بەیاننامەی تەڤگەری ئازادی لەسەر كۆمه‌ڵكوژکردنی سێ براكه‌ی شێلادزێ
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بە بەیاننامەیەک هێرشەکانی سوپای تورکیای بۆ سەر باشووری کوردستان و شەهیدکردنی سێ براکەی شێلادزێ شەرمەزاردەکات.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بە بەیاننامەیەک هێرشەکانی سوپای تورکیای بۆ سەر باشووری کوردستان و شەهیدکردنی سێ براکەی شێلادزێ شەرمەزاردەکات.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بە بەیاننامەیەک هێرشەکانی سوپای تورکیای بۆ سەر باشووری کوردستان و شەهیدکردنی سێ براکەی شێلادزێ شەرمەزاردەکات.
تەڤگەری ئازادی دەستنیشانی کرد، ئێمه وه‌ك ته‌ڤگه‌ری ئازادی بە توندی هێرشی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە شەرمەزار دەکەین، هەروەها بێهه‌ڵوێستیی حكومه‌تی هه‌رێم و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیدارەکان بە هاوکار دەبینین بۆ ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر گەلەکەمان.
فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا ٨ى نیسان / ١٩ى خاکەلێوە، گوندى نێروە سیتۆ-یان لە شارۆچکەى شێلادزێ لە سنوورى شارى ئامێدى لە پارێزگاى دهۆک بۆردومان کرد. لەو بۆردومانەى سوپاى تورکیاى داگیرکەردا زیانێکى زۆر بە ماڵ و موڵکى هاووڵاتیانى ئەو گوندە گەیشتبوو.
لە دوای ئەو بۆردومانە ٣ برا لە شێلادزێ شەهید بوون. ئەو ٣ برایە ناوەکانیان بریتییە لە رەمەزان محەمەد، تاهیر محەمەد و مەجید محەمەد و لە رۆژى بۆردومانەکەدا لە زەوییەکەى خۆیاندا لە گوندى نێروە سیتۆ کاریان دەکرد.
دەقی بەیاننامەکەی تەڤگەری ئازادی:
بۆ ڕای گشتی:
ئاشکرایە ده‌وڵه‌تی فاشستی توركیا له ژێر فه‌رمانی ئه‌ردۆغان بۆ به دیهێنانی خه‌ونی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی له هیچ كرده‌وه‌یه‌كی قێزه‌ون و دژه مرۆیانه لانادات و به به‌رچاوی جیهانه‌وه ڕۆژانە هێرش دەکاتە سەر گه‌لی كورد، لە بەرامبەر ئەم هێرشانە بێدەنگی ناوخۆیی و کۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتی و رێکخراوە جیهانیەکانی مافی مرۆڤ لە کاتێکدا هەموو له‌و راستیه ئاگاداره و بێدەنگن هاوكاریه‌كانی توركیا له گەڵ چه‌ته‌كانی داعش ئاشكرایه و له به‌رخۆدانی عه‌فریندا به به‌رچاوی هه‌مووان سڵیان له هیچ كرده‌وه‌یه‌كی دڕندانه نه‌كردۆتەوە و نایه‌كه‌ن.
لە ئاکامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی تورکیای فاشیست له درێژەی تاوانە دژه مرۆیه‌کانی لە رۆژانی ڕابردوو سێ برای به ناوه‌كانی (ڕەمەزان، مەجید و تاهیر محەمەد) له گوندی نێروه‌ی سیتۆی شیلادزێ، شەهیدكران و پاش گەڕان و هەوڵدانێکی زۆری كه‌سوكاری ئه‌م شه‌هیدانه سەرەنجام تەرمەکانیان دۆزرانەوە و تەرمی هەر سێ براکە بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر وڵاتپارێز ده‌ڤه‌ره‌كه‌وه لە گۆڕستانی شیلادزێ بەمەراسیمێکی جەماوەری هەزاران کەسی بەخاک سپێردران.
ئێمه وه‌ك ته‌ڤگه‌ری ئازادیی بەتوندی هێرشی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە شەرمەزاردەکەین، هەروەها بێ هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێم و دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندیدارەکان بە هاوکار دەبینین بۆ ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر گەلەکەمان، چونکە تا ئێستا نه‌یانتوانیوه به‌رامبه‌ر به‌م هێرش و پالامارانه كه رۆژانه به‌ڕشتنی خوێنی رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیای فاشسته‌وه كاردانه‌وه‌یه‌كی بەرپرسیارانەی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتییانە نیشان بدەن نه‌یانتوانیوه سنوورێك بۆ ئه‌م هێرشە دڕندایه‌تیه دانێن و پرسیارمان ئه‌وه‌یه كه هۆكاری ئه‌و بێده‌نگی و ته‌سلیم كاریه چییه و بۆچی لە وابه‌سته‌بوون و خۆ به ده‌سته‌وه‌دان بەردەوامن؟ با رای گشتی و ویژدانه هوشیار و ئازاده‌كان بڕیار ده‌ربن، چیتر هێرش و پەلاماری دەوڵەتی تورک بۆسەر گەلەکەمان مایەی قبوڵکردن نیە و بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی مایەی شەرمەزاریە و بانگەوازی دەکەین گەلەکەمان خاوەن هەڵوێستی ڕادیکاڵ بێت بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشەکان و ئەو بێدەنگیە بەچالاکی و هەڵوێستی شۆڕشگێرانە بشکێنرێت.
له كۆتایدا وه‌ك ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م گه‌لی به‌رخودێری كورد و گه‌له‌گه‌مان له ده‌ڤه‌ری بادینان به گشتی وبه‌تایبه‌ت خانه‌واده‌ی هه‌ر سێ برای شه‌هید (ڕەمەزان، مەجید، تاهیر) ده‌كه‌ین وپه‌یمان ده‌ده‌ین به تێكۆشانمان نه‌هێلین خوێنی پیرۆزیان به فیرۆ بچێت.