بژاردەیەکى ناچاری بەسەر گەلی ئێران دا دەسەپێنرێت

گەلێ ئێران رۆژی ٢١ی شوبات / ٢ی رەشەمە دەچێتە سەر سندوقەکانى دەنگدان و لەبەر نەبوونی حیزبى سیاسی ناچارە بژاردەیەک بۆ خۆی دەستنیشان بکات، چونکە ئەنجوومەنى پاسەوانى دەستوور خۆپاڵاوتنى هەزاران کەسی بۆ پەرلەمانی ئێران رەتکردووەتەوە.

هەڵبژاردنی ٢٩٠ کەس بۆ پەرلەمانى ئێران کەمتر لە ٢ هەفتەى ماوە. داواى هەزاران کەس بۆ پاڵێورابوون بۆ پەرلەمانى ئێران لەلایەن ئەنجوومەنى پاسەوانى دەستوورەوە رەتکراوەتەوە. ٩٠ کەس لە رەتکراوەکانیش ئەندامانى ئێستای پەرلەمانى ئێرانن. لە ئێران لە کاتێکدا کە ئاڵۆزیەکان لەگەڵ ئەمریکا لە لوتکەدایە، ٢١ی شوبات هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەنجام دەدرێت. ئەمە ١١ مین هەڵبژاردنە لە مێژووی کۆماری ئیسلامی ئێراندا. بە تەنها هەفتەیەک بۆ تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکان دیاریکرابوو. ماوەی ناوی تۆمارکردن لە ١ی کانونی دووەم بۆ ٨ی کانونی دووەم بوو. بە هەزاران کەس بۆ تۆمارکردنی ناویان سەردانیان کرد. ئەنجوومەنى پاسەوانى دەستوور سەردانی زۆر کەسی ڕەتکردەوە. بەڵام تا ئێستا لیستێکیش لەبارەی ناوی کاندیدەکانەوە ئاشکرا نەکراوە.

ئەنجوومەنى پاسەوانى دەستوور دەزگایەکی بڕیاردانە

ئەنجوومەنى پاسەوانى دەستوور لە ١٢ ئەندام پێک دێت. ٦ کەسیان ڕاستەوخۆ لە لایەن عەلی خامنەیی ڕابەری ئایینی ئێرانەوە هەڵدەبژێردرێن. ٦ کەسیش ئەندامی دادوەری ئێرانن کە پەرلەمان قبوڵیان دەکات. ئەوانەی هەڵدەبژیردرێن پێویستە لە لایەن خامنەییەوە قبوڵ بکرێن. دەستەکە لە ساڵی ١٩٧٩ دا لە لایەن خومەینیەوە دامەزراوە و دوای دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی ئێران، هاشمی ڕەفسەنجانی سەرۆک کۆماری ئەو کاتە سەرۆکایەتی دەستەکەی دەکرد. سەرۆکی ئێستای دەستەکە ئەحمەد جەنەتییە کە کەسێکە ئایینیە. محەمەد ڕەزا عەلیزادەی مافپەروەریش جێگری سەرۆکی دەستەکەیە. عەباس عەلی کەدخودایی وتەبێژی دەستەکەیە. محەمەد هاشمی شاهرودی، محەمەد ڕەزا مودەرێسی یەزدی، محەمەد موعمێن، مێهدی شابزەندەدار و محەمەد یەزدیش ئەو ئەندامانەن کە لە لایەن خامنەییەوە هەڵبژیردراون. ئەندامە مافپەروەرەکانیش لە فەیزوڵلا موسەوی، سام ساڤەدکوهی، موحسێن ئیسماعیلی، سیامەد ڕاهپێیک و نەجاتوڵلا ئیبراهیمیان پێک دێت.

ئەوانەی ناوەکانیان بۆ کاندیدی پەرلەمان قبوڵنەکرا

هەفتەیەک بەرلە هەڵبژاردن، لیستی ناوی کاندیدەکان ئاشکرا دەکرێت. باسی ئەوە دەکرێت ناوی زۆر کەس بە بیانوی جیاواز قبوڵنەکراوە. لەناو ئەو کەسانەی ناویان قبوڵنەکراوە، ٩٠ پەرلەمانتاری شورای ئەنجومەنی کۆماری ئیسلامی ئێران هەن.

