بەشتاش: ئەگەر ئێمە وەک کورد نەتوانین بچینە ئەو شارانەی کە دەمانەوێت، واتە مەترسیەکە گەورەیە

مەراڵ دانش بەشتاش سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە وتی،"ئەگەر کورد نەتوانن بچنە ساکاریا، ئەنقەرە، یوزگات، بە واتای ئەوە دێت کە مەترسیەکە گەورەیە."

کرێکارە کوردەکان دوای ئەوەی لە ساکاریا ڕووبەڕووی هێرشی نەژادپەرستان بوونەوە گەڕانەوە کەلەکی گوندیان لە ناوچەی شەمرەخی مێردین.

شاندی هەدەپە، دەبەپە و هاوپەیمانی کوردستانی ویستیان سەردانی گوندنشینان بکەن کە لە ساکاریا ڕووبەڕووی هێرش بوونەوە، بەڵام سەربازە تورکەکان رێگریان لێکردن.

لەناو شاندەکەدا ئەبرو گونای وتەبێژی هەدەپە، مەراڵ دانش بەشتاش سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە، سالیحە یڵدز هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، ئیمام تاشچیئەر، نوسرەدین ماچین پەرلەمانتارانی هەدەپە، سینان چیفتیورەک سەرۆکی گشتی پارتی کۆمۆنیستی کوردستانی هەبوون، هەروەها بەناوی دەدەکەدە عەبدوڵلا ئوکوموش و جەمال ساتی ئەندامی پارتی ئازادی و ئەحمەد کایا ئەنجامی پارتی ئازادی ئامادەبوون.

شاندەکە لە دەرەوەی گوند لەلایەنجەندرمەکانەوە ڕاگیرا. فەرماندەی جەندرمەکان شاندەکەی کە ویستی سەردانی ئەو کەسانە بکات کە ڕووبەڕووی هێرشی نەژادپەرستی بووتەوە، بە نەژادپەرستی تاوانبار کرد و ڕایگەیاند کە ئەوان رێگا بەو سەردانە نادەن. پەرلەمانتارانی هەدەپە و ئەندامانی شاندەکە رایانگەیاند کە کارمەندێک ناتوانێت لەبەرانبەر چاوپێکەوتنی گەل و پەرلەمانتاران ببێتە ئاستەنگ و ناڕەزاییان دەربڕی.

'لەبەرئەوەی کە کورد بوون هێرش کرایە سەریان'

سینان چیفتیورەک ناڕەزایی بەرانبەر ئاستەنگیەکە دەربڕی و رایگەیاند کە ژن و کرێکارانی کورد لەبەرئەوەی بەتەنها کورد بوون هێرشیان لەبەرانبەر ئەنجامدرا و وتی،"ئێمە هەموو ڕۆژێک ئەم حکومەتە هوشیار دەکەینەوە کە رێگری لە هێرشەکان بکەن، بە پێچەوانەوە وڵات بەرەو شەڕی کورد و تورکەوە دەچێت. هەموو ڕۆژێک لە تۆکات، یۆزگات، ساکاریا و مۆغلا هاوڵاتیە کوردەکان دەبنە ئامانج و بۆ شەرمەزارکردنی ئەو هێرشانە ئێمە لێرەین."

مەڕاڵ دانش بەشتاشیش وتی،"ئەگەر یەکێتی ئەم خاکە بپارێزرێت، پێویستە هەموو کەسێک لە دۆخێکدا بژی. ئەگەر کرێکارێکی کورد لە ساکاریا، موغلا و یوزگات دەبێتە ئامانجی هێرشەکان، واتە لەم وڵاتەدا دیموکراسی و یەکسانی نییە. بانگ لە دەسەڵاتداران دەککەن. ڕێگای یەکخستنی ئەم وڵاتە ڕێگریکردنە لە هێرشەکان. دەستگیرکردنی ئەوانەیە کە فەرمانی هێرشەکەیان داوە. ئەگەر پشتگیریان لێبکرێت هێرشەکان زیاتر دەبن. گەلی کورد ئازارێکی زۆری هەیە. ویژدان پارچە بووە و ئەوانەی برایەتی گەلان دەپاریزن و بەخۆیان دەڵین ئێمە مرۆڤین پێویستە لەبەرانبەر ئەم جۆرە هێرشانە بووەستێتەوە و پێویستە لەدژی نەژادپەرستی تێبکۆشێت."

مەترسیەکە گەورەیە

بەشتاش هەروەها ئاماژەی بەوەدا، دەوڵەت ناتوانێت لە ساکاریا کرێکارە کوردەکان بپارێزێت، ئەوەش لە شەمرەخ ئەمڕۆ دەرکەوت و وتی،"هێرشەکەی ساکاریا ئەنجامی دوژمنایەتی ئاکەپە و مەهەپە لەدژی گەلی کورد و مەترسیەکە گەورەیە. ئەگەر لەم وڵاتە کورد نەتوانن بچنە ساکاریا، ئەنقەرە و یوزگات، واتە مەترسیەکە گەورەیە."

بەشتاش ئەوەی خستەڕوو کە ئەوانەی بە ئەوان دەڵین ئێوە جیاوازی دەکەن، ئەوان خۆیان مێژووی جیاوازی دەنووسنەوە.

ف.ق