بیلگەن: لە خولی دووەمدا دەستمان بەهێزتر دەبێت
ئایهان بیلگەن وتەبێژى هەدەپە رایگەیاند، کاندیدەکەیان بۆ هەڵبژاردنی ٢٤ى حوزەیران / ٣ى پووشپەڕ دەتوانێت بچێتە خولی دووەم و راشیگەیاند "لە خولی دووەمدا دەستمان بەهێزتر دەبێت".

ئایهان بیلگەن لەبارەى ئەگەرى ڕێککەوتن و هاوپەیمانى و پلانسازیى هەدەپە بۆ هەڵبژاردنى ٢٤ى حوزەیران / ٣ى پووشپەڕ قسەى بۆ ئاژانسى میزۆپۆتامیا کردووە.
بیلگەن رایگەیاندووە، لە بابەتى ئەگەرى ڕێککەوتن و هاوپەیمانى ٢ پێشنیاز لە گۆڕێدان و ئەوانیش بریتین لە "بە چڕی قسە لەسەر ئەوە دەکرێت، کە ئی یى پارتی (IYI) لەگەڵ بلۆکى راستڕەوەکاندا بەشداریى هەڵبژاردن دەبێت، حزبی تری وەک جەهەپە و هەدەپە لە بلۆکى تردا بەشداریى هەڵبژاردن دەکەن. یانى لە بریى بلۆکێک ٢ بلۆک بۆ بەشداریکردن دروست دەکرێت".
بیلگەن راشیگەیاند "ئێمە پێمان باشە پێکەوە و بەهاوبەشی بجوڵێینەوە، چونکە داواى ئەوە هەیە، کە بۆ بابەتى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتیى کۆمار بە کەمپەینێکى بەهێز بەشداری خولی یەکەمى هەڵبژاردن بین و کاندیدەکەمان بگەیەنینە خولی دووەمى هەڵبژاردن".
بیلگەن باسى ئەوەیکرد، هەدەپە لە خولی دووەمدا بەهێزتر دەبێت و لەوباریەوە وتى "بە تەواوەتی دەستمان لە خولی دووەمدا بەهێزتر دەبێت. بۆ ئەوەش ئەگەر پاڵێوراوەکەمان بچێتە خولی دووەم کارێکى باش دەبێت. ئەگەریش پاڵێوراوێکى ترى ئۆپۆزسیۆن بگاتە خولی دووەم، ئەوا بە بێ دەنگەکانى ئێمە و بەبێ داواکردن لە جەماوەرەکەمان، ناتوانێت سەربکەوێت. بۆ ئەردۆغانیش هەر وا دەبێت".
بیلگەن وتیشى "ئێمە لەو بڕوایەداین زیاتر لە ٢ پاڵێوراو بچنە خولی دووەم و ئەوەش ئیمتیازێکى باش دەبیت بۆ ئۆپۆزسیۆن".
ئایهان بیلگەن وتەبێژی هەدەپە ئاماژەى بۆ ئەوەکرد، ئەگەرى ئەوە هەیە ئەردۆغان تووشى شپرزەییەکی تری گەورە بێت، چونکە کاتێک دەسەڵات لە خولی یەکەمدا سەرنەکەوێت و پشتیوانیى زۆرینەى ئەندام پەرلەمانەکانیش بە دەست ناهێنێت و ئەوەش تووشى شپرزەییەکى گەورەتر و هەڵەى گەورەترى دەکات.