لە ناو ئەو کەسانەی ناویان قبوڵنەکراوە زۆر کەسی ناسراویش هەن. یەکێک لەوان کامبیز مێهدیزادە زاوای حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانە. یەکێکی تریش عەلی موتەهەری پەرلەمانتاری تارانە کە کوڕی مورتەزا موتەهەری یەکێک لە پارێزەرانی سەرەکی ئایدۆلۆژیای خومەینیە.

ناوی ئەو پەرلەمانتارانەی کە ناویان قبوڵنەکراوە و شوێنیان بەم شێوەیەیە: ڕەسول خزری – پیرانشەهر، عەلی ئەکبەری – شیراز، مستەفا زولقەدر– میناب، وەلی مەلەکی– مشکین، فەرهاد تەجەری–سەرپێلی زەهاو، قاسم میرزایی نیکۆ –دەماوەند، غولامڕێزا حەیدەری– تاران، غولامرێزا شەریفی – ئابادان، محەمەد ئیبراهیم ڕێزایی–خۆمێین، مەجید ناسرینەژاد–شادگان، عەبدولحەمید خدری– بوشێهر، محەمەد عەلی پورموختارر–کەبودەر ئاهەنگ، غولامرێزا کاتێب – گەرمسار، ڕەمەزان عەلی سۆبهانیفەر – سەبزێوار، بێهرۆز بونیادی – کاشمەر، مەسعود گودەرزی – مەمەسەنی، ئەمیر خۆجەستێ – هەمەدان، نادر قازیپور – ئورمیە، موحسین کوهکەن – زەنجان، حوسەین مەقسودی – سەبزەوار، بێهرام پارسایی – شیراز، محەمەد دامادی – ساری، بێهرۆز نێعمەتی – تاران، مەنسور مورادی – قوروە، مەسومێ ئاغاپور – شەبیستەر، ئەحمەد هێمەتی – سێمنان، حوسەین نەقەوی حوسەینی – وەرامین، محەمەد بیرانوەدن – تاران، عەبدولکەریم حوسەینزادە – نەغەدە، تەیبە سیاوشی – تاران، حەمیدە زارابادی – تاران، حوسەی ڕێزازادە – کازێرۆن، عەزیز ئەکبەریان – کەرەج، موحەمەد جەواد کەیلووەند – کەرەج، عەبدولرێ عەزیز – سیراوان، ئیلیاس حەزرەتی – تاران، عەلی وەقفچی – زەنجان، شەمسوڵلا شەریعەتنەژاد – ڕامسەر، ئەمیر کەعبی – ئابادان، محەمەد عەلی شاعێری – بێهشەهر، محەمەد مەهدی ئێفتێخاری – فومان، عەلی گولمەردی – ماهشەهر، عەینوڵلا شەریفپور – ماکو و ئەبەخ، عەبدوڵلا سامری – خۆرەمشەهر، حسێن ئەفزالی – ئاقلید، حەمید بەنایی – گوناباد، عەباسئەکی پوربافرانی – نایین، عەلائەدین خادێم – سپیدان، عەزیز ئەکبەریان – کەرەچ، محەمەد جەواد کولیوەند – کەرەج، عەبدولڕیز عەزیز – سیروان، نێگەهبان سەلامی – خاف و ڕەشتخار، حسێن نیازئازەری – بابۆل، ناسر شەریفی – بەندەر لەنگە و جاسک، مەنسور مۆرادی – قیروە، عەلی ئەسغەر یوسوفینەژاد – ساری، شەهاب نادێری – پاوە، عەلی ساری – ئەهواز، محەمەدرێزا تابێش – ئەردەکان، هادی بەهادوری – ئورمیە، جەلال مەحمودزادە – مەهاباد، شەهروز بارزگەر – سەلماس، موستەفا زولقەدر – میناب، داود موحەمەدی – تاران، محەمەد باقر سەعادەت – بوشێهر، عەلی کازێمی باباهەیدەر – ئاردەل، مەحمود مەحمودی شاهنێشین – شەهریار، ئەسەدوڵلا قەرێخانی – عەلیئاباد کۆتول، مئەمەد باست دێرازی – سەراوان، ئەحەمد بیگدێلی – خۆدابەندێ و محەمەدرێزا ڕێزایی – کوچی – جەهروم.

