بەسێ هۆزات: پەدەکە پشتگیری لە پلانە پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتى تورک دەکات – ١ -

بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند، دەوڵەتی تورک دەیەوێت پەکەکە پاکتاو بکات و پەدەکەش بووەتە هاوبەشی ئەو پلانە. هۆزات راشیگەیاند "نابێت پێشمەرگە لە پاڵ سەربازانی تورک دا بێت، بەڵکو دەبێت لە پاڵ گەریلادا بن".

بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بەشداریی لە بەرنامەى تایبەتی ستێرک تێڤی دا کرد و شیکاریی گرنگی لەبارەى پێشهاتەکانی کوردستان و ناوچەکە و جیهانەوە کرد. چاوپێکەوتنەکەى بەسێ هۆزات بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

قۆناغێکی زۆر گرنگ و پڕ لە قەیران لە گۆڕێدایە، لەیلا ئاگری ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەری کەژەکە لە هێرشێکى نامەردانەدا شەهید بوو، ئێوە لەبارەیەوە چێ دەڵێن؟

من لە کەسایەتیی لەیلا ئاگری دا بە گشتی یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش دەکەمەوە. هەڤاڵ لەیلا لە تێکۆشانەکەماندا ئەرکێکى گەورەی لە ئەستۆ بوو. رۆڵی سەرکەوتوانەى خۆی گێڕا. ماوەیەکى دوور و درێژ لە ناو خەباتی سەربازیدا بوو. لە کۆنسەى یەژاستار دا کاری دەکرد. هەروەها ماوەیەکى دوور و درێژ خەباتی ئایدۆلۆژیی بەڕێوەدەبرد. لەم چەند ساڵەى دوایدا لە ناو خەباتی کەژەکەدا لە ئاستی بەڕێوەبەری کەژەکەدا کاری سیاسیی کۆمەڵگەیی ئەنجام دەدا. بەڕێوەبەریی ئەو کارەى دەکرد. لە هەموو کار و خەباتەکانیدا لێهاتوو بوو. زەحمەتکێش و رەنجدەر بوو. خوڵقکار بوو، هەر ئەرکێکی لە ئەستۆ بوو بێت بەڕاستی ئەو ئەرکە بەرهەمدار بووە. خاوەنی ورەیەکى بەرز و بە ئیدعا بوو. لەو رووەوە ئێمە هەرگیز رەنج و هەوڵەکانی هەڤاڵ لەیلا لەیاد ناکەین. لەو رووانەوە هەم بۆ بزووتنەوەکە بە گشتی و هەم بۆ بزووتنەوەى ژنان میراتێکی زۆر واتاداری لە دوای خۆی بەجێهێشتووە. بۆ ئێمەش، رێگایەکى رووناکە. من بە منەتدارییەوە یادی دەکەمەوە و یادی بەرز رادەگرم. شەهیدبوونی هەڤاڵ لەیلا ژانێکی گەورەی لە دڵی ئێمە و لە ناو گەل دا دروستکرد. ئێمە ئەو ژانە دەکەینە هێز و ئێمە زۆر زیاتر تێکۆشان گەورە و بەهێزتر دەکەین. ئەو کار و خەباتەی هەڤاڵ لەیلا بەڕێوەی دەبرد ئێمە بە ئەنجامی دەگەیەنین و سەری دەخەین. ئێمە بە دڵنیاییەوە ئەو تێکۆشانە سەردەخەین. ئەوەش هەموو خەونی هەڤاڵ لەیلا بوو. بە تایبەتی زیاتر لە ٢٧ ساڵەوە لە ناو بزووتنەوەکەدا بوو، لە بزووتنەوەى ژنان دا رەنجێکی زۆری دا. خاوەنی زانستێکی زۆر قوڵ بوو، لێکۆڵینەوەکانی زۆر قوڵ و ورد بوون. عەشقی بۆ ئازادی قوڵ و ریشەدار بوو. کاتێک تەمەنی کەم بووە دایکی کۆچی دوایی دەکات و ئەو هەستکردنە بە هێنانەدیی خەون و تامەزرۆیی دایکی، هەڤاڵ لەیلای وەرسوڕاند بۆ ناو تێکۆشان و ئازادکردنی ژن. لەو رووەوە پەیوەندیی لەگەڵ هەڤاڵانی ژن  و تێکۆشانی ژنان دا زۆر بەهێز بوو. لەو لایەنەوە ژنی زۆر پەروەردە دەکرد. لە زۆرێک لە پەروەردەکاندا بەشداریی دەکرد و وانەى دەوتەوە. زۆرێک ژنی پێشخست و رێکخستنی ژنانی بەهێز کرد. بۆ ئەوەى کەژەکە ببێت بە سیستم، ژن ببێت بە رێکخستنکراو، سیستمی ژنان دابمەزرێت رەنجێکی زۆر گەورەى دا. بە دڵنیاییەوە ئێمە ئەو رەنجە سەردەخەین.  

