بەهۆی لافاوەوە رێگای سلێمانى – هەولێر داخرا
ماوەی هەفتەیەکە لە باشووری کوردستان باران بارین بەردەوامە و بەو هۆیەوە رێگای هەولێر - سلێمانی لە سماقوڵی داخرا.
ماوەی هەفتەیەکە لە باشووری کوردستان باران بارین بەردەوامە و بەو هۆیەوە رێگای هەولێر - سلێمانی لە سماقوڵی داخرا.
لە باشووری کوردستان ماوەى هەفتەیەک شەپۆلی باران بارین بەردەوامە و بەو هۆیەوە لە هەندێک لە ناوچەکانى باشووری کوردستاندا لافاو روویداوە.
بەهۆی باران بارینى زۆرەوە زیانێکى زۆر بە هاووڵاتییان و پرۆژە خزمەتگوزارییەکان گەیشتووە.
بەو هۆیەوە رێگای هەولێر – سلێمانى لە سماقوڵی بەشێکى بووە بە ژێر لافاوەوە و ئۆتۆمبێلەکان ناتوانن پیایدا تێپەڕن.
هەروەها بەهۆی لافاوەوە پردی سەر رووباری سیروان لە نزیک کەلار رووخاوە و بەو هۆیەوە رێگاى نێوان دەربەندیخان – کەلار و رێگای نێوان کەلار و چەندین گوندی ئەو سنوورە داخراوە.
ر.م