بە مووشەک هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەری گومرکی ئاگری

لە ناوچەى بازیدی پارێزگای ئاگری لە باکووری کوردستان بە مووشەک هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەری گومرکی گیوربولاک. بەپێى زانیارییە سەرەتایەکان، هێرشەکە برینداری لێکەوتووەتەوە.

لە نزیک پارکی تیرا و لە دووریی ٣ کیلۆمەتریى دەروازەى سنووریی گیوربولاکی ناوچەى بازید لە پارێزگای ئاگری بە مووشەک هێرشکراوەتە سەر ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەری گومرکی ئەو دەروازەیە و دەوترێت هێرشەکە برینداری لێکەوتووەتەوە.

دواى هێرشکە ئامبولانس، ئاگرکوژێنەوە، تیمەکانى فریاکەوتن و جەندرمە رەوانەى ناوچەکە کراون.

رێگای بازرگانیى دەروازەى سنووریى گیوربولاک لەگەڵ ئێران لە دیوی تورکیاوە بەهۆی ئەو هێرشەوە بەڕووی سەدان ئۆتۆمبێل دا داخراوە.

ژ.ت