ئەبرو تیمتیک پارێزەر و کچێکی دێرسیمی لە دژی ئەو نادادییەوەى بەرامبەر خۆی و کۆمەڵگە کرا دەستی بە چالاکیی رۆژووی مردن کرد و ٢٣٨ رۆژ بەرەنگاریی کرد و دوای ئەوە شەهید بوو. جیاوازیکردنی نەدەویست و هیچ شتێکی زیادەی بۆ خۆی نەدەخواست، تەنها داوای دادپەروەریی دەکرد. ئێمە دەتوانین بڵێین، فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە کوشتیان. هەر چەند لە نەخۆشخانە گیانى لە دەستدا، بەڵام زیندانی بوو، ئێوە لەوبارەیەوە چی دەڵێن؟

بەرخودانێکى زۆر گەورەیە، ئەوە ئیرادە و بڕوایەک بوو بۆ ئەوەى بەشێوەیى مافێکى دادپەرەورانە دادگایی بکرێت و لەوە زیاتریشی نەدەخواست. دەیخواست دادپەروەرانە دادگایی بکرێت. ناهەقیی بەرامبەر کرابوو و چەندین ساڵ سزای زیندانیی بەسەردا سەپێنرابوو.  ئەوەى قبوڵ نەکرد و رەتیکردەوە. دەیخواست دادپەروەرانە دادگایی بکرێت. بۆ ئەوەش چالاکییەکی چەندین مانگەى ئەنجامدا، کە بە گیان لەدەستدانی کۆتایی پێهات. بەڕاستی ئەوە ئیرادەیەکى بەهێزە. بڕوایەکی بەهێزە. ئێمە بە ڕێزەوە یادی دەکەینەوە. ئەمڕۆ ئایتاچ ئونسالی هاوڕێشی بەردەوامە لە چالاکیی رۆژووی مردن. من داوا دەکەم، کە دەبێت هەموو گەل خاوەنداری لە ئونسال بکەن. ئەگەر هەموو کۆمەڵگە خاوەنداریی لە ئەبرو تمیمتیک بکردایە شەهید نەدەبوو. لەو رووەوە بەرخودان و هەڵوێستی کۆمەڵگە کەم بوو، هەبوو بەڵام کەم بوو. ئەگەر هەڵوێستێکى جەماوەری هەبوایە، بزووتنەوەیەکى رێکخستنکراو دروستبکرایە، ئەگەری ئەوە هەبوو، کە ئەنجامەکەى بەو شێوەیەى ئێستا نەبوایە. بۆ ئەوەش دەبێت لە ئێستا بە دواوە شتی وا نەبێت. ئەوە گرنگە. هەڵبەت کولتور و نەریتی بەرخودانی لەو شێوەیە دروست دەبێت، لە بەرامبەر زوڵم و فاشیزم. تۆ بەرەنگاری و بەرخودان نەکەیت، گیانی خۆت بەخت نەکەیت، ناتوانیت یەک مافیش بەدەست بهێنێت و ئەستەم دەبێت بەدەستی بهێنیت. فاشیزم و زوڵمیش بەو شێوەیەن، بەرخودان نەبێت، دەتوانێت درێژە بە دەسەڵاتی خۆی بدات. بۆ ئەوەش یەک کەس بێت، دوو کەس بێت، هەزاران کەس بێت لە هەر کوێ زوڵم و فاشیزم هەبێت دەبێت لە بەرامبەریدا هەڵوێستێکی شکۆمەندانە و کەرمەتدارانە هەبێت. هەڵوێستی ئەبرو تیمیتک و ئایتاچ ئونسال-یش ئەوەیە. بەرخودانێکی بێهاوتایە بە نرخە و پیرۆزە. دەبێت ئەوە بە رێکخستنکراو گەل خاوەنداریی لێ بکات، ئەوە وەرسوڕانێکى کۆمەڵگە و تێکۆشانێکى کۆمەڵگەیە، کە ئەنجامی لێوەردەگیرێت. بەو شێوەیە دەوڵەتێکی فاشیستی، سیستمێکى داگیرکەر و چەوسێنەر، دوژمنی گەلان و دوژمنی مافەکانە. مافەکان و دادپەروەری نییە و دیموکراسی لە تورکیا نییە و ئەوە راستییەکە.  فاشیزم هەیە. شوێنێک کە فاشیزمی تیادا بێت تۆ دەتوانیت باس لە دادپەروەری بکەیت؟ نا ئەستەمە. شوێنێک فاشیزمی تیادا بێت تۆ دەتوانیت باسی مافەکان و دیموکراسی بکەیت؟ نا ئەوە ئەستەمە. هەر خۆی لەسەر کوشتن فاشیزم بووە بە فاشیزم. بۆ ئەوەش ئەگەر لە بەرامبەر سیستمی فاشیزم و رژێمێکی فاشیستیدا بەرخودانێکى جەماوەری و کۆمەڵگەیى دروست نەبێت، ئەنجامگرتن قورس و زەحمەت دەبێت. زۆرترین شت، کە تۆ دەتوانیت بیکەیت چییە، ئەوەیە  گیانی خۆت بەخت بکەیت، بۆ ئەوەى گیانی خۆت بەخت بکەیت و ئەنجام بەدەست بهێنیت چی پێویستە؟ بەرخودانی کۆمەڵگە پێویستە. تێکۆشانی کۆمەڵگە پێویستە. لە بەرامبەر فاشیزم تێکۆشانێکی دژە فاشیستی پێویستە. ئەوەى بکرێت ئەوەیە.

