بەھۆی لافاوەوە رێگای چوار ناوچەی پارێزگای ھەولێر داخرا
بەھۆی زۆریی بارانبارینی بەخور رێگای سۆران ھەولێر داخرا و رێگاى چۆمان و رواندز و مێرگەسۆر و برادۆستیش –پەکیان کەوتووە.
بەھۆی زۆریی بارانبارینی بەخور رێگای سۆران ھەولێر داخرا و رێگاى چۆمان و رواندز و مێرگەسۆر و برادۆستیش –پەکیان کەوتووە.
قائیمقامی سۆران، ئاگاداری شوفێران و هاووڵاتییان ده‌كاته‌وه، كه رێگه‌ی سه‌ره‌كیی گه‌لی عه‌لی به‌گ بۆ هاتوچۆ به‌كارنه‌هێنن.
كرمانج عیزه‌ت، قائیمقامی قەزای سۆران لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند:" به هۆی تێكچوونی رێگه‌كه و درووستبوونی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان، بڕیارمان داوه رێگه‌كه داخه‌ین".
ھەروەھا دەشلێت: شوفێران و هاووڵاتیان ده‌توانن رێگه‌ی بێخاڵ بۆ هاتووچۆ به‌كار بهێنن، تا چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی رێگه‌كه ده‌كرێت.
ھاوکات ھاووڵاتییەک لە مردن رزگار کرا لەلایەن بەرگری شارستانی سۆران.
لەناحیەی خەلیفان لافاو دروستبوو و زیانی بە ھاووڵاتییان گەیاند و رێگاکە داخرا و خانووی ھاووڵاتییەک لە ھەرێمی سۆران رووخا.
لە ئێستادا ھاتووچۆ بەگشتی لەو سنوورانەدا پەکی کەوتوو و زیانێکی زۆریش بە ھاوینەھەواری گەلی عەلی بەگ گەیشتووە.
ر.م