بەهۆی داخستنی سنوورە کان ٨٠ هەزار کۆڵبەر و ٦ملیۆن کاسبکار ودوکاندار بێکار دەبن

رەسوڵ-ی خدری نوێنەری پارلمان-ی ئێران لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ماڵپەڕی ماڵی میللەت(خانەی ملت) وتی: کە یاسای تازەی دەوڵەت بۆ رێگری لە کۆڵبەری وداخستنی سنوورەکان .بۆتە هۆیی بێ کاری زایاتر لە ۸۰ هەزار کۆڵبەر و ٦ملوێن دوکاندار کاسبکار لە شارەکانی ڕۆژهەڵات.

ئەم پەرڵەمانتارە جەختی کردەوە کە مەسەلەی بێ کاری کۆڵبەران بۆتە کارەساتێکی مەترسی دار کە هەر ئان مەترسی تەقینەوە هەیە.

نارەزایەتیەکانی بازریانی بانە، مەریوان، جوانڕۆ و سەقز، ئێستاش بەردەوامی هەیە کە ڕۆژی چوراشەمەش بازاریانی مەهاباد، سەردەشت و پیرانشاریشچونە ڕیزی مانگرتووەکانەوە دایە و نارازی بونی خویان لەهەمبەر سیاسەتی برسی کردنی گەلی ڕۆژهەڵات دەربڕی.

لە کاتێکدا حکومەتی ئێران بانگەشەی ئەوە دەکات کە ٩٥٠ هەزار پیشەی نوێی بۆ خەڵک دابین کردووە ، کە بەهۆی داخستنی سنوورەکانەوە بژێوی ژیانی زیاتر لە ٦ ملوێن هاووڵاتی کوردی خستووەتە مەترسییەوە.

 بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە ئاژانسی هەواڵی فورات گەیشتووە هێزە ئەمنییککانی ئێران زیخت لە دوکانداریکان دەکەنەوانیکانی کەتایی بە منگرتنەکانیان بهێنن ، تائیستا بەدەیان مانگرتوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

ناوی ژمارێک لە دەسبەسەرکاوەکان ئاوەها ڕاگەێندراوە:

سەقز (قادر موحەمەد نژاد وجەلیل ئوسمانی)

 بانە (رەزا ئەسەدی ، موحسن عەلیزادە ، رزگار رفاهی)

مەریوان (ئەمیر زاهید)