بەسێ هۆزات: پەدەکە پشتگیری لە پلانە پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتى تورک دەکات – ٢ -

بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند، دەوڵەتی تورک دەیەوێت پەکەکە پاکتاو بکات و پەدەکەش بووەتە هاوبەشی ئەو پلانە. هۆزات راشیگەیاند "نابێت پێشمەرگە لە پاڵ سەربازانی تورک دا بێت، بەڵکو دەبێت لە پاڵ گەریلادا بن".

بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بەشداریی لە بەرنامەى تایبەتی ستێرک تێڤی دا کرد و شیکاریی گرنگی لەبارەى پێشهاتەکانی کوردستان و ناوچەکە و جیهانەوە کرد. چاوپێکەوتنەکەى بەسێ هۆزات بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

ئێوە وەک هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە ٢٣ی ئابدا ڕاگەیەنراوێکی گرنگتان بڵاوکردەوە. تا چەند لە دەرەوە لێی تێگەیشتن نازانرێت. بەڵام راگەیەنراوێکی گرنگ بوو، ئێوە ڕاتانگەیاند، پەدەکە بووەتە پارچەیەک لە سیاسەتی لەناوبردنی پەکەکە و قڕکردنی گەلی کورد، بووەتە ئامرازێکی دەستی دەوڵەتی تورک. بانگەوازیتان کرد کە لەم دۆخە بێنە دەرەوە، هەوڵ بۆ یەکێتی نەتەوەیی بدەن. لەسەر ئەو ڕاگەیەنراوەش هەندێک لایەن بانگەوازیان ئاڕاستەی پەکەکە کرد، ڕاگەیەنراوەکان لە ئاستێکی نزمدا بوون، لە لایەن پەدەکەشەوە راگەیەنراو بڵاوکرایەوە. ئێستا دۆخەکە چۆنە، ئێوە چ هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکەن؟

ئێمە لە قۆناغێکی مێژووییداین کە داهاتووی گەلی کورد دیاری دەکرێت. ئەگەر ئێستا گەلی کورد دەستکەوتەکانی نەپارێزێت، ناتوانێت داهاتووی خۆی بەدەست بهێنێت، هەموو دەستکەوتەکانی لەناودەچن. لەم سەدەیەشدا وەک کۆیلە دەمێنێتەوە. لەو ڕووەوە قۆناغێکی گرنگە. ئەرکی هەموو پارتە سیاسییە کوردیەکان گەورەیە. بۆیەش ئەو راگەیەنراوەمان بڵاوکردەوە. مەترسی گەورە هەبوون، مەترسی زۆر گەورە. دەوڵەتی تورک دەیەوێت لە هەموو کوردستان، دەستکەوتەکانی گەلی کورد لەناوببات. لە باکوور، لە ڕۆژئاو و لە باشووریش، هەروەها دەیەوێت کورد لەدژی یەکتری بەکاربهێنێت، شەڕ لەنێوان کورد دروست بکات، شەڕی ناوخۆیی کورد دروست بکات، کورد پارچە پارچە بکات. بیانکات بە دوژمن. لە سەدەی ڕابردوودا چۆن قڕیان کرد، چۆن داگیرکەری و قڕکردنی بەردەوام کرد، لە سەدەی ٢١، ٢٢ و ٢٣ دا دەیەوێت هەمان سیاسەتی قڕکردن و داگیرکەری بەردەوامی پێبدات. گەلی کوردیش بەم سیاسەتەی قڕکردن بێ ئەنجام بمێنێتەوە. لەبەرئەوەش هەڵسەنگاندنێکی گەورە لەسەر ئەم ڕاستیە دەکەین، ئەو مەترسیەش دەبینین. لەو ڕووەوە ترسیشمان هەیە. مەترسیەکی گەورە هەیە. دەبینین کە مەترسیەکە بەم شێوەیە دروست دەبێت. هەندێک پارتی کوردی لەم مەترسیە تێناگەن، نایانەوێت تێبگەن. لەگەڵ دوژمن، لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک هاوکاری دەکەن، دەبنە ئامرازێکی پلانەکانیان. ئەوە بۆ داهاتووی کورد مەترسیەکی گەورەیە. بۆیەش ئێمە