بۆ دووه‌مین جار كاندیدبوونی سه‌بری ئۆزده‌میر ڕه‌تكرایه‌وه
پاش ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كاندیدبوونی سه‌بری ئۆزده‌میری بۆ هاوشاره‌داری ئێلیح ڕه‌تكرده‌وه، تانه له بڕیاره‌كه درا. به‌ڵام ئه‌مڕۆ تانهكهش ڕه‌تكرایه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كاندیدبوونی سه‌بری ئۆزده‌میری بۆ هاوشاره‌داری ئێلیح ڕه‌تكرده‌وه، تانه له بڕیاره‌كه درا. به‌ڵام ئه‌مڕۆ تانهكهش ڕه‌تكرایه‌وه.
كاندیدبوونی سه‌بری ئۆزده‌میر بۆ هاوشاره‌داری شاری ئێلح-ی باكووری كوردستان له‌سه‌ر لیستی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له لایه‌ن ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن ڕه‌تكرایه‌وه. ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كاندیدبوونی ئۆزده‌میر به بیانووی ئه‌وه‌یه كه «سزای دواخراو»ی له‌سه‌ره.
پارێزه‌ران تانه‌یان له بڕیاره‌كه دا، به‌ڵام ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له شاری ئێلح تانه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه. سه‌بری ئۆزده‌میر ده‌رباره‌ی ئه‌و بڕیاره ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، «ئه‌دیب سۆلماز ده‌كه‌ینه ڕێبه‌ری خۆمان كه له ساڵی ١٩٧٩ له كاتێكدا شاره‌دار بوو، تێرۆر كرا. له‌م پڕۆسه گرنگ و هه‌ستیاره‌دا، ده‌بێ له ده‌وری پارتییه‌كه‌مان كۆببینه‌وه و كاندیده‌كانی خۆمان به‌ته‌نیا نه‌هێڵینه‌وه و هێزیان پێبده‌ین. من باوه‌ڕم وایه ئه‌رك و به‌رپرسایه‌تیی سه‌رشانمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین. به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه سه‌رده‌كه‌وین.»
پێشبینی ده‌كرێت له ڕۆژانی داهاتوودا هه‌ده‌په كاندیدێكی نوێ بۆ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیی ئێلیح ده‌ستنیشان بكات.
s.m