بۆ سەردانی ئیمرالی خانەوادەکان جارێکی دیکە داواکارییان پێشکێش کرد

خانەوادەی ئوجالان و گیراوانی تر بۆ ئەوەی سەردانی ئیمرالی بکەن و چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا ئەنجام بدەن، داواکارییان پێشکێشی داواکاری گشتی بورسا کرد.

محمد ئوجالان برای رێبەری گەلی کورد عەبدواللە ئوجالان و پارێزەرەکەی مەزلووم دینچ بۆ ئەوەی بچن بۆ ئیمرالی و لەگەڵ ئوجالان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، داواکارییان پێشکێشی داواکاری گشتی بورسا کرد.

هەروها هەریەک لە ئەمین کۆنار برای عومەر هایری کۆنار و پۆلات یڵدرمی برای هامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی ڤەیسی ئاکتاش و کچەکەی ئەیلەم چەتین بە رێگای پارێزەرەکانیانەوە داواکارییان پێشکێشی داواکاری گشتی کرد.

ز.ش