لە هەڵبژاردنى شارەوانییەکان لە تورکیا هەدەپە لە قەرس سەرکەوتنى بەدەستهێنا و لەسەر تانە و ناڕەزایەتیى مەهەپەى هاوبەشی ئاکەپە دەنگەکان سەرلەنوێ ژمێردرانەوە. ژماردنەوەى دەنگەکان لەلایەن لقی کۆمسیۆنى هەڵبژاردنى شاری قەرسەوە سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ کۆتایى پێهات.
دەنگی ١٦٧ سندوق ژمێردرانەوە و لە ئەنجامدا ١٧ دەنگ بە دەنگەکانى هەدەپە زیاد بوو. هاوسەرۆک شارەوانیى هەدەپە بۆ شاری قەرس ئایهان بیلگەن لەوبارەیەوە لە تویتێکدا بڵاویکردەوە "سەرلەنوێ ژماردنەوەى دەنگەکانى قەرس کۆتاییان پێهات. ١٧ دەنگ بە دەنگەکانمان زیاد بوو. ئێمە سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین، کە تاوەکو سەری لەبەیانیى ئەمڕۆ لە دادگادا مانەوە و کاریانکرد و لە بەردەم دادگادا تاوەکو ئەم بەیانییە مابوونەوە".
ر.م