بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکەوە ٢ کەس بریندار بوون

فڕۆکە جەنگییەکانی تورک گوندەکانی بناری قەندیلیان بۆردومان کرد. بەهۆی بۆردوومانەکەوە دوو هاوڵاتی بریندار بوون.

بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکانی ناوچەکە، دوێنێ کاتژمێر ٩:٣٠ شەو، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، گوندەکانی زێوە، عەلیەڕەش و کونەماری بناری قەندیلیان بۆردومان کرد.

بەهۆی بۆمبارانەکەوە، دوو هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون، هاوکات زیان بە ڕەز و باخی گوندنشینەکان کەوت.

کاتژمێر ٥:٠٠ دوای نیوەڕۆی هەمان رۆژیش، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورک لە گوندی کانی ماسی سەر بە شارۆچکەی چیمانکێی ئامەد لە باشوری کوردستان، گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵە گیانی لەدەست دا.