بە بۆنەی چالاکییەکەیانەوە پیرۆزبایی لە فەرماندەی هەرێمی سەرحەد کرا

فەرماندەی گواستنەوە و ئیدارەی باکور بە بۆنەی چالاکییەکەی فەرماندەی هەرێمی سەرحەد لە ٢ی ئازاردا کە لە ئەنجامدا ٧٩ سەربازی تورک کوژران، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستە کرد.

لە پەیامی پیرۆزبایی فەرماندەی گواستنەوە و ئیدارەی باکوردا هاتووە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی سەربەرزی شۆڕشگێریدا کە لە ناوچەکە بەردەوامە، لە ٢ی ئازار لە نێوان ناوچەی بازیدی ئاگری و گوندی گوربولاکدا لە دژی کاروانێکی دوژمن ئۆپڕاسیۆنێکی شۆڕشگێری بەڕیوە چوو و ئەنجامی گرنگی بەدەستهێنا. لە چالاکییەکەدا گەریلاکان چەندین تاکتیکیان بە لێزانانە بەکارهێنا و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ئەو چالاکییە ئەنجامی باش بەدەست بهێنێت.

هێزەکانمان بە پێشەنگی گەریلاکانی یەژا-ستار، بە هەنگاوێکی شۆڕشگێرانە دەستیان بە ساڵی نوێ کرد، لەگەڵ ئەم ئۆپڕاسیۆنە شۆڕشگێرییەدا لە دژی سیاسەتەکانی فاشیست بەرامبەر بە رێبەرایەتی و گەل، هێزەکانمان وڵامێکی توندیان دایە سوپای فاشیست. ئەم چالاکییە بە پێی رۆحی سەردەمی نوێیە و بە تاکتیک و شێوازێکی بەهێز بەڕێوە چوو. لەم چالاکییەدا هێزەکانمان هیچ جۆرە زیانێکیان پێنەگەیشت و ئەمە ئاشکرای دەکات کە ئەم چالاکییە سەرکەتووە. ئەم چالاکییە دەبێتە هەڵوێستی شۆڕشگێری ئافرێنەر و سووربوونی میلیتانەکانی ئاپۆیی لە ساڵی ٢٠٢٠دا.

ئێمە هەموو ئەو فەرماندە و شەڕڤانانەی کە بە تاکتیکی بەهێز و بە پێی رۆحی سەردەم ئەم چالاکییەیان بەڕێوە برد، پیرۆز دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

بەم بۆنەیەوە، سڵاو دەنێرین بۆ ئێوە و لە کەسایەتی ئێوەشدا بۆ هەموو ئەو هێزانەی دەکەونە هەرێمەکەتان و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین."

ز.ش