بەرکەوتووانی بومەلەرزەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان داوای هاوکاری دەکەن

بەرکەوتووانی بومەلەرزەکەی گوندەکانی کورتاناوا بانگەوازییەکی بە پەلەیان بلاو کردەوە. گوند نشینان رایانگەیاند، ئەو هاوکارییەی رژێمی ئێران پێشکەشیان دەکات، بەشی بەرکەوتووان ناکات.

لە دوێنێوە لە ناوچەکە بومەلەرزەی یەک لە دوای یەک بەردەوامە. بەهیزترین بومەلەرزە دوێنێ ئێوارە لە کاتژمێر ٠٨:٥٣ روویدا کە پلەکەی ٥.٩ بوو. لە ئەنجامی ئەو بومەلەرزەیەدا بە سەدام خانوو دارووخان و زیاتر لە ١٠٤ کەس بریندار بوون.

هاوڵاتیانی گوندەکانی کورتاناوا تیشکیان خستە سەر هاوکاریکردنی بەرکەوتووانی بومەلەرزەکە و بانگەوازییەکی بە پەلەیان کرد.

شایانی باسە لە دوێنێوە تا ئێستا بەرکەوتووانی بومەلەرزەکە بە هۆی مەترسی روودانی بومەلەرزەی ترەوە، سەرەڕای هەوای سارد و ئەو بەفرە زۆرەی لە ناوچەکە باریوە، لە دەرەوە دەمێننەوە.

هاوکات لە دوێنێوە بە بەردەوامی بومەلەرزەی بچووکی یەک لە دوای یەک روودەدەن.

ز.ش