گۆشەگیریی سەر رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە ئاستی ئەشکەنجەیەکى رەهادایە. وەک شێوازە کۆن و کلاسیکییەکە کاتێک دەوڵەتی تورک تەنگاو بوو وتی تەواو، تەنانەت باخچەلی لە لێدوانێکیدا وتی، دەبێت بنەماڵە و پارێزەرەکانی ببینێت. بەڵێنیان دا، بەڵام جێبەجێیان نەکرد. لە مانگی ئایاریەوە هیچ زانیارییەک لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان و چاوپێکەوتن لەگەڵیدا نییە، ئێوە چۆن ئەوە لێکدەدنەوە و بۆ ئەوەى گۆشەگیری تێکبشکێنرێت دەبێت چی بکرێت؟

ساڵی پار بە پێشەنگایەتیی لەیلا گیوڤەن چالاکیی گەورەی مانگرتن لە خواردن دەستیپێکرد. دواتر وەرسوڕا بۆ چالاکیی رۆژووی مردن (مانگرتن تا مردن) و دەیان هەڤاڵ لە ناو زیندانەکاندا دەستیان بەچالاکیی رۆژووی مردن کرد. کۆمەڵگە دەستی بە بەرخودان کرد. بە تایبەتی دایکانی لەچک سپی. بەرخوردانێکى زۆر گەورە بوو. هەروەها بەرخودانی هەڤاڵانی زیندان زۆر گەورە بوو. لە وڵات و دەرەوەى وڵات بەرخودانێکى گەورە پێشخرا. لە ئەوروپا چالاکییەکانی مانگرتن دەستیان پێکرد. لە رۆژئاوا، باشوور و مەخموور و شەنگال و لە هەموو شوێنەکاندا ئەو تێکۆشان و بەرخودانە گەورەیە لە دژی گۆشەگیری و فاشیزمی سەر ئیمراڵی و گەلی کورد رێکخرا. لە ئەنجامدا چاوپێکەوتن ئەنجامدرا. دوای ئەوە دەوڵەت و بەرپرسانی دەوڵەت بە تایبەتیش بەرپرسانی وەزارەتی داد رایانگەیاند، کە گۆشەگیری نەماوە و لە ئەمڕۆ بە دواوە رێگری دروست ناکرێن. دەتوانن لەگەل ئۆجالان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن. هەم بنەماڵەکان و هەم پارێزەرانیش دەتوانن چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن. دواى ئەوەى چاوپێکەوتن روویدا، سی پی تی-یش راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و وتی، گۆشەگیری لابراوە. بەڵام دوای ماوەیەک وەک ئەوەى ئەوان هیچ لێدوان و راگەیاندراوێکیان بڵاونەکردبێتەوە، وەک ئەوەى بەرپرسان و سی پی تی ئەو قسانەیان نەکردبێت، دەستکرایەوە بە سەپاندنی سیاسەتی گۆشەگیری و دووبارە درێژەیان بە گۆشەگیری دایەوە. ماوەیەکى زۆریش هیچ زانیارییەک لە ئیمراڵی نەبوو. ئێستا لە ئیمراڵی رژێم و سیستمێکى ئەشکەنجە بە چڕی بەڕێوەدەچێت. لە ئیمراڵی یاسا و ماف بوونی نییە. تەنانەت بەپێی یاساکانی دەوڵەتی تورکیش مافەکان دەستەبەر ناکرێن. ماف و یاساکان تەنانەت لە رووی نێونەتەوەیشەوە دەستەبەر ناکرێن، سیستمی ئیمراڵی سیستمێکی نێونەتەوەییە سەرۆک بە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی رفێنرا و رادەستی تورکیا کرا. لە ئیمراڵی سیستمێکی نێونەتەوەییان دروستکرد، ئەمریکا، ئەنجومەنی ئەوروپا و هەموو ئەو هێزانەى بەشداربوون لە پیلانگێڕییەکەدا لەو سیستمە بەرپرسن و ئەو سیستمەیان داوەتە دەست دەوڵەتی تورک. رژێمی ئاکەپە – مەهەپە بەپێی حەز و ئارەزووی خۆیان دەرگای ئیمراڵی دەکەنەوە و دایدەخەن. هەر کات بەرژەوەندیی خۆی لە دەست دەدات دەرگای ئیمراڵی دەکاتەوە و بنەماڵەکان چاوپێکەوتن ئەنجام دەدەن، پارێزەران چاوپێکەوتن ئەنجام دەدەن. هەر کات بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانیان نەبوو دەرگاکە دادەخەن. سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە درێژەی هەیە. ئێستا ئەو زوڵمەى لە ئیمراڵی دەکرێت، زوڵمە بەرامبەر بە گەلی کورد. لە کەسایەتیی رێبەر ئاپۆدا پاکتاوکردنی گەلی کورد بەڕێوەدەچێت. لە کەسایەتیی رێبەر ئاپۆدا فاشیزم بە سەر گەلی کورد و تورک دا دەسەپێنرێت. هەر سیاسەتێک لە ئیمراڵی بەڕێوەبچێت، رێک ئەو سیاسەتە لە هەموو کوردستان و تورکیادا دووبارە دەکەنەوە و دەیسەپێنن. ئەو سیاسەتەى بەسەر گەلی کوردا بەرێوەدەچێت، ناوەندەکەى لە ئیمراڵییە، چونکە مافەکان و دادپەروەری نییە. هەموو جۆرە فاشیزمێک، هەموو کردەوەکانی دژ بە مرۆڤایەتی، بەدەر لە ئەخلاق و بەدەر لە پێوەر و بەها مرۆییەکان، هەموو شتێکى چەپەڵ و قێزەون و خراپ لە ئیمراڵی ئەنجام دەدەن. لەو رووەوە گرنگە، کە ئەوەی بە بەرخودانی ساڵی پار هاتەدی و لە ئەنجامدا دەرگای ئیمراڵی کرایەوە. پێویستە نەک تەنها بۆ نەهێشتنی گۆشەگیری، بەڵکو کاتی