ڕاگەیەنراوێکی گرنگمان بڵاوکردەوە بەڵام وڵامی پێویستمان وەرنەگرت. پەدەکە وڵامی ئێمەی نەداوەتەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەماندا وتمان، پەدەکە لەناو پلانە قێزەونەکەدا جێی خۆی گرتووە. ئەو پلانەی دەوڵەتی تورک بۆ لەناوبردنی پەکەکەیە، لە کەسایەتی پەکەکەدا بۆ قڕکردنی گەلی کوردە. پەدەکە هاوکاری ئەم پلانەیە. ئێمە باسی ئەمەمان کرد. بەڵام تا ئێستا پەدەکە وڵامی ئێمەی نەداوەتەوە. بە ئێمەی نەوتووە، نا ئێمە هاوکاری پلانەکە نین. یان نەیانوتووە ئێمە هاوکاری پلانەکەین. هیچ شتێکی نەوتووە. ئەو ڕۆژە دەزگایەکیان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتە، وابەستە بە پەدەکەوە شتێکی درێژیان بڵاوکردووەتەوە. بەڵام هیچ شتێک لەناو ئەو ڕاگەیەنراوەدا نییە. موخاتەبی ئێمە ئەو دەزگایە نییە. ئێمە ئەو راگەیەنراوەمان بۆ ئەو دەزگایە بڵاونەکردووەتەوە. ئەو ڕاگەیەنراوەمان بۆ پەدەکە بڵاوکردەوە. پەدەکە پێویستە وڵام بداتەوە. ئەگەر پەدەکە وڵام نەداتەوە واتە ڕاگەیەنراوەکەمان قبوڵ دەکات. دواتە کەجەکە ڕاست دەکات، من لەناو پلانی دەوڵەتی تورکدا جێی خۆم دەگرم. ڕۆڵی خۆم لە لەناوبردنی پەکەکەدا دەگێڕم. ڕۆڵی من لەگەڵ دەوڵەتی تورک لەناوبردنی پەکەکەیە، ئەم ئەرکە جێبەجێ دەکەن. ئەگەر وڵام نەداتەوە، واتە بەم شێوەیە قبوڵی دەکات. دوێنێ پان پێرێ بوو (ئەو ڕۆژەی هۆزات قسەی کردووە) هەڤاڵ جەمالیش قسەی کرد، لە بەرنامەیەکدا هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخەکە کردبوو. ووتی، ئێمە چاوەڕێی وڵامین. ڕاستە، ئێمە چاوەڕێی وڵامین. پەدەکە وڵامی نەداوەتەوە. ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت. وڵام نەداتەوە بە واتای ئەوە دێت کە پەدەکە بە ئاشکرایی دەڵێت کە من لەگەڵ دەوڵەتی تورک بۆ لەناوبردنی پەکەکە کار دەکەم. سەرەتاش ئاماژەم پێدا، هەڵویستی پەدەکە واتە هاوکاریکردنی دەوڵەتی تورک. لەگەڵ دەوڵەتی تورک پلانێکیان داڕشتووە، دەیانەویت لەم قۆناغەدا لەم کاتەدا پەکەکە لەناوببەن. چونکە لەبەرانبەر قڕکردن ئاستەنگە، دەیانەوێت ئەم ئاستەنگیە لەناوببەن. گەلی کورد قڕ بکەن. هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کورد لەناوببەن، گەلی کوردیش لەم سەدەیەدا بێماف بهێڵنەوە. پێویستە نەک تەنها بێماف بێت، پێویستە لە ڕووی فیزیکیشەوە قڕ بکرێن. لە ڕۆژئاوا، لە عەفرین بینیمان، سەرێکانی و گرێ سپی لەبەرچاوە. باشوور لەبەرچاوە. لە باشووری ٥٠٠ گوند چۆڵ کراون. لە باکوور بەدەیان ساڵە سیاسەتی قڕکردن بەردەوامە. ئێستا هەندێک بەرپرسی پەدەکە دەڵێن، با پەکەکە واز لە چەک بهێنێت و بچێت لە تورکیا سیاسەت بکات. بێویژدان، ئەگەر کەمێک ویژدانیان هەبێت، کەمێک ئەخلاق هەبێت، کەمێک وڵاتپارێزی هەبێت، دۆخی باکووری لەبەرچاوە. لە باکوور سیاسەتێکی قڕکردن، قڕکردنێکی سیاسی، ئابۆرئ، کەلتوری، زمان و سەربازی لەبەرچاوە کە دەوڵەتی تورک بەڕێوەی دەبات. بە هەزاران سیاسەتمەداری کورد لە زینداندان. وڵاتپارێزە کوردەکان لە زینداندان. چالاکوانانی کورد لە زینداندان. دۆخێکی قڕکردن هەیە کە کورد ناتوانێت هەناسە هەڵمژێت. پلانێکی ئەوەندە گەورەیە، قڕکردن لەسەر کورد هەیە کە تورک لە باکوور بەڕێوەی دەبات. بێویژدان و بێئەخلاو تو چۆن دەڵێی کە بڕۆ لە باکووری سیاسەت بکە. ئایا لە تورکیا زەمینی سیاسەت هەیە؟ ئەگەر زەمینی سیاسەت هەبێت، دەوڵەت دەست لە سیاسەتی قڕکردن هەڵگرێت، سیاسەتی ئازاد هەبێێت، ڕێکخستن ئازاد بێت، بە ئازادانە هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، شارەوانیەکان بە ئازادانە بەڕێوە ببرێن، بە ئیرادەی خۆیان خۆیان بەڕێوەببەن، زمانی پەروەردە قەدەغە نەبێت، بتوامێت بە زمانی خۆیان بخوێنن، بە کوردی قسە بکەن، کوردی فێر ببن، مافی کەلتوریان هەبێت، مافی سیاسەتیان هەبێت، ئەو کاتە کاری چەک چییە؟ ئێمە ئاشقی چەک نین. ئێمە ئاشقی شەڕی چەکداری نین. پەکەکە بۆچی چەکی هەڵگرتووە؟ لەبەرئەوەی سیاسەتی قڕکردن هەیە، کۆمەڵکوژی بەرانبەر کورد ئەنجام دەدرێت. بۆیە پەکەکە چەکی هەڵگرتووە. کۆمەڵکوژی نەبێت، کورد بە ئازادی سیاسەت بکات، کورد بە زمانی خۆی بخوێنێت و بنووسێت، کەلتوری ئازاد بێت ئەو کاتە پێویستی بە چەک نییە. بۆیەش ئەخلاق پێویستە، ویژدان پێویستە. دەڵێن کوردایەتی، بەڵام کوردایەتیان ساختەیە. بە زمانی دوژمن قسە دەکەن. ئەو بەرپرسەی پەدەکە کە قسە دەکات، بە زمانێک قسە دەکات کە جیاوازی لەگەڵ زمانی ئەردۆغان نییە. جیاوازی قسەکانی ئەوان و قسەکانی باخچەلی نییە. جیاوازی ئەوان و سویلۆ چییە؟ چ جیاوازیەک لەنێوان زمانی نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان هەیە؟ ئەردۆغان دەڵێت دەچمە سەرێکانی، گرێ سپی و عەفرین و داگیری دەکەن، لەبەرئەوەی کوردی ئازاد لەوێن، پێویستە کوردی ئازاد بمرن. دەڵێت مافی ژیان بۆ کوردی ئازاد نییە. دەڵێت ژیان بۆ کوردی بەئیرادە نییە. پێویستی بە کوردی کۆیلە هەیە. نێچیرڤانیش هەمان شت دەڵێت، مەسروریش هەمان شت دەڵێت. دەڵێن مافی تورکیا هەیە عەفرین داگیر بکات. دەتوانێت گرێ سپی و ڕۆژئاوا داگیر بکات، لەبەرئەوەی کە لەوێ کوردی ئازاد ژەیە، پێویستە کوردی ئازاد نەژی. کوردی کۆیلە هەبێت. کوردی کۆیلە هەبێت بۆئەوەی خزمەتی دەوڵەتی تورکک بکات. کوردی کۆیلە هەبێت بۆئەوەی خزمەتی بارزانی بکات. بارزانی و ئەردۆغان یەک شت دەڵێن، دەڵێن پێویستیمان بە کوردی کۆیلە هەیە، ئەوە بۆ بارزانیش پێویستە. بەپێی بۆچوونی ئەوان دەبێت کوردی کۆیلە خزمەتی بنەماڵەی بارزانی و دیکتاتۆری ئەردۆغان و باخچەلی بکەن. چ جیاوازیەک هەیە؟ هیچ جیاوازیەک نییە. ڕەوایەتی بە هەموو داگیرکەریەکی دەوڵەتی تورک دەدەن. دەڵێن ئێمە سیاسەتی دەوڵەتی تورک ڕاست دەبینین. جیهان نازانێت پرسەکە چییە، دەڵێن ئەویش کوردە و شتێکی وا دەڵێت، واتە وەک ئەوانە. لەبەرئەوەش خۆیان بێدەنگ دەکەن. بەم شێوەیەش دەوڵەتی تورک بە ئاسانی سیاسەتی قڕکردن بەڕێوە دەبات.

