بەرەی تورکمانی لە کەرکووک ١٥٠ ماڵی کوردی داگیرکردوە

بەرەی تورکمانی و حشدی تورکمانی لەکەرکووک دەستیان گرتووە بەسەر ١٥٠ ماڵی کوردی لە شارەدا وداگیریان کردووە ، بەرەی تورکمانی خێزانە تورکمانەکانیان لەو خانووانەدا جێگیر گردووە.

 

 

دوای ڕووخانی ڕژیمی بەعس لەعێراق هەزاران خێزانی ئاوارەی کوردی کەرکووک کە بە هۆی فشارو ستەمی بەعسەوە بەناچارکەرکووکیان بەجێ هێشتبوو،لە ساڵی ٢٠٠٣گەرانەوە بۆ سەرماڵوحاڵەکانیان. بەڵام جاریکی دێکە لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەربە هۆی سیاسەتی قرکردن و بەتورک کردنی شارەکە لەلاین حەشدی تورکمانی وبەرەی تورکومانییەوە ١٥٠ خێزانی  کورد لە کەرکووک ئاوارە بوون.

ئەوخێزانانەی کە ماڵەکانیان داگیرکراوە چیرۆکی داگیرکردن و زوڵمی بەرەی تورکمانی و گروپەکانی حەشدی تورکومانیان لە دژی کوردان بۆ ئاژانسی هەوالێ فورات (ANF) باس کرد.

لەم بارەیەوە هاوکارتیژەیی ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای ئاوارە کان کە ماڵەکەی خۆیشی لەلاین گروپە چەتەکانی حشدی شەعبی بەرەی تورکمانی داگیرکراوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات  ANF قسەی کرد و وتی: ئێمە ئەوخێزانانە بووین کە لە کاتی ڕژێمی بەعس لە شاری کەرکووک دەرکراین بۆ شارەکانی هەولێر، سلێمانی ودهۆک وناوچەکانی تری هەرێم.لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس گەراینەوە کەرکووک، ئەو کاتە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە چاودێری کۆنسوڵخانەی ئەمریکاو بەریتانیا بڕیاردا ئێمە لە سەربازگەی خالید وسەربازگەی فەیلەق نیشتە جێ ببن، لەژێر ڕۆشنای ئەوبڕیارە ئێمە ١٥٠ ماڵ لە سەربازگەی خالید نیشتەجێ بووین ولە ساڵی ٢٠٠٣ تاکو ڕێکەوتی ١٦ ئکتۆبەری ئەمساڵ، کاتێ هێزی پێشمەرگە لە کەرکووک پاشەکشێی کرد ‌گروپە چەتەکانی حشدی تورکمانی سەربە بەرەی تورکمانی وحشدی شەعبی تورکمانی، ئەو ١٥٠ خێزانەیان لە ماڵەکەی خۆیاندا دەرکرد و دەستیان بەسەرموڵک وماڵی ئێمەدا گرد و لە جێگەی ئەو١٥٠ خێزانە کوردە کۆمەڵێک خێزانی تورکمانی سارەکانی تەلەعفەر و دووزیان هێناوەتە ئەو خانووانە و خێزانەکوردەکان جارێکی دیکە ئاوارەی  چەمچەماڵ، تەق تەق، تەکیە و ناشوان بوون.

هاوکار تێژەیی ئاماژەی بەوەش کرد:" کاتی ڕژیمی دەسەڵاتی ڕژیمی بەعس بە هۆی سیاسەتی تەعریب لە کەرکووک دەرکراین، ئەمرۆش بە هۆی سیاسەتی بەتورک کردن لە شارەکەمان ئاوارە بووین".

عەزیزعبدوڵا یەکێکی ترە لەو کەسانەی ماڵەکەی لەلاین گروپە چەتەکانی سەربە بەرەی تورکمانی لە ١٦ ئکتۆبەروە داگیرکراوە. عەزیز وتی ، حەشدی شەعبی تورکمانی ئێمەیان لە ماڵەکانی خۆمان دەرکرد، بەڵام دوای دوو رۆژ چومەوە سەردانی ماڵەکەم بکەم کاتێک گەیشتمە بەرمالەکەی خۆم ٣ ئۆتۆمبێلی سەربازی حەشدی تورکمانی هاتن لە دوای سوکایەتی و لێدان ئەشکنجێکی زۆربە زۆرەملێ لە ماڵەکەی خۆمان دەریانکردم.

‌هیواعبدوڵا، یەکێکی ترە لەوکەسانەی کە ماڵەکەی لەلایەن بەرەی تورکمانیەوە داگیرکراوە و ئیستا ئاوارەی شارۆچکەی تەکیە سەربە پارێزگای سلێمانی بووە ،لە ناو خانوی کرێدا دەژیت دەڵیت گروپەکانی سەربە حەشدی تورکمانی ماڵەکەیان داگیرکردووە وهیچ شتێکم بۆ دەرنەچووە ، جێواز لە خانوەکەی کە دەستیان بەسەردا گرتووە ،بڕی ١٠ مڵیۆن دیناری کەلوپەلی ناوخانووەکەم لە لاین گروپەکانی بەرەی تورکمانی و حەشدی تورکمانی دەستی بەسەردا گیراو تاڵان کراوە.

ک-ش