بەشداری لە چالاکیەکانی '١٠ی تشرینی یەکەم ڕۆژی جیهانی ئازادی بۆ ئۆجالان'دا بکەین!

دەستپێشخەری ئازادی بۆ ئۆجالان: بانگ لە هەموو کەسێک دەکەین لە چوارچێوەی '١٠ی تشرینی یەکەم ڕۆژی جیهانی ئازادی بۆ ئۆجالان'دا لە هەموو جیهان چالاکی و خۆپیشاندان ئەنجام بدەن و بەشداری لە چالاکیەکاندا بکەن.

دەستپێشخەری ئازادی بۆ ئۆجالان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە هەموو کەسێک بەشداری لە چالاکیەکانی دەستپێشخەری ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بکات.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

" دەستپێشخەری ئازادی بۆ ئۆجالان کە لە کوردستان، تورکیا و لە زۆربەی وڵاتانی جیهان، هیزە دیموکرات، ئاشتیخواز و پێشکەوتنخوازەکان بەشداریان تێدا کردووە، داوا لە هەموو کەسێک دەکات بەشداری لە چالاکیەکانی دەستپێشخەریەکەدا بکەن.

دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە سەرەتا لە کوردستان لەدژی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی، دیپلۆماسی و سەربازی و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست، ئەفریقای باکوور، ئاسیا و ئەوروپا نائارامی زیاتر دەکات. دەیەوێت قەیرانی دەوڵەت – نەتەوە بە فاشیزم و داگیرکەری تێپەڕێنێت.

لە لایەکی ترەوە بە سیاسەتە دەرەکیەکانی، تورکیای خستووەتە دۆخێکەوە کە لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی بووەتە دەوڵەتێک کە لەژێر گۆشەگیریدایە. نادادپەروەریەکانی لە ئیمڕالی و تورکیا، لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا دووبارە دەکاتەوە و بۆیەش لەنێوان ئەو و یەکێتی ئەوروپا، کونسەی ئەوروپا، نەتەوە یەکگرتووەکان و ناتۆدا کێشەی گەورە دروست بووە.

٢١ ساڵە گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد هەیە. گەلی کورد چەندین ساڵە ڕایدەگەیەنێت، ئەو کارە ئەشکەنجەیە و کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجەی ئەوروپای سەر بە کۆنسەی ئەوروپا لەم دواییانەدا لە مانگی ئابدا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و گۆشەگیری پشتڕاست کردەوە.

بۆیەش بانگەوازیمان بۆ هەموو لایەنگرانی دیموکراسی، دادپەروەر و ئازادی، دەزگا و ڕێکخستنەکان ئەمەیە کە بە شێوەیەکی چالاک بەشداری لە چالاکیەکانی دەستپێشخەریەکەماندا بکەن.

بە دروشمی 'کاتی هاتوو، ئازادی بۆ ئۆجالان ، ئازادی بۆ ئۆجالان' کۆتایی بە داگیرکەری و فاشیزم لە کوردستان بهێنین و لە ١٠ی تشرینی یەکەم ڕۆژی ئازادی ئۆجالاندا بانگ لە هەموو کەسێک دەکەین لە هەموو جێگایەکی جیهان بە شێوەیەکی چالاک بەشداری لە چالاکیەکاندا بکەن."

ف.ق