بەرپرسانی رێکخراوەکانی ژنان لە کەرکووك لە سەر ٨ی ئادار قسە دەکەن

چالاکونێکی بواری ژنان دەڵێ: پێویست ناکات رۆژێکی جیهانی هەبێ بۆ ژنان چونکە ئێمە رۆژانە دەبێنین توند و تیژی هەیە بەرامبەربە ژنان.

پارێزەرانی مافی ژنان لە کەرکووک دەڵێن رێکخراوە نێودەوڵەتێکان هاوکاریان ناکەن بە هۆی بوونی ژمارەیەکی زۆری پەنابەران چاوی رێکخراوە نێودەووڵەتیەکان لە سەرکێشەی پەنابەرانە بۆیە کێشەی ژن لە لایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوەلە کەرکووک  پشت گوێ خراوە .

سەنا عەبدولمسن عەلی سەۆکی تۆری تەیف نا حکومی کە لە هەمان کاتدا ژنێکی تورکمانی چالاکوانی مافی ژنانە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات دەڵێت:" ئێمە کۆمەلێک ژن کۆبووینەتەوە کۆمەڵەیەکمان دروست کردوە بە ناوی کۆمەڵەی ٨ی مارس".

هەروەها ناوبراو دەربارەی پاراستنی ژنان لە لایەن یاسایی لە عێراق بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ووتیشی :"لە یاسایی بنەڕەتی عیراق زۆر یاسا هەیە کە مافەکانی ژنان دەپارێزی ئێمە دەمانەوێت لە چوارچێوەی  یاسایی عیراق  داکۆکی لە مافەکانی ژنان بکەین".

سەنا عەبدولمسن عەلی سەرۆکی تۆرێکە کە پێکهاتووە لە چەند رێکخراوێکی پاراستنی مافی ژنان دەربارەی ژنانی ناو رێکخراوەکەی بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند :" لە ناو کۆمەلكەی ئێمە ژنی تورکمان کورد عەرەب هەیە".

لە کۆتایشدا ووتی :"ئەگەر ئێمەی ژنان لە ناو خۆمان یەک دەست و یەکگرتوو بین دەتوانین مافەکانی خۆمان بە دەست بێنین".

نیزاڵ نازم ژنێکی بە رەگەز عەرەبە کە بەرپرسی رێکخراوی چاوی ژیانە(عین الحیاة) بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی وت:"  بە بۆنەی رۆژی ٨ی مارس پیرۆزبایی لە ژنانی عێراق دەکەم و هەوڵدەین توندو و تیژی دژی ژنان نەهێلین وە هەوڵدەدەین کار بە یاسای ژمارە١٣٢٥ ئەنجومەنی ئاسایش بکەین کە داوادەکات رۆلی ژن لە هەموو بوارەکان هەبێ  ".

دەربارەی هاوکاری کردنی ژنان لە لایەن رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانەوە نیزاڵ نازم بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند:" رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی بواری مافی ژنان تا ئیستا بەشداریان نەکردوو لە هاوکاری کردنی رێکخراوەکانی مافی ژنان لە کەرکووک چونکە زۆربەیان کار لە سەرپەنابەردەکەن زیاتر".

 دەربارەی هاوکاری ژنان ناوبراو وتیشی :"ئێمەش هەوڵمان داوە یارمەتی ژنانی پەنابەر بدەین لە لایەنی هاوکای پێداویستی ژیان و دابینکردنی هاوکاری بۆ ئەوانەی باری سایکلۆجیان خراپ بووە لەم شەرەی عێراق کە کەس و کاریان لە دەستداوە و هاوکاری ئەوانە دەکەین کە دەیانەوێ بگەرێنەوە شارەکانیان دوای کۆچ کردنیان بە هۆی شەرەوە".

هەروها ژنێکی دیکەی رێکخراوەکانی مافی برۆڤ بە ناوی سوزان ئەنوەر بە ئازانسی هەواڵی فوراتی راگەیاند :" پێویست ناکات رۆژێکی جیهانی هەبێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندو و تیژی دژی ژنان چونکە ئێمە رۆژانە دەبێنین توند و تیژی هەیە بەرامبەر بە ژنان ، وە پێویستە ئیمەی ژن پێکەوە بە یەک دەنگ هەوڵبدەین توند و تیژی دژی ژنان کەم کەینەوە ".

دەربارەی هاوکاری کردنی لایەنە نێودەوڵەتیەکان سوزان ئەنوەر بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند :" تا ئیستا ئەو رێکخراوانە هاوکاری ژنانی کەرکووک یان نەکردووە بە هۆی بوونی ژمارەیەکی زۆری پەنابەرانی دەرەوەی کەرکووک کە هاتوونەتە ناو شاری کەرکووک ".

ک٠ش