‘تا ئێستا باشورمان پاراستووە و لەمەودواش دەیپارێزین’

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ساڵی ١٩٩٢ هاوکات لەگەڵ دامەزراندنی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان، داوای یەکڕێزیی و یەکێتیی لە کاربەدەستانی باشوری کوردستان کردبوو، وتبووی: ئەوانەی بێگومان پێویستە یەکبگرنەوە، بەشەکانی باشور و باکوری کوردستانن.

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ساڵی ١٩٩٢ هاوکات لەگەڵ دامەزراندنی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان، داوای یەکڕێزیی و یەکێتیی لە کاربەدەستانی باشوری کوردستان کردبوو، وتبووی: ئەوانەی بێگومان پێویستە یەکبگرنەوە، بەشەکانی باشور و باکوری کوردستانن، ئەمەش دەبێت خاڵی سەرەکیی ئەنجومەنی نەتەوەیی کوردستان و حکومەتی شۆڕشگێڕیی بێت، پێویستە پارتەکانی باشوری کوردستان لەسەر بنەمای کوردستانی گەورە یەکبگرنەوە و کۆبوونەوەیەکی نەتەوەیی ڕێکبخەن، پێویستە کورد لەناو هەموو بەشەکاندا کێشە ناوخۆییەکانی لەناو خۆیدا چارەسەر بکات و ڕێگە بە دەستێورەدانی دووژمن نەدات.

عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، ساڵانی نەوەدەکانیش لەسەر هێرشە داگیرکەرییەکان و پیلان و گەمەکانی سەر باشوری کوردستان هۆشداریی گرنگی دابوو و سەرنجی ڕاکێشابووە سەر یەکڕیزیی و یەکگرتنی کورد، لە سەروشیانەوە کاربەدەستانی باشوری کوردستان، داوای لە بەڕێوبەرانی هەموو پارچەکانی دیکەی کوردستانی کردبوو، کە لەژێر چەترێکی هاوبەشدا بۆ پێشخستن و پاراستنی دەستکەوتەکانی تێکۆشانی نەتەوەیی کورد بێنە پاڵ یەک.

نرخاندنەکانی ڕێبەری گەلی کورد لەسەر باشوری کوردستان لە ساڵی ١٩٩٢ـدا لە کتێبێک بەناوی “تێکۆشانی شۆڕشگێڕیی لە باشور و کێشەی دەسەڵات” کۆکراوەتەوە، لەم کتێبەدا بە فراوانیی باسی تێکۆشانی نەتەوەیی خەڵکی باشوری کوردستان، ئەو کێشانەی سەرچاوە لە دەسەڵاتەوە دەگرن و کاریگەرییان لەسەر تێکۆشانی نەتەوەیی پارچەکانی دیکەی کوردستان هەیە، کراوە.

تا ئێستا باشورمان پاراستووە و لەمەودواش دەیپارێزین

ڕێبەر ئۆجالان ساڵی ١٩٩٢، لە نرخاندنێکدا، باسی پشتیوانییەکانی بزوتنەوەی ئاپۆیی بۆ پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: خەڵکی باشوری کوردستان پێویستیی بە ئەنجومەن و حکومەت هەیە، تەنانەت پێویستیشی بە حکومەت و فیدراسیۆن هەیە، ئەمە ڕوانگەی ئێمەیە و تا کۆتایی پشتیوانیی لێدەکەین، وەک پێشوو، ئێستاش پشتیوانیی لێدەکەین و شان بە شانی دەبین، لە بەرامبەر هەموو جۆرە فشارێک پاراستوومانە، لەمەودواش دەیپارێزین.

لەگەڵ پشتیوانییەکانی لە پێگەی باشوری کوردستان، عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، هەندێک ڕەخنە و هۆشداریشی ئاڕاستەی کاربەدەستانی باشوری کوردستان کردووە و دەڵێت: پێویستە بزاندرێت ئەم پەرلەمان و حکومەتە بە پێشکەشکردنی باکوری کوردستان بە ئیمپریالیزم و فاشیزمی تورک دانامەزرێت، ئەگەر وەهابێت، دەبنە ئامرازی گەمەیەکی گەورە بۆسەر کوردستان، تۆ بۆ کۆمەڵکوژییەکان بڵێی “ئەرێ”، بە شەڕی ڕزگاریی نەتەوەیی بڵێی “تیرۆریزم”، بەم شێوەیەش بۆ خۆشت بڵێی بووم بە دەوڵەت!، پێویستە ئەوانەی ئەمە دەڵێن، بزانن کە ئەمە تاوانە، ئەوانەی بێگومان پێویستە یەکبگرنەوە، باکور و باشوری کوردستانن، ئەمەش خاڵی سەرەکیی ئەنجومەنی نەتەوەیی کوردستان و حکومەتی شۆڕشگێڕییە.

