانی قەیوم بکرێت، بەلام وەزارەتی ناوخۆ بریارەکەی بۆ دادگای تەمیز نارد.

'هەڵەیەکی گەورە ئەنجامدراوە'

سەندیکای پارێزەران ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دادگا حوکمەکەی هەڵوەشاندووەتەوە و هەڵەیەکی زۆر گەورەی ئەنجامداوە.

لە داواکاری تەمیزدا داواکرا، بڕیاری هەموارکردنەوە هەڵبوەشڕیتەوە.

سەندیکای پارێزەرانی ئامەد ناڕەزایی بەرامبەر دەستبەسەرداگرتنەکانی قەیوم دەربڕی و وتی، "ئیرادەی دەنگدەران زەوتکراوە و دەستوەردان لە سیستمی یاساییدا کراوە."

ف.ق