ئەوە هاتووە، کە سەرۆک ئاپۆ ئازاد بکرێت. ئیدی گۆشەگیری هیچ رەواییەکی نەماوە. سی پی تی-یش راگەیاندراوی بڵاوکردەوە و ئەوەى پشتڕاستکردەوە و دانی بەوەدا نا، کە لە ئیمراڵی گۆشەگیری هەیە و لە راگەیاندراوەکەیدا وتویەتی 'لە ئیمراڵی ئەشکەنجە هەیە. سیستمی ئیمراڵی سیستمێکی ئەشکەنجەیە'. ئەوەش بە مانای ئەوەیە، کە ئەو هێزەی ئەو سیستمەى دروستکردووە خۆی دانی پیادا ناوە، کە سیستمی ئیمراڵی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەیە. ئەو هێزە خۆی ئێستا خاوەنداری لەو سیستمەی ئێستای ئیمراڵی ناکات و دەڵێت، ئێمە ئیدی ناتوانین خاوەنداریی لێ بکەین. ئێستا لەو رووەوە ئەوە گرنگە و ئەوە قۆناغێکی نوێیە. ئێمە دەتوانین لەو روەوە کار بۆ نەهێشتنی گۆشەگیری و ئازادیی سەرۆک ئاپۆ بکەین و لە وڵات و دەرەوەى وڵات و دۆستەکانمان، دەبێت بۆ ئازادیی سەرۆک ئاپۆ تێبکۆشن و بەرخودان بڵند بکەن. کاتی ئەوەهاتووە، کە ئێمە سەرۆک ئاپۆ ئازاد بکەین. ٢٢ ساڵە لە ئیمراڵی سیستمێکی ئەشکەنجە بەڕێوەدەچێت و هیچ رەوابوونێکی نەماوە. کەسێک کە ئەو سیستمەی داناوە ئیدی خاوەنداریی لێ ناکات. دەمامکەکانیان لابراون و شتەکان ئاشکرا بوون. تاوەکو ئێستا چییان کردووە و چ گەمەیەکیان کردووە ئاشکرا بووە. تێکۆشان و بەرخودانی سەرۆک ئاپۆ و گەلەکەمان هەموو شتێکی ئاشکرا کرد. بۆ ئەوەش دەبێت لە هەموو جیهاندا تێکۆشانێکی زۆر بە هێز رێکبخرێت. وەک نمونەى ئەوەی لە لەندەنە، کە ماوەیەکى دوور و درێژە سەندیکا بەریتانییەکان، کە سەندیکای هونەرمەندانیش بەشداریی تیادا کردووە و ئەو سەندیکایانە ملیۆنەها ئەندامیان هەیە، بۆ ئازادیی سەرۆک ئاپۆ ماوەیەکى دوور و درێژە چالاکی دەکەن. دەیانەوێت گوشار لەسەر بەڕێوەبەریی بەریتانیا و حکومەتى بەریتانیا دروست بکەن. سیاسەتەکانی بەریتانیا بەرامبەر بە تورکیا دەخەنە ژێر لێپرسینەوە و گوشار. ئەوە شتێکی زۆر گرنگە. هەروەها لە ئیتالیا دەیان شارەوانی هاووڵاتیی بوونی فەخرییان بە سەرۆک ئاپۆ داوە. ئەوە زۆر گرنگە. زۆرێک لە نووسەران، رۆشنبیران، هونەرمەندان و سیاسەتمەداران، کە بەڕێوەبەرانی دەوڵەتەکان بوون، لە رۆژگاری ئەمڕۆماندا داوای ئازادیی سەرۆک ئاپۆ دەکەن. لەسەر ئەو بنەمایە هەڵوێستی خۆیان بە روونی و کراوەیی خستووەتەڕوو. ئەوانە بابەتی زۆر گرنگن. لە جیهاندا ئیدی گۆشەگیری قبوڵ ناکرێت. نەک تەنها گەلی کورد، بەڵکو هەر کەسێک لە جیهاندا ویژدانی هەبێت، ئەخلاقی هەبێت، ئەویش گۆشەگیری قبوڵ ناکات. ویژدانی مرۆڤایەتی قبوڵی ناکات، چونکە لە دەرەوەی هەموو پێوەر و بەهاکانی مرۆڤایەتییە. بۆ ئەوەش کاتی ئەوە هاتووە، کە سەرۆک ئاپۆ ئازاد بکەین، گۆشەگیری بە تەواوەتی لاببەین. سەرۆک ئاپۆ ئازاد ببێت، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە کوردستانیش شەڕ نامێنێت. بۆ چی گۆشەگیری بەسەر سەرۆک ئاپۆدا دەسەپێنن. بۆ ئەوەى بتوانن بە ئاسانی شەڕ بکەن تاوەکو لەو شەڕ و قەیرانانەدا بەرژەوەندیی خۆیان دەستەبەر بکەن. بۆ ئەوەش گۆشەگیری ٢٢ ساڵە لە ئیمراڵی بەردەوامە. سەرۆک ئاپۆ بۆ قەیران و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەرییە. بۆچوونەکانی سەرۆک ئاپۆ دەرمانی کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن. ئەمڕۆ تورکیا کێشەى زۆری هەیە، دەرمانی هەموو ئەو کێشانەیە. سەرۆک ئاپۆ ئازاد ببێت، تورکیا دیموکراتیک دەبێت، سەرۆک ئاپۆ ئازاد ببێت کورد ئازاد دەبێت، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئازاد و دیموکراتیک دەبن. لەبەر ئەوەش تاوەکو کوردستان ئازاد نەبێت، تورکیا دیموکراتیک نابێت، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیموکراتیک نابێت و گۆشەگیری دەسەپێنرێت. ئەو سیستمە سیاسییە گۆشەگیری پێشدەخات. ئەو سیاسەتە نەمێنێت، ئازادیی سەرۆک ئاپۆ بەدی دێت، ئەو شەڕە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا و شەڕی کوردستان، کە سەد ساڵە بەردەوامە، پاکتاوکردن و سڕینەوە و کوشتار کە سەد ساڵە بەسەر کورددا دەسەپێنرێت کۆتایی پێدێت. ئازادیی گەلیش رێگا بۆ دیموکراتیکبوونی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکاتەوە.

