بۆچی حەفتانین؟

بۆچی حەفتانین؟ حەفتانین دەرگای سێ پارچەی کوردستانە. دەرگایەکە کە باکوور، باشوور و ڕۆژهەڵات پێکەوە دەبەستێتەوە.

چوار لای حەفتانین بە خوێن شوراوە. چەندین ساڵە باوەشی بۆ ڕۆڵەکانی کردووەتەوە، خاوەنداری لێکردووەن و بەرخۆدان و ژیانەوەی بینیەوە. ٢٩ڕۆژە شەڕ هەیە. ٢٩ ڕۆژە حەفتانین شایەدی بۆ بەرخۆدانی قاڕەمانەکان دەدات کە هەموو ڕۆژێک هەموو ساتێک لەدژی تەکنیک بەرخۆدان دەکرێت. بەرخۆدانی گەریلا لەدژی چەتەکانی کۆشک بۆ گەل بووەتە مۆڕاڵ. لە هەرێمەکە کە بە بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکان و هەلیکۆپتەرەکانی کۆبرا بەردەوام دەهاڕێنن، مادەم گەریلا دەتوانێت لە دەڤەرێک گولەیەک بتەقێنێت، مادەم دەتوانێت بڵێت 'من لێرەم و دەست هەڵناگرم' ئەو کاتە دەبینرێت کە ژیان و بەرخۆدان گەریلا تا چ رادەیەک بەهێزە.

هەموو دیکتاتۆرە فاشیستەکان لە سەردەمە لاوازەکانی خۆیاندا بۆ ئەوەی خۆیان بە بەهێزی پیشان بدەن هێرش دەکەنە سەر هەموو جێگایەک. سەرۆکی چەتەکان ئەردۆغان بەدوای خەون و خەیاڵی عوسمانیەوەیە، بەڵام لە لاوازترین سەردەمی خۆیدایە. حەفتانین کە بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بووەتە تەنگەتاوی، دوایین شانسی دەوڵەت و سوپای داگیرکەری تورکە. ئەگەر نەتوانێت لێرە شتێک بکات، لە هەموو جێگایەک تێکدەشکێت.

بۆچی حەفتانین؟ حەفتانین دەرگای سێ پارچەی کوردستانە. دەرگای باکوور، باشووری و ڕۆژئاوایە و پێکەوە دەیانبەستێتەوە. خاوەندی راستەقینە و بەرگریکاری ئەو دەرگایە هەن. ئەم دەرگایە ئەوەندە فراوانە و قووڵە کە ئەگەر داگیرکەران خۆیانی تێکەن، تێیایدا دەخنکێن.

حەفتانین لە هەمانکاتدا ئەو دەرگایەیە کە شەهید ماحسون کورکماز (عەگید) فەرماندە گەورەکەی گەریلا پێیایدا تێپەڕی و چووە بۆتان و یەکەمین گەلەی لە مێشکی داگیرکەریدا. لەدژی تەسفیەکردن و خیانەتی ناوخۆیی حەفتانین فەرماندار ڤیانە. ڤیانێک کە لەدژی ڕزاندن بووە تۆپێک لە ئاگر و دەڤەرێکە کە زۆر فەرمانداری پێگەیاند. لە ساڵی ١٩٩٢ دا ئەو دەڤەرەیە کە ئارگەکە فاشیزمی تارومار کرد.

دەڤەرێکە کە چەتەکان تێیایدا تێکشکان و جارێکیتر تێکدەشکێن. سەرۆکی چەتەکان ئەردۆغان خۆشی بڕوای نەکرد کە لێرەدا سەربکەوێت، خاڵی یەکەمی حەفتانین، دواتر مەتینا و لێلیکان بوو... دەیەوێت لەسەر چیاکان باڵادەست بێت و دواتر بگاتە بەغدا و موسڵ. بۆ جێبەجێکردنی خەیاڵەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگی بەکاردەهێنێت. بێگۆمان قاڕەمانەکانی کورد بە تەئکیدی سوپرایزی جیاوازیان لە ماوەیەکی کەمدا بۆ سەرچەتە ئەردۆغان هەیە.

سوپای تورک هێزی شەڕکردنی نەماوە. جگە لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان هیچ شتێک نییە کە بیکات. ئێمە ئەوەمان لە شێوازی شەڕی گەریلادا و لە رێبازی داگیرکەراندا بینی. ئەم شەڕە، ئەم جەنگە، ئەم داگیرکەریە ماوەیەکی زۆر دەخایەنێت. گەریلا بڕیار دەدات کێ سەردەکەوێت. لەبەرئەوەی گەریلا ناکشێتەوە، تا سەرکەوتن بەرخۆدان دەکات.

ف.ق