یەک لەسەر سێی پەرلەمانی ئێران پێک دەهێنن

قەبوڵنەکردنی ناوی ٩٠ کەس بۆ کاندیدی پەرلەمان بە واتای ئەوە دێت یەک لەسەر سێی کاندیدەکانی پەرلەمان قبوڵنەکراون. پەرلەمانی ئێران خاوەنی ٢٩٠ کورسیە. ٥ کورسی بەشی کەمینەکانە. دووان بۆ کەمینەکانی یەهۆدی، یەکێک بۆ زەردەشتی، یەکێک بۆ ئاشوری، یەکێک بۆ کەلهورەکانە. تا ئیستا ژنێک یان سونەیەک نەبووتە سەرۆک یان جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران. ئەمە وەک یاسایەک مسۆگەرکراوە.

لە سەردەمی شادا هەڵبژاردن ئەنجامدەدرا

لەو سەردەمەی ئێران بە سیستمی شا بەڕێوەدەبرا، چوار ساڵ جارێک هەڵبژاردن ئەنجامدەدرا. کاندیدەکان بۆ ئەوەی بچنە پەرلەمانی نەتەوەیی کاریان دەکرد. ئەو کاتەش ناوی زۆر لە کاندیدەکان بە بیانوی جیاوازەوە قبوڵ نەدەکران. لەو سەردەمەدا و لە ساڵی ١٩٧٩وە لە هەموو پێکهاتە، گەل، کلتور و کۆمەڵگا ئەو کەسانەی دەیانویست ببن بە نوێنەری کۆمەڵگاکەیان سەردانیان دەکرد ناویان تۆمار دەکرد. بە تەنها ئەو کەسانەی گۆمانی کۆمینیستییان لێدەکرا قبوڵنەدەکران. سەردانیان بە شێوەیەکی یاسایی ئاستەنگکرابوو.

یەکەمین هەڵبژاردن دوای خومەینی

دوای ئەوەی خومەینی لە ساڵی ١٩٧٩ دا دەسەڵاتی گرتە دەست، یەکەمین هەڵبژاردن لە ١٤ی ئازاری ١٩٨٠ ئەنجامدرا. ٣ هەزار و ٩٥٤ کەس بۆ پۆستی پەرلەمانتاری ناویان کاندید کرد، ٢٣٤ کەس هەڵبژێردران. ڕێژەی بەشداریکردنی هەڵبژاردن ٥٢.١٤٪ بوو.

عەلی ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی بوو بە یەکەم سەرۆکی پەرلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران، محەمەد یەزدی، محەمەد موسەوی و حەبیبوڵلا ئەسەرەڤلادیش وەک یاریدەدەری هەڵبژێردران. محەمەد عەلی ڕەجایی کە کەسێکی نزیکی خومەینی بوو، وەک سەرۆکوەزیر هەڵبژێردرا.

هەڵبژاردن دوای چوار ساڵ

لەگەڵ دەسەلاتی خومەینی ناوی ئێران بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران گۆڕا. گەل لە ١٥ی نیسانی ١٩٨٤ جارێکیتر چووە سەر سندوقەکانی دەنگدان. دەنگدان لە ١٥ی نیساندا دەستیپێکرد و ئەنجامەکەی ١٧ی گوڵان ئاشکرا کرا واتە ٣٢ ڕۆژ بەردەوام بوو. ڕێژەی بەشداریکردن ٦٤،٦٤٪ بوو. ئەم جارەش لە هەزار و ٥٩٢ کەس ٢٧٠ کەس هەڵبژێردران. هاشمی ڕەفسەنجانی و جێگرەکەی محەمەد یەزدین لە سەر پۆستەکەیان مانەوە. لە جێگای محەمەد موسەوی، مەهدی کەڕوبی و محەمەد مەهدی ڕەبانی ئەملەشی بوون بە یاریدەدەری هاشمی ڕەفسەنجانی. لە سەرەتادا میر حوسێن موسەوی کە یاریدەدەری رەفسەنجانی بوو وەک سەرۆکوەزیر هەڵبژێردرا.