لە بەرنامەی ڕابردووماندا ڕاتانگەیاندبوو کە لە کوردستان دەوڵەت دەستدرێژکارە، ڕووداوێک لە ئێلح ڕوویدا، سەربازێکی داگیرکەر دەستدرێژی کردە سەر کچێکی ١٨ ساڵ، دواتر ئیپەک ئەڕ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. لە چوارچێوەی سیاسەتی دەوڵەتدا خاوەنداری لێکرا، دەستگیرنەکرا و ئازادکرا، ئێوە لەوم بارەیەوە چی دەڵێن؟

دەوڵەتی تورک لە کوردستان سیاسەتی قڕکردن بەڕێوەدەبات. ئەو سیاسەتە بە هەموو شێوەیەک بەڕێوەدەبات. شەڕێکی تایبەت دەکات. بە شەڕی تایبەت دەیەوێت گەلی کورد بێ هیوا و متمانە و ئیرادە بکات. لەبەرئەوەش هێرش دەکاتە سەر کەلتور، زمان، ئابۆری و بەها مرۆڤیەکان. هێرشێکی گشتگیرە. لە ناوەندی ئەو هێرشەدا ژن هەیە. ئەوەش هۆکارێکی هەیە. ژنانی کورد لە کوردستان پێشەنگایەتی بەرخۆدان دەکەن. پێشەنگایەتی بزوتنەوەی ئازادی کوردستان دەکەن. هێزێکی ئازادیخوازن. هێزێکی دیموکراتن. تێکۆشانی ژنی کورد لەناو کۆمەڵگای کوردیدا گۆڕانکاریەکی گەورەی دروست کردووە. شۆڕشێکی هزری و کەلتوری دروست کرد. ئەوەش کاریگەری لەسەر کۆمەڵگای تورکیاش کردووە. لەسەر ژنانی تورکیاش. بزوتنەوەی ژنان لە کوردستان گەورە بووە، لە تورکیاش بزوتنەوەی ژنان بەهێز بوون. بوێر بوون. بزوتنەوەی ژنان لە تورکیاش بوێری و ئیلهامیان لە ژنانی کورد وەرگرتووە. هەرچەند لە کوردستان تێکۆشان گەورە بوو، ئەوەندەش کۆمەڵگای تورکیا دیموکرات و بەهێز بوو. بۆیەش دەوڵەت ئەمە باش دەبینێت. قسەکانی سولەیمان سویلوی فاشیت لەخۆڕا نییە. فەرمان دەدات کە ژنانی کورد بکرێنە ئامانج. ئێوە لە کوێ بیانبینن هێرش بکەنە سەریان، دەستدرێژیان بکەنە سەر. دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک بە گشتی ژنانی کورد وەک ئامرازێکی دەستدرێژی دەبینێت. کوردستان وەکک جۆگرافیایەکی داگیرکراو دەبینێت. بۆیەش لەو چوارچێوەیەدا سیاسەت دەکات. لەچاوی ئەوان ژنانی کورد هەمووان تیرۆرستن. ژنێکی تیرۆرستە و مافی ئەوە هەیە کە دەستدرێژی بکرێتە سەری و بکوژرێت، مافی ئەوە هەیە هەموو شتێک لەبەرانبەری ئەنجام بدریت و بەم شێوەیە سەیری دەکەن. لە چاوی ئەواندا بە گشتی کۆمەڵگای کوردی تیرۆریستە. بە گشتی کورد تیرۆریستن. دەتوانن هەموو شتێک بەرانبەر ئەنجام بدەن. بۆچی؟ ئەوان مرۆڤ نین. ئەم گەلە مرۆڤ نییە. لەچاوی ئەواندا دوژمن و تیرۆریستن. پێویستە لەناوببرێن. کۆمەڵگابوونی کورد لەسەر ژنان پێشدەکەوێت. بەرخۆدانی ژنانی کورد لە دەوری ژنی کورد بەرەوپێشەوە دەچێت. تێکۆشانی ئازادی لەسەر خەباتی ژنان پێشدەکەوێت. گۆڕانکاری و گۆڕینی کۆمەلگای کوردی بە دەستی ژنانی کورد دەبێت. ئەگەر بتوانن ژنان بێکاریگەری و بێئیرادە بکەن، دەتوانن گەلی کوردیش دیل بکەن. بۆیەش هەوڵی شکاندنی ئیرداەی ژنی کورد دەدەن. بە هەزاران ژنە سیاسەتمەداری کورد لە ئێستادا لە زینداندان. ئەو سیاسەتمەدارانەی کە لە ئێستادا لە زینداندان، ئەشکەنجە دەکرێن، لە دەرەوەش ئەشکەنجە دەکرێن، دەیانکوژن، ئەوەش شەڕی تایبەت و دەستدرێژیە. دەستدرێژی وەک سیاسەتێکی شەڕی تایبەت، پارچەیەک لە سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی تورک لە کوردستان بەڕێوەدەبەن، بەرانبەر هەموو ژنی کورد ئەنجامی دەدەن. لەبەرئەوەش لەدژی ئەم زۆڵمە قێزەونە، لەبەرانبەر موسا ئۆرهان ناڕەزایی پیشاندرا، بۆئەوەی دۆخەکە هێور بکەنەوە، چەند ڕۆژ دەستگیریان کرد، دواتر سولەیمان سویلۆ دەستی جموجووڵ کرد و وتی،"وازی لێ بهێنن، ئەوە پیاوی منە، من پێم وتووە شتی وا بکات.' سولەیمان سویلۆ خۆی دەستدرێژکارێکە، کەسێکی لە رێگا دەرچووە، پێشنیار دەکەم مێژووی سولەیمان سۆیلۆ لێکۆلینەوەی لەسەر بکرێت، دەردەکەوێت کە چ مرۆڤێکە کە دەستدرێژکارە. ڕاستی دەوڵەتی تورک لەە کەسایەتی سولەیمان سویلۆ، ئەردۆغان و باخچەلی و پەرینچەکدا دیارە. ئەمانە دەوڵەتن. ئەگەر کەسێک دەیەوێت دەوڵەتی تورک بناسێت و بلێت، ئەمە چ دەوڵەتێکە و دەمەوێت ئەم دەوڵەتە بناسم، با بزانن ئەوە دەوڵەتی، ئەردۆغان، باخچەلی، دەوڵەتی دۆغۆ پەرینچەک و سولەیمان سویلۆیە. چ هیوایەک لەسەر ئەم پیاوە نەفس نزمانە بنیاتدەنێردرێت! فەرمان دەدەن و دەڵێن بڕۆن ئەو کارە قێزەونانە بکەن. موسا ئۆرهان فەرمانەکانی سولەیمان سویلۆیان جێبەجێ کرد. سولەیمان سویلۆ چۆن دەتوانێت موسا ئۆرهان دەستگیر بکات؟ ناتوانێت. ئەو فەرمانانەی کە بە پۆلیس و سەربازەکانی دەدات، جێبەجێ دەکرێن. لەبەرئەوەی فەرمانی بە هەموو کەسێک داوە. دەڵێت،'ئەوەش ئەرک و مافی ئێوە." وەک ئەرکێک لەقەڵەمی دەدات، دەڵێت ئەرکە. دەستدرێژی بکەنە سەر ژنان. دەتوانن بە هەموو شێوەیەک لەگەل ژنان ڕەفتار بکەن. دەیانەوێت ژنان، گەنجان و منداڵانی کورد مادەی هوشبەر بەکاربهێنن. کاری نائەخلاقی بڵاودەکەنەوە، هەول دەدەن دەستدرێژی بکرێتە سەریان، فەرمانیان پێدەکەن کە هەموو جۆرە کارێکی قێزەون لەبەرانبەر کۆمەڵگای کوردی لە کوردستان ئەنجام بدەن و دەڵێن ئەوەش ڕەوایە و ئەرکی ئێوەیە و ئەوەش پلانێکە.