کاپیتالیزم خاوەنداریی لە مرۆڤ ناکات، گیانی دەردەکات

ڕێبەر ئۆجالان ڕەخنە لە سیاسەتێک دەگرێت، کە هیوای خۆی بە هێزە دەرەکی و ناوچەییەکان دەبەستێتەوە و وەها شرۆڤەی دەکات: باشور فێر بووە، هەمیشە دەڵێن با کەسێکی دیکە خاوەندارییمان لێبکات، جیهانی ئیمپریالیزم و کاپیتالیزم خاوەنداریی لە کەس ناکەن، گیانی مرۆڤ دەردەکەن، وەهایە کە بۆ قروشێک (فلسێک) هەزاران کەس دەکوژن، مێژوو ئەمەی پشتڕاست کردووەتەوە، کاربەدەستانی باشور بۆ لەمە تێناگەن، کاپیتالیزم مرۆڤ ناپارێزێت، بۆ پارە خەڵک بە کوشت دەدات، مێژوو ئەمەشی سەلماندووە، فاشیزمی تورک، دڕندەیی تورک، هەزاران ساڵە گەلان دەکوژێت، هاوکاریی گەلانیشی نەکردووە.

پێویستە کورد خۆی کێشەی خۆی چارەسەر بکات

لەسەر پەیوەندیی نێوان دەوڵەتی تورک و دەسەڵاتی باشوردا، عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەم شێوەیە هۆشداریی داوە: پێویستە پارتەکانی باشوری کوردستان دەست لە داخوازییەکانی دەوڵەتی تورک هەڵگرن، هاوکاریی شۆڕشی باکور بکەن، پشتیوانی لە کوردستانی گەورە بکەن و خۆیان بەرەو پێش بەرن، پێویستە یەکبوونی خۆیان دروست بکەن، پێویستە باشوری کوردستان بە هەموو شێویەک هاوکاریی باکوری کوردستان بکات، ئەگەر کورد لە باکوری کوردستان ڕزگار بکرێت، ئیدی دووژمن دەزانێت کە ناتوانێت بێتە ناو کوردستان، ئەگەر باشوری کوردستان بکەوێتە خزمەتی کوردستانی گەورە و ڕۆڵی خۆی بگیڕێت، پارچەکانی دیکەش ڕۆڵی خۆیان دەگیڕن، بۆیەش پێویستە پارتەکانی باشور و باکوری کوردستان کۆببنەوە و بەرەیەک دروست بکەن، پێویستە ئەم بەرەیەش لەسەر بنەمای کوردستانی گەورە یەکبوونێک دروست بکات و کۆبوونەوەیەکی نەتەوەیی ئەنجامبدات، پێویستیە کورد لەنێوان هەموو بەشەکاندا، کێشە ناخۆییەکانیان بۆ خۆیان چارەسەر بکەن و ڕێگە بە دەستێوەردانی دووژمن نەدەن.

ئێمە یەکێتی نێوان باکور و باشورمان دەوێت

ڕێبەر ئۆجالان لەسەر هەوڵەکانی بزوتنەوەی ئاپۆیی بۆ پێکهێنانی یەکێتی دیموکراتی و نەتەوەیی کورد، ئەم خاڵانە دەستنیشان دەکات: هەنگاوی کۆتایی ئێمە بۆ هەموو کورد و بە تایبەتیش بۆ خەڵکی باشور، شۆڕشگێرانی باشور و مرۆڤە دروستەکان، هاوکاریی گەورەیە، جگە لە خۆمان نابێت چاوەڕێی هاوکاریی کەس بکەین، ئێمە لەنێوان باشور و باکور-دا یەکێتی و ڕاوێژمان دەوێت، هیچکات قبوڵ ناکەین کە لە ڕێگەی تورکەکان و ئیمپریالیستەکان-دا ببنە ئامێری گەلەکۆمەکان، بەتایبەتیش داوا لە کەسانی دیموکرات و وڵاتپارێز دەکەین، کە تا ئیستا کەوتوونەتە ناو ئەو گەمانە وە؛ باش دۆخی هەنووکەیی بنرخێنن و بە ڕاستی لێیتێبگەن.

ڕێبەر ئۆجالان دەڵێت: ئەگەر سەرەڕای هەموو بانگەوازییە دۆستانەکانی ئێمە بۆ ڕاوێژکاریی و یەکڕیزیی و بەرەی هاوبەش، بەردەوامن بن لەسەر پێداگرییە نەرێنییەکانیان و گەمەمان لەگەڵدا بکەن، ئەمە بۆ ئەوان زۆر خراپە، پێویستە هاوکارانی باشور نەکەونە ناو ئەو گەمە و گەلەکۆمانە و زیان بە هەوڵەکان بۆ یەکبوون و سەربەخۆیی نەگەینن، ئەگەر دەتوانن با لەناو دۆستایەتی و ڕاوێژ-دا بن، ئەگەر نە با بێلایەنی بگرنە بەر.

ئەوانەی دەڵێن؛ ئێمە ڕێبەرین، با بوونی خۆیان فیدای گەل بکەن

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پێداگریی خۆی لەسەر پێکهێنانی یەکێتیی نێوان گەلی کورد و هێزەکانیدا لەم وتانە کۆدەکاتەوە: بەڵێنێکم بەخۆم داوە، من لە نەبوون دەستمپێکرد، بەڕێوەی دەبەم و بە هێزەوە درێژەی پێدەدەم، ئەوانەی بە ئێوە دەڵێن؛ ئێمە شۆڕشگێڕین، ڕێبەرین، پێویستە هەموو خۆیان فیدای گەل بکەن، پێویستە پارێزوانی هەموو بەهاکان بن، مرۆڤ نە بە گروپێک، بە یەک کەسیش دەتوانێت سەرکەوتنی گەورە بەدەست بێنێت و خۆی بپارێزێت.

ف.ق