به‌بۆنه‌ی ٣١هه‌مین ساڵیادی كیمیاباران كردنی شاری هه‌ڵه‌بجه كه له ئه‌نجامدا ٥ هه‌زار كورد له لایه‌ن ڕژێمی به‌عسی سه‌ده‌م حوسێن به چه‌كی كیمیایی كوژران، گه‌ریلای هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) شاهان شاهۆ په‌یامێكی دا.
شاهۆ گوتی: «له ٣١هه‌مین ساڵیادیدا، كۆمه‌ڵكوژیی هه‌ڵه‌بجه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌م. هه‌رگیز ئه‌و قڕكردنه له‌بیر ناكه‌م كه ڕژێمی به‌عس و هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له دژی گه‌له‌كه‌مان كردوویانه. ٥ هه‌زار كه‌سی ئێمه به چه‌كی كیمیایی و به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوژران. ئێمه یادیان ده‌كه‌ینه‌وه و به‌ڵێنی درێژه‌دان به تێكۆشانی ئه‌وان ده‌ده‌ین.»
گه‌ریلا شاهان شاهۆ گوتیشی، «با گه‌لی ئێمه له باشوور هه‌رگیز ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه له‌بیر نه‌كات. با له دژی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست ڕوو له مه‌یدانه‌كان بكه‌ن و ده‌نگی خۆیان به‌رز بكه‌نه‌وه. با سه‌ری خۆیان دانه‌نه‌وێنن و هه‌تا كۆتایی له‌نێو تێكۆشان و خه‌باتدا بن.»
s.m