ئەو کاتە ئێوە وەک ترسێک لەقەڵەمتاندا. کاتێک سەیری مێژووی پەدەکە دەکەین، دەبینین بۆ لێدانی یەنەکە پشتی خۆی بە دەوڵەتی عێراقەوە بەست. پشتی بە دەوڵەتی تورک بەست و لە پەکەکەیدا، ویستی بەم شێوەیە ببێتە هێز و گەورە ببێت. بەڵام لای کورد ئەوە براکوژییە. ئایا مرۆڤ دەتوانێت بڵێت ئەوەی ئێستاش دەیکات هەمان سیاسەتە؟

ئەمە براکوژی نییە. ئەم دۆخە پەیوەندی بە براکوژیەوە نییە. براکوژی چییە.  دوو برا شەڕ دەکەن، دوژمن دەیەوێت دوژمنایەتی لەنێوانیان دروست بکات، بۆئەوەی دژی یەکتری شەڕ بکەن، هەندێک جار نێوانیان دروست دەکاتەوە، ئەو کاتە مرۆڤ دەتوانێت بڵێت شەڕی براکوژیە. وەک نمونە شەڕی نێوان پەدەکە و یەنەکە، ئەوە شەڕی براکوژی بوو، لە یەکتریان کوشت. لە یەنەکەش و لە پەدەکەش زۆر کەس کوژران. دۆخی یەنەکە و پەدەکە بەو شێوەیەیە بوو. پەدەکە ئێستا لەگەڵ دەوڵەتی تورک جێی خۆی گرتووە. دەوڵەتی تورک دەیەوێت پەکەکە لەناو ببات. دەوڵەتی تورک دەیەوێت کورد قڕ بکات. ئێستا هێزێک هەیە کە لە تەنیشت دەوڵەتی تورک جێی خۆی گرتووە. ئایا دەتوانرێت بەو هێزە بوترێت برا؟ ئەو هێزە دەبێتە برا؟ هێزێک چەک هەڵبگرێت و بچێت و لەگەڵ سوپای تورک شەڕ بکات، دەیەوێت لەناوت ببات، ئایا دەتوانین بەو هێزە بڵێین برا؟ ئایا دەتوانی بە هێزی تورک بڵێی برا؟ ئەوە نابێت. دەوڵەتی تورک دەیەوێت لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزی گەریلادا شەڕ دروست بکات. ئەگەر سبەینی دووسبەینێ هێزەکانی پێشمەرگە لەدژی گەریلا شەڕیان کرد لەگەڵ سوپای تور. ئەو شەڕە نابێتە شەڕی براکوژی. ئەوە دەبێت شەڕی پەکەکە لەدژی دوژمن. لەبەرئەوەی ئەو هێزە لە تەنیشت دوژمن جێی خۆی گرتووە. بەرەی خۆی جیا کردووەتەوە. ئەگەر بە خۆی دەڵێ من کوردم، لەدژی قڕکردن و لەناوبردنی هێزێکی کورد، لەبەرانبەر داگیرکەری دەوڵەتی تورک دەبێت جێی خۆی لەگەڵ پەکەکە بگرێت. پێویستە پێشمەرگە لەگەڵ سوپای تورک نەبێت. لە تەنیشت گەریلا بێت. چەند جار بانگەوازیمان بڵاوکردەوە. ئێستاش بانگەوازی خۆمان دووبارە دەکەمەوە. مەترسیەک هەیە، دەوڵەتی تورک دەیەوێت هیزی پێشمەرگە لەگەڵ ئەو جێی خۆی بگرێت. خۆی لە ڕووی هەواڵگری، سیاسی و ئایدۆلۆژیدا پەدەکە زۆر هاوکاری دەوڵەتی تورکی کرد. ئێستاش دەوڵەتی تورک دەیەوێت پێشمەرگە لەگەڵ ئەودا بێت و پەکەکە لەناوببات. دەوڵەتی تورک بەم شێوەیە هەموو باشووری کوردستان داگیر دەکات، بیکاتە بەشێک لە خاکی تورکیا، جارێکیتر بانگەواز دەکەین. ئێمە بانگ لە پەدەکە دەکەین کۆتایی بە پەیوەندی قێزەونی خۆی لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری، قڕکەر و فاشیستی تورک بهێنێت. ئەگەر پەیوەندیەکی هەبێت، پێویستە بۆ بەرژەوەندی گەلی کورد بێت. ئێمە پێمان وانییە کە نابێت پەیوەندی پەدەکە بە دەوڵەتی تورکەوە نەبێت. پێویستە هەبێت، بەڵام پێویستە لەسەر بناگەی بەرژەوەندیەکانی گەلی کورد بێت، نەل لەسەر دوژمنایەتی گەلی کورد. پێویستە پەدەکە بە دەوڵەتی تورک بڵێت، پێویستە تو