لە کۆنفڕانسە ڕۆژنامەنووسیەکاندا دەیوت، کاتێک چوونە بەردەم دادگا و داوەر مەترسن...

بەڵێ خۆی ناترسن. پۆلیس لە کوردستان هەرچیەک دەکەن ناترسن. سەربازەکان بە هیچ شێوەیەک ناترسن. بۆچی؟ لەبەرئەوەی دەزانن کە دەوڵەت دەیانپارێزێت. ئەمە دەزانن. لەبەرئەوە بۆ دەوڵەت ئەو کارە دەکەن. دەوڵەت دەیەوێت ئەو کارە بکرێت. ئەوان خۆیان دەوڵەتن. یاساکانی دەوڵەت کو کوردستان جێبەجێ دەکەن. یاساکانی دەوڵەت، یاسای داگیرکەری و قڕکردنە. لە کوردستان وەک یاسایەک ئەو داگیرکەری و قڕکردنە جێبەجێ دەکەن. لەناو ئەم یاسایە داگیرکەری و قڕکەرەدا هەموو شتێک دەبێت و هەموو شتێک ئەنجام دەدرێت.

باشە، ئەوان چی چی بە ژنە گەنجەکانی کورد دەڵێت، تەواو، دەوڵەت ئەوانە دەکات، چ پەیامێک بە ژنە گەنجەکانی کورد دەدەن؟