سیستمی سەرۆکوەزیی هەڵوەشێنرا

سێیەمین هەڵبژاردنی ئێران لە نێوان ٨ی نیسان بۆ ١٣ی ئایاری ١٩٨٨ ئەنجامدرا. ڕاگەیەنرا رێژەی بەشداریکردن ٥٩.٧٢٪یە. لە ناو هەزار و ٩٩٩ کەس ٢٧٠ کەس هەڵبژێردران. هاشمی رەفسەنجانی و مەهدی کەڕوبی لە جێگەی خۆیان مانەوە.میر حسێن موسەوی جارێکیتر بوو بە سەرۆکوەزیر. لەبەرئەوەی خومەینی کۆچی دوایی کرد، خامنەیی جێگای گرتەوە. لەبەرئەوەی شەڕی ئێران و عێراق کە لە ساڵی ١٩٧٩ەوە دەستیپێکردبوو، کۆتایی هات، پۆستی سەرۆکوەزیری هەڵوەشێنرا. سیستمی ئێران بوو بە سیستمی سەرۆک کۆماری.

میر حسێن موسەوی ١١ ساڵە لە ماڵەوە دەستبەسەرە

میر حسێن موسەوی کە لە کاتی خومەینیدا سەرۆک وەزیر بوو و لەگەڵ هاشمی رەفسەنجانی ئەرکی سەرۆکوەزیری بەڕێوەدەبرد، لە سالی ٢٠٠٩ دا بوو بە کاندیدی سەرۆک کۆماری. میر حوسێن موسەوی لەدژی مەحمود ئەحمەدینەژاد و مێهدی کەڕوبی کە ١١ ساڵ بێوەستان سەرۆکایەتی پەرلەمانی کرد بوو بە کاندید. لە هەڵبژاردنەکاندا کە ئەحمەدی نەژاد سەرکەوت، ناڕەزایی دەربڕی و تانەی لە هەڵبژاردنەکاندا. دوای ئەوەی تانەکەی قبوڵنەکرا گەلی ئێران ڕژایە ناو شەقامەکان. میر حسێن موسەوی و مەهدی کەڕوبیش بەشداریان لە خۆپیشاندانەکاندا کرد. دوای ئەوەی خۆپیشاندانەکان سەرکوتکران. میر حسێن موسەوی و مێدی کەڕوبی دەستگیرکران و لە ماڵەوە دەستبەسەرکران. ١١ ساڵە هەردووکیان لە ماڵەوە دەستبەسەرن.

ڕەفسەنجانی دەستی لە پۆستەکەی هەڵگرت

هەڵبژاردنی چوارەمین لە ١٠ی نیسانی ١٩٩٢ ئەنجامدرا. رێژەی بەشداریکردن ٥٧.٨١٪بوو. ٣ هەزار و ٢٣٣ کەس خۆیان کاندید کرد. عەلی ئەکبەر ناتقێ نوری لە شوێنی رەفسەنجانی بوو بە سەرۆکی پەرلەمان. سەرۆک کۆماری ئێستا حەسەن ڕوحانی و حوسەین هاشێمیان و ئەکبەر پەروەرێش بوون بە یاریدەدەرەکانی.

هەڵبژاردنێک بە بەشداریەکی زۆر

لە ئێران هەڵبژاردنێک کە زۆرترین کەس بەشداریان تێیایدا کرد، لە ٨ی ئازاری ١٩٩٦ ئەنجامدرا کە رێژەی بەشداریکردن ٧١٪ بوو. ناتقی نووری و حەسەن روحانی لە جێگەی خۆیان مانەوە، محەمەد عەلی مواحێد هێرمانیش وەک یاریدەدەری سێیەمی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا.

