بەشداریی گەنجانی ئێزدی بۆ ڕیزەکانی ئاسایشی شەنگال بەردەوامە..

ەشداریی گەنجانی ئێزدی بۆناو هێزەکانی ئاسایشی شەنگال بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەدا ٤٦ گەنجی دیکەی ئێزدی بەشداریی ڕیزەکانی ئاسایشی شەنگال بوون.

ەمڕۆ، بە مەراسیمێک، ٤٦ ئەندامی نوێ، دوای کۆتاییهێنان بە خولێکی پەروەردەیی بەناوی خولی شەهید ئۆرهان لە ئەکادیمیای شەنگال، بەشداری هێزەکانی ئاسایشی شەنگال بوون.

 

 

لە مەراسیمەکەدا، قەهات خەلیل، جێگری هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی شەنگال، وتارێکی بەناوی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی ئێزیدخانەوە پێشکەشکرد و وتی:"گەلی ئێمە هەموویان دەزانن کە تەنها ڕێگایەک لەبەردەم ئێمەدا هەیە، ئەویش ئەوەیە کە ئێمە خۆمان خۆمان بەڕێوەببەین، بۆ ئەوەی ڕێگری لە فەرمانەکان بکەین".

 

 

وتیشی:"پێویستە ئێمە بەشدارییمان بۆ کاروبارەکانی ڕێکخستن و ئەمنیی زیاتر بکەین، بتوانین خاوەن دەربکەوین لە ئێزیدخان، بۆ ئەوەی لە وڵاتێکدا ئازاددا بژین، پێویستمان بە خۆپەروەردەکردن و خۆ بەهێزکردنە".

 

هەر لە وتارەکەیدا، قەهات خەلیل، جێگری هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی شەنگال، وتیشی:"جێی خۆشحاڵییە بۆ ئێمە کە هەموو پێکەوە کۆتاییهاتنی خولی ئاسایش پیرۆز دەکەین، لەسەر ئەو بنەمایەش سەرکەوتن بۆ هەموو هەڤاڵان دەخوازم و پێیان دەڵێم، ئەو ئەرکە بەنرخەتان پیرۆزبێت".

 

دوای وتارەکەی جێگری هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی شەنگال، ئاهەنگێک سازکرا و دروشمەکانی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی ئێزیدخان" وترانەوە.