بەڵێ، واتە ئەوەی کە ئێمەش نیگەران دەکات ئەمەیە. ئەمە چڵ ساڵە لە کوردستان تێکۆشانێکی رێکخستنی هەیە. تێکۆشانی ئازادی بێوێنە هەیە و کاریگەری لەسەر هەموو جیهان داناوە. ژنان بە گشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆمەڵگاکانی جیهان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەوتوونەتە ژێر کاریگەری تێکۆشانی ئازادی. ئێمەش ئەمە دەبینین، ئەو تێکۆشانە لە کوردستان بە هەزاران شۆڕشی بەرپاکرد. شۆڕشی کەلتوری، هزری و شۆڕشەکانی تر. گۆڕانکاری گەورەی لەناو گەلی کورددا دروست کرد. دەستکەوتی گەورەی لەگەڵ خۆی هێنا. بەڵان هێشتا کۆمەڵگاکەمان لەژیر کاریگەری شەڕی تایبەتدایە. ئێمە دەبینین کە بەشێک لە کۆمەلگاکەمان کەوتوونەتە ژێر کاریگەری شەڕی تایبەت. ئەوەش ئازارمان دەدات. بەشێک لە ژنانی کورد، گەنجان و منداڵانی کورد لەژێر کاریگەری شەڕی تایبەتدان. ئەوە ئازارمان دەدات. بۆ نمونە، لە مانگی کانونی دووەمەوە تا ئێستا گوڵستان دۆروک بووەتە ڕۆژەڤ. بێسەروشوێن بووە. لە ڕاستیدا بێسەروشوێن نەبووە، کوژراوە، کێ کوشتوویەتی؟ پۆلیس کوشتی، بۆچی؟ پەیوەندی بە کوڕی پۆلیسەوە هەیە. چ پەیوەندیەکی هەبوو؟ دەڵێن. پەیوەندی خۆشەویستی بوو. ئیپەک ئەڕ کوژرا، خۆی نەکوشت، واتە کوژرا. بۆچی کوژرا. کچێکی تریش هەبوو. باوەڕم موغلا بوو. خانەوادەیەکی وڵاتپارێز بوو. هەڵە نەبم ناوی زەینەب بوو. لەگەڵ بۆکسێرێک پەیوەندی هەبوو. ئەو بۆکسێرە کەسێکی نەتەوەپەرستی فاشیست بوو. پەیوەندی چۆنی هەبوو؟ دەڵێن پەیوەندیەکی خۆشەویستی بوو. کچێکی تر هەڤوو، خەڵکی سێرت بوو. پەیوەندی لەگەڵ کەسێکی فاشیست هەبوو. بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا. نمونەی زۆر هەیە، لەوانەیە هەندێکیان ئاشکرا نەبووبێتن. دەبینرێت کە ژنانی کورد پەیوەندیان لەگەڵ پۆلیسەکان هەیە. پەیوەندیان لەگەڵ سەربازەکان هەیە. ئایا مرۆڤ لەگەڵ دوژمنەکەی پەیوەندیەکی بەم شێوەیە دروست دەکات؟ چۆن دەتوانی بە دوژمنەکەی بڵێی خۆشم ئەوێی؟ ئەوە چ جۆرە خۆشەویستیەکە؟ ئەمە خۆشەویستی نییە. ئەمە کەوتنە. پەیوەندی بە خۆشەویستیەوە نییە. خۆشەویستی بەم شێوەیە نابێت، یاسای خۆشەویستی هەیە. پێوانەی خۆشەویستی هەیە. نابێت دوژمنی خۆمانمان خۆش بوێت. لێرە پێوانە هەیە. بەهایەک هەیە. بەهای وڵاتپارێزی هەیە، بەهای ئازادی و مرۆڤایەتی لەو شتەی کە ئەوان ئەیکەن نییە. بە تەنها شتێک هەیە، هەڵوێستێکی خستن هەیە. پەیوەندی ئەوە بە ئازادیەوە نییە. ئازادی ئیرادەیە. ئازادی