لە بەیاننامەکەی تەڤگەری ئازادیی-داهاتووە:"ساڵێك پێش ئێستا و له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا له سیناریۆیه‌كدا ده‌سه‌ڵاتی كوردیی ناعه‌قڵانی و ناسیاسی له باشوری كوردستان به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌هه‌ندێ شوێن به‌ناوچه‌ی كێشه‌له‌سه‌ر به‌ناو ده‌كرێت له‌ئه‌نجامی هێرشێكی سه‌ربازی سوپای عێراق وحشدی شه‌عبی ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی عێراق كرایه‌وه".
لەبەردەوامی بەیاننانەکەی تەڤگەری ئازادی-دا هاتووە:"ئه‌گه‌رچی ئه‌و ناوچانه ناوچه‌ی كوردستانین و به قوربانیدانێكی زۆر كه هه‌زاران شه‌هید بوون و ده‌یان شوێن وێرانكران تاكو له ژێردەستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگاركران، به‌ڵام زۆر هه‌رزانیش ته‌سلیم بەحەشدی شعبی وسوپای عێراق كرانه‌وه، ئیمه پێمان وایه هۆكارگه‌لیك هه‌ن له‌پشتی ئه‌م سیناریۆیانه‌وه، له‌وانه‌ش نه‌بوونی یه‌كێتی گەلی کورد و ناكۆكی نێوان حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان و نه‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی عێراق و ناوچه‌كه‌ی پێدا ده‌گوزه‌رێت و خۆلانه‌دان و نه‌بوون به‌به‌شێكی ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی كه ته‌واوی ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه، بونی مادده‌كانی ده‌ستووری عێراق كه له ساڵی ٢٠٠٥ به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ده‌نگی پێدا، كه له ئێستادا به پێی مادده‌كانی ئه‌و ده‌ستووره ماف ئه‌دات به‌ده‌سه‌لاتی عێراق له‌به‌شه‌كانی (له‌شكری ــ دیبلۆماسی ــ دارایی)ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان گرێدراوی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی عێراق بێت، هه‌روه‌ها".
لە درێژەدا هاتووە:"ڕێكکه‌وتنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، كه دوای ڕزگاركردنی موصل ده‌بێت هێزی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و شوینانه‌ی كه پیش هاتنی داعش لێی بوون به‌رامبه‌ر بڕێك پاره وه‌ك موچه‌ی چه‌ندمانگێكی هێزی پێشمه‌رگه، دیارترینیشیان ڕیفراندۆمی ٢٥ی ئه‌یلول هۆكاریكی سه‌ره‌كی بوو بۆ ڕووداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر، كه به‌داخه‌وه چه‌ندین شه‌هید و وێرانكردنی چه‌ندین ماڵ و ئاواره‌بوونی هاوڵاتیانی كورد به‌تایبه‌تی له دوزخورماتوی لێكه‌وته‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ندین كاری نائه‌خلاقی و قێزه‌ون دوور له‌به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی به‌رامبه‌ری كۆمه‌ڵگه له‌وناوچانه كران، كه بووەته كلتوری هێزه كۆنه‌پارێزه‌كان، ئه‌وه‌ش به‌هۆی پیشخستنی زهنییه‌تی نه‌ژادپه‌رستی و تائیفی، كه هه‌میشه ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووه له‌ناوچه‌كه‌دا به‌هه‌مان شێواز و عه‌قڵیه‌ت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه‌دا كردووه".
لە بەیاننامەکەدا تەڤگەری ئازادی وێڕای باسکردنی ژیانی ناهەمواری پێکهاتە جیاوازەکان ڕایدەگەیەنێت: ئێمه پێمان وایه هیچ هێزێك به ته‌نها ناتوانێت چاره‌سه‌ری دۆخی ئه‌وناوچانه بكات و نایشتوانێت بۆهه‌میشه‌یی بمێنێته‌وه ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی نه‌بێت، كه ئه‌وه‌ش له پێشخستن و چه‌سپاندنی سیستمێكی دیموكراتیدا ده‌بینینه‌وه، سه‌ره‌تاش به‌پرۆسه‌یه‌كی ئاشته‌واوی له‌ناو ته‌واوی پێكهاته‌كاندا دێته‌دی، نه‌ك به پێشخستنی شه‌ڕو ئاڵۆزی، ده‌بێت له ده‌ستورێكی دیموكراتی مافه‌كانی ته‌واوی پێكهاته‌كان دیاری بكرێت نه‌ك له‌ڕێگه‌ی سه‌پاندنی هێزه‌وه ته‌نها لایه‌نێك یان پێكهاته‌یه‌ك بیه‌وێت به‌فشار ئه‌جیندای خۆی بسه‌پێنێت.
تەڤگەری ئازادی لە کۆتاییدا داوای کردووە، کە ئەوانەی بەرپرسن لە ڕووداوەکان دەبێت لێكۆڵینه‌ویان له‌گه‌ڵ بكرێت و گه‌ل سزایان بدات، ڕاشیگەیاندووە: سیناریۆكانی ڕیفراندۆم وكاره‌ساتی ١٦ ئۆكتۆبه‌ر به جۆرێكه هه‌ركه‌س ده‌بێت ئه‌وه بزانێت، كێ له جۆره سیاسه‌تیكی به‌وڕه‌نگه سودمه‌ند ده‌بێت و بۆچی، ئه‌وه‌ی ده‌بوو بكرایه كه‌تاكو ئێستا نه‌كراوه لێكۆڵینه‌وه‌یه له هۆكارو له‌وانه‌شی ده‌ستیان هه‌بوو له‌ڕووداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌وه‌ش گومانه‌كان زیاتر ڕوونتر ده‌كاته‌وه كه له ڕێكه‌وتنی شاراوه‌دا ئه‌و سیناریۆیانه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌و به‌ڕێوه‌براوه كه له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ڕوون بووەوە، كه كۆبوونه‌وه‌ی هێزولایه‌نه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ناكۆكیه‌كی به‌وڕه‌نگه‌ی تێدا به‌دی ناكرێت.
ك.ش