بەرخودێری حەفتانین: بە دڵنیاییەوە ورە و رۆحی بێریتان سەردەکەوێت

ئەڤریم بۆتان یەکێک لە گەریلاکانی یەژاستارلە بەرخودانی حەفتانین دا رایگەیاند، رێگا نادەن دوژمن پێ بنێتە خاکەکەیان و راشیگەیاند "بە ورەی زیلان و بێریتانەوە و بە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆوە شەڕ دەکەین".

ئەڤریم بۆتان گەریلای یەژاستار یەکێک لە بەشداروانی بەرخودانی جەنگی حەفتانینە، کە ئەو جەنگە بە بەرخودانێکى گەورە بەردەوامیی هەیە، باسی لە جەنگی حەفتانین کرد و رایگەیاند "مرۆڤ چەند باسی ئەو بەرخودانەی ئەمدواییە بکات، هێشتا کەمە. هەر وشەیەک و هەر گێڕانەوەیە و هەر قسەیەک لە بەرامبەر ئەو بەرخودانەدا کەم دەهێنێت، چونکە چەندین قارەمان و چەندین هاوڕێی فیدایی لەو بەرخودانەدا خوڵقان.

بە تایبەتی ئەو کاریگەرییە، کە بەهۆی هەڵوێستی هەڤاڵانی ژنەوە دروست بوو، ئەو پراتیک و کردانە، کە بە رێبازی شەڕی هەڤاڵانی ژن ئافرێنرا، کە زۆر فیداییانە بوو و هەم خاوەنداریکردن بوو لە هێڵی شەهید زیلان. قۆناغێک بوو، کە تاکتیک تیایدا نوێکرایەوە. لەو قۆناغەدا تاکتیکی نوێ لە شەڕدا تاقیکرانەوە. بۆیە یەکێک لەو شەڕانە، کە یەژاستار زۆرترین چالاکیی تیادا ئەنجامدا جەنگی حەفتانین بوو. هەموو ئەو هاوڕێیانە، کە بەشداری ئەو شەڕە بوون، بە شێوەیەکى زۆر گەورە و قارەمانانە بەرەنگاری و بەرخودانیان دەکرد.

هەر کەس هێزی بە هەموان دەبەخشی و هێزیان لە یەکترەوە وەردەگرت. ئێمە شەڕڤانین و هێزیش لە یەکترەوە وەردەگرین. لە فەلسەفەی ئێمەدا دەستبەردان لە خاکەکەمان بوونی نییە. ئێمە ئەوە بەوشێوەیە لەوانەى پێش خۆمانەوە فێر بووین. ئەوەى شەهیدان بۆیان بەجێهێشتووین ئەوەیە. کولتور و چاندی بەرخودان، کولتوری ژیانی بە ئیرادەیان بۆجێهێشتین. شەڕ تا دۆڵۆپی خوێن بۆ ئەو ئامانجەیە، کە دەوڵەتی تورکی فاشیست لە خاکەکەماندا دەرکەین".

'رێگا نادەین دوژمن پێ بنێتە ناو خاکەکەمان'

ئەڤریم بۆتان گەریلای یەژاستا سەرنجی خستەسەر هەڵوێستی فیداییانە لە دژی داگیرکەران و وتی "هەڵوێستی هاوڕێ رۆستەم هێڵی بێریتانی جارێکیتر خستەوە بەرچاومان و سەلماندییەوە. بۆ ئەوەى نەکەوێتە دەست دوژمن خۆی لە سەر تاشەبەردەکانەوە هەڵدایە خوارەوە. هەڵوێستی ئازادیی بێریتان جارێکیتر خۆی نیشانس هەموو جیهان دایەوە. هەر هەڤاڵێک بە رۆح و ورەی فیداییانە شەڕی کرد و شەڕیش دەکەن. هەڤاڵان لە ناو بەرخودانی خانتوردان، لە ناوچەی شەشدار، لە پیربولا چالاکیی زۆر گەورەیان ئەنجامدا.

یەژاستار رۆڵێکى زۆر گەورەی گێڕا. ئۆپراسیۆنەکەش هێشتا بەردەوامە و هەڤاڵان لە هەموو شوێنێکدا گورزی قورس لە دوژمن دەدەن. ئێمە رێگا نادەین دوژمن پێ بنێتە ناو ئەم خاکە و ئێمە خاکەکەی خۆمان بۆ ئەوان بەجێناهێڵین. بە ورەی فیداییانەى زیلان و بێریتان، بە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ، ئێمە لە دژی دوژمن شەڕ دەکەین و بەرخودان گەورەتر دەکەین".

ژ.ت