بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە دەرسیم کەسێک بریندار بوو

لە ناوچەی قسلە لە دەرسیم تەقینەوەیەک ڕوویدا. لە ئاکامی ئەو تەقینەوەیەشدا ژنێک بە سەختی بریندار بوو.

لە ناوچەی قسلە لە دەرسیم، گۆنول پارلاک تەمەن ٤٥ ساڵی کە سەردانی گۆڕستانی گوندی ڕەمەزانی دەکرد، کاتژمێر نزیک بە ٦ ی ئێوارە، لەسەر ڕێگای گوندی دۆگانتاش، بەهۆی تەقینەوەیەکەوە بە سەختی بریندار بوو.

گوندنشینان کە گوێیان لە دەنگی تەقینەوەکە بوو، پەیوەندییان بە تیمەکانی تەندروستی و فریاگوزاری خێراوە کرد. پاش ئەوەش، ئەو ژنە بەریندارەیان بە هەلیکۆپتەر گواستەوە بۆ نەخۆشخانەی خارپێت.

ر.م