زانابوونە. ئازادی وڵاتپارێزیە. ئێمە ئەمە قبوڵ ناکەین، ئەمە ڕاست نییە. لەبەرئەوەش، خانەوادەکانمان، خانەوادە وڵاتپارێزەکانمان پێویستە منداڵەکانیان باش پەروەردە بکەن. وابکەن باش لە دوژمن تێبگەن. پێویستە منداڵانی کورد، کچانی کورد، گەنجانی کورد باش لە دوژمن تێبگەن. دەوڵەتی داگیرکەری و قڕکەر باش بناسن. لە مێشکیاندا جێگیر ببێت. ببنە خاوەن عەقڵیەت، کەلتورێکی بەو شێوەیە و بەو شێوەیە سەیری بکەن. ئەگەر دوژمنی خۆمان باش بناسین، باش تێبگەن، ئەمە دوژمنە، ئەمە سەد ساڵە لەسەرم زوڵم هەیە، بە چ شێوەیەک ئێمەیان قڕ کردووە، بە چ شێوەیەک داگیرکەریان ئەنجامداوە، پێویستە بە باشی تێبگەن. بەها بە دوژمن دەدەن، پیویستە نەفرەت لە دوژمن بکەن. مرۆڤ ناتوانێت سەیریشیان بکات. واز لەوە بهێنن نابێت قسەشیان لەگەڵدا بکەن. لەم ڕووەوە زانابوون زۆر گرنگە. بە پێچەوانەوە لاوازیەک هەیە و شەڕی تایبەت دەگاتە ئەنجام. کچانی کورد تێکدەشکێنن، منداڵانی کورد تێکدەشکێنن، دەبینرێت کە منداڵە بچووکەکان فێری مادەی هوشبەر دەژەن. دەبینرێت کە گەنجە کوردەکان بوونەتە سیخۆر. بۆ خۆیان بەکاری دەهێنن. لەناو گەلدا دەبنە چەکی دژی گەل. دەبنە دوژمن. لە ناوخۆدا دەبنە دوژمن. لەناو گەلدا کرم دروست دەکەن. چۆن رێگری لەمە دەکرێت؟ بە زانابوون. پێویستە هەموو کەسێک زانا ببێت، کەلتوری وڵاتپارێزی بەهێز بکرێت. خاوەنداری لە منداڵەکانیان بکەن، خاوەنداری لە گەنجانیان بکەن، ئەمە گرنگە. ئەمە تێکۆشانن. دوژمن بۆچی لەسەر گەنجان، لەسەر ژنە گەنجەکان، کوڕە گەنجەکان ئەم کردەوانە ئەنجام دەدات؟ دەیانەوێت لە تێکۆشانی ئازادیدا دووریان بخەنەوە، ئەمە بناغەیە. لەبەرانبەر ئەمەش پێویستە گەنجانمان وڵامێکی بەهێزیان هەبێت. تۆڵەی ئیپەک ئەڕ، گوڵستان دۆکو، زەینەب، کجەکەی سێرت دەکەنەوە. لەبەرانبەر شەڕی تایبەت پێویستی بە تێکۆشانێکی گەورە هەیە، خۆیان ڕێکبخەنەوە. بەشداری لە بزوتنەوەی ئازادی بکەن. شوێنی ئەوان شاخە. شوێنی هەموو گەنجێک شاخەکانە. یەگەر گەنجان بەشداری لە تێکۆشانی ئازادی نەبن کۆتاییهان وەک ئیپەک ئەڕ دەبێت. لەبەرئەوەی دوژمن ئەوانی کردووەتە ئامانج. دەیانەوێت بەم شێوەیە تێکیانبشکێنن. لەبەرئەوەش ئێمە بانگەوازیمان بۆ هەموو گەنجان هەیە کە بەشداری لە بزوتنەوەی ئازادیدا بکەن، ڕوو لە چیاکان بکەن، بەشداری بەرخۆدان بکەن، بەشداری لە تێکۆشانی ئازادی بکەن، شوێنی خۆیان لەناو تێکۆشاندا بگرن. گەورەترین تۆڵە بەم شێوەیە دەکرێتەوە.

ف.ق / ژ.ت

....