مێهدی کەڕوبی بووە سەرۆک

شەشەمین هەڵبژاردن لە نیوان ١٨ی شوبات تا ٥ی ئایاری ٢٠٠٠ ئەنجامدرا. ٦ هەزار و ٨٥٣ کەس خۆیان کاندید کرد و رێژەی بەشداریکردنی هەڵبژاردن ٦٧.٣٥٪ بوو. مێهدی کەڕوبی کە لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە لە ماڵەوە دەستبەسەرە، بوو بە سەرۆکی پەرلەمان. بێهزاد نەبەوی و محەمەد ڕێزا خاتەمیش بوون بە یاریدەدەری.

هەڵبژاردنێک بە بەشداریەکی کەم

حەوتەمین هەڵبژاردن ٢٠ی شوباتی ٢٠٠٤ ئەنجامدرا و ڕێژەی بەشداریکردنی هاولاتیان ٥١،٢١٪ بوو و ٨ هەزار و ١٧٣ کەس ناوی خۆیان کاندید کرد.

غولام حسێن حەداد عادێل بووە سەرۆکی پەرلەمان. محەمەد ڕێزا باهونەر و محەمەد حوسێن ئەبوتورابی فەریش بوون بە یاریدەدەری.

بە تەنها لاریجانی زیادی کرد

لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئازاری ٢٠٠٨دا و ٢ی ئازاری ٢٠١٢ دا گوڕانکاریەکی گەورە دروست نەبوو.ڕێژەی بەشداریکردن و کاندیدەکان لەیەکەوە نزیکبوون. تاکە شتێک کە گۆڕانکاری بەسەردا هات ئەوە بوو عەلی لاریجانی لە هەڵبژاردنەکانی ٢ی ئازاری ٢٠١٢ دا بوو بە سەرۆکی پەرلەمان.

لە قۆناغێکی هەستیاردا هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت

١٠مین هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ئێران لە ٢٦ی شوبات و ٢٩ی نیسانی ٢٠١٦ دا ئەنجامدرا. ڕێژەی بەشداریکردن ٦١.٨٣٪ بوو. ١٢ هەزار و ٧٢ کەس ناویان بۆ کاندیدی پەرلەمان تۆمار کرد. عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمان لە جێگەی خۆی مایەوە. مەسعود پێزێشکیان و عەبدولڕەزا مێسریش بوون بە یاریدەدەری.

گەلی ئێران لە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٠ دا بۆ ١١ مین جار دەچنەوە سەر سندوقەکانی دەنگدان کە هیچ پارتێکی سیاسی بوونی نییە. ئەم جارە گەلی ئێران لە دۆخێکدا دەچێتە ناوەندەکانی دەنگدان کە خۆپیشاندانی گەورە ئەنجامدەدرێت کە ئێران لە ڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتیەوە لە دۆخێکی سەختداتە.

یاسای پارتە سیاسیەکان لە ساڵی ١٩٨١دا پەسەندکراوە. ئەرکی پاراستن و کۆنتڕۆڵکردن ڕادەستی وەزارەتی ناوخۆ کراوە. وەزارەتی ناوخۆ لە ڕێگای کۆمسیۆنێک کە حزب دروست دەکات، خاوەن ئەرکی کۆنتڕۆڵکردنە. تا ئیستا ٢٢١ حیزب و کۆمەڵە ناویان تۆمارکراوە. لەبەرئەوەی سیستمەکە لە زۆر حزب پێکنایەت، زۆربەی حزبەکان لە ئاستی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیدان. لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی، هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری و ئەنجومەنی پسپۆڕاندا کەسەکان بە شێوەیەکی سەربەخۆ دەبنە کاندید. لەبەرئەوە حزبە سیاسیەکان ناتوانن کار بکەن. لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانن لە پەرلەمان فراکسیۆن دروست بکەن. لە هەڵبژاردنەکاندا بەرە دروست دەکرێت.

ف.ق