کێشەی کورد لە ڕێگای دیموکراسیەوە چارەسەر بکەیت. لە باکووری کوردستان پێویستە تو مافی گەلی کورد بدەی، لەسەر گەلی کورد سیاسەتی قڕکردن بەڕێوەنەبەی. پەروەردە بە زمانی ککورد و کەلتوری کورد قەدەغە مەکە، بەم ئەندازە کورد دەستگیرکراون، ئەوان ئازاد بکە، گۆشەگیری ئیمڕالی کۆتایی پێبهێنە. تا ئێستا بینیوتانە کە بەڕێوەبەرێکی پەدەکە لەبارەی ئیمڕالیەوە شتێکی وتبێت، بۆ ئازادی سەرۆک ئاپۆ شتێکی وتبێت؟ ئێمە تا ئێستا نەمانبیستووە. هیچیان نەوتووە. بەم ئەندازەیە قڕکردنی سیاسی هەیە، هاوسەرۆکی شارەوانیەکان دەستگیرکران، هاوسەرۆک و سیاسەتمەدارانی پێشوو و ئێستای پەدەکە دەستگیرکران، هەر ڕۆژێکیش پەدەکە راگەیەنراوێکی بڵاونەکردەوە و دەوڵەتی تورکی ڕەخنە نەکردووە؟ دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپەی ڕەخنە نەکردووە. بە تەنها یەک جاریش ڕەخنەی نەکردووە! بە پێچەوانەوە جووڵاوەتەوە. پشتگیریان کردووە و ب ڕەوایان لەقەڵەمداوە. ئێمە دووپاتی دەکەینەوە، کات ماوە. پێویستە پەدەکە دەست لەو سیاسەتە هەڵبگرێت. هەڵەیەکی گەورەیە، تاوانێکی مێژووییە. ئەوەی پەدەکە دەیکات تاوانێکی نەتەوەییە. سبەینێ دووسبەینێ مێژوو دادگاییان دەکات. پێدەچێت ناوی لێبێت خیانەتیش. پێویستە ئەم تاوانە سزا بدرێت. داوای لێبۆردن لە گەلی کورد و پەکەکە بکات. پێویستە دەست لەم هەڵەیە هەڵبگرێت و بێتە سەر هێڵی وڵاتپاریزی و نەتەوەیی. پێویستە بۆ بەرژەوەندی گەلی کورد سیاسەت بکات. ئێمە بانگەوازیمان ئاڕاستەی پەدەکە دەکەین، دەست لەم سیاسەتە هەڵبگرن. ئەم سیاسەتە لەسەر داهاتووی کورد هەڕەشەیەکی گەورەیە. هەڕەشە لەسەر دەستکەوتەکانی کورد هەیە. پێویستە گەریلا و پێشمەرگە پێکەوە لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک شەڕ بکەن. ئێمە زۆر خۆشحاڵ دەبین. خۆزگە هێزی پێشمەرگە لەگەڵ چەک و جەبخانەی بڵێت، ئێمە لەگەڵ هێزەکانی گەریلا لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک شەڕ دەکەین. گەریلا و پێشمەرگە سوپایەکی هاوبەش دروست بکەن. سوپای هاوبەشی کوردستان. سوپای نەتەوەیی. پێشمەرگە خاوەن کەلتورێکی بەرخۆدانە. پێشمەرگە پیرۆزە. بۆ ئازادی و مافی گەلی کورد باجی زۆری داوە. بە هەزاران پێشمەرگە شەهید بوون. گەلی باشوورمان خاوەن کەلتوری بەرخۆدانە. ئەوە کەلتورێکی قوڵە. وڵاتپارێزی لە باشوور زیندووە. لەبەرانبەر فاشیزم و دیکتاتۆری، لەبەرانبەر کۆمەلکوژیەکانی سەدام بەرخۆدانی کرد. ئەنفال بەسەریاندا هات. قڕکردنی هەڵەبجە دروست بوو. بە باشی هەست بە ئازاری گەلمان لە باکوور و ڕۆژئاوا دەکەن. کاتێک عەفرین و گرێ سپی داگیرکرا، گەلەکەمان لە باشوور ڕژایە ناو شەقامەکان. بانگەوازیم بۆ گەلی باشوورمان ئەمەیە کە لەبەرانبەر داگیرکەری دەوڵەتی تورک و سیاسەتی پەدەکە هەستنە سەرپێ. پێویستە بە فێڵ و تەڵەکەبازیەکانی دەوڵەتی تورک و ئەم سیاسەتە قێزەونە هەڵنەخەڵەتێن. پێویستە گەلەکەمان بە ڕوحی شێلادزێ و کانیماسی بەرخۆدانێکی بەهیز بەڕێوەببات.

ف.ق

.....