بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی هەدەپەدا یەک ملیۆن بانگهێشتنامە ئامادەک
بۆ بەشداریکردن لە سێیەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپەدا، یەک ملیۆن بانگهێشتنامە ئامادەکراوە و وابڕیارە بنێردرێن بۆ سەرتاسەری جیهان
بۆ بەشداریکردن لە سێیەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپەدا، یەک ملیۆن بانگهێشتنامە ئامادەکراوە و وابڕیارە بنێردرێن بۆ سەرتاسەری جیهان
ئامادەکاریی بۆ بەڕێوەبەردنی کۆنگرەی گەورەی هەدەپە بەردەوامە، کە بڕیارە لە ڕۆژی ١١ی مانگی داهاتوودا لە یارگەی وەرزشی ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت، بۆ بەشداربوون لەو کۆنگرەیەدا یەک ملیۆن بانگهێشتنامە ئامادەکراوە.
بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی سێیەمین کۆنگرەی گەورەی هەدەپە، تا ئێستا لە هەشت ناوچەی جیاوازدا زیاتر لە ١٠٠ کۆنفرانس ئەنجامدراوە.
ڕاگەیەندراوە، کە ژمارەیەکی زۆر لە بەشداربووانی ئەو کۆنگرە گەورەیە لە دەرەوەی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەوڕاست بانگهێشت کراون.
ئەو بانگهێشتنامانە لە ئەفریقای باشورەوە تا ڤەنزوێلا و کوبا دەنێردرێن.