فشاری سەر چالاکانی کرێکاری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر بووە

لە چەند ڕۆژی ڕابردودا و بە نزیک بوونەوە بە ڕۆژی جیهانی ۱ ی ئەیار/١١ گوڵان گوشار بۆ سەر چالاکانی کرێکاری و مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیادی کردوە و لەو پەیوەندیەدا ٥ چالاک بانگهێشتی لقی یەکی دادگای شۆڕشی لە شاری سنە کران.

کۆمیتەی کۆدەنگی بۆ پەرەپێدانی ڕێکخراوەکرێکاریەکان ڕایگەیاندوە ، لەو دوایانەدا چالاکانی کرێکاری بە ناوەکانی حەبیب کەریمی ، غالب حوسەینی ، شەریف ساعد پەناە ، خالید حوسەینی بە جیا بانگهێشتی لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە کراون.
لە لاێیکی دیکەوە لە شاری شوش ، ٥ چالاکی کرێکاری نەیشەکەری حەفت تەپە بانگهێشتکڕاون بۆ ناوەندە دادوەرییەکان بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و بە بێ بوونی پارێزەکەنیان.
شایانی باسە چالاکانی کرێکاری شاری سنە لە ساڵی ڕابردوشدا بە تۆمەتی بەشداری لە بۆنەی نەورۆزدا چەندین جار بانگهێشتی دادگە کرابوون کە ڕۆژی ٨ی گولان-ی ئەمساڵ دادگایی بکرێن.