'تاوەکو یەژاستار هەبێت بێریتانیش دەمێنێت'

بیریتان شۆڕشگێڕێکى ئەفسانەیى بوو، کە ٢٦ ساڵ لەوە پێش لەسەر تاشە بەردێکى گەورە دا مانیفیستۆیەکى نووسی و بووە پێشەنگی بە سوپابوونی ژنان، کە ئێستا هەزاران ئەندامى هەیە.

مێژووی مرۆڤایەتى لێوانلێوە لە هەزاران مرۆڤی شەهیدی بێ هاوتا کە هەزاران ساڵە بۆ ئازادی شەڕ دەکەن و لەو پێناوەدا ژیانى خۆیان بەخشیوە. ئەو هێزانەى هێرشیان کردە سەر بەهاکانى مرۆڤایەتى چەند بە توندی هێرشەکەیان ئەنجامدا بەو رادەیەش بەرخۆدانى توندیان بەرامبەر ئەنجامدرا و تێکشکان. ئەو سیستمەى کە ناتوانێت خۆی لە بەرامبەر ئەو بەرخۆدانەدا رابگرێت بە بەردەوامى هێرش ئەنجام دەدات.

لەبەر ئەوەش هیچ کات ئەو ئەنجامەیان بە دەستنەهێناوە، کە خەونیان پێوە بینیوە و لە بەرامبەر بەرخۆدانى خۆبەخشان و شەیدایانى ئازایدا تێکشکاون. لە سەدەى ٢١ دا و دوێنێ لە کۆبانێ و عەفرین و ئەمڕۆش لە خواکورک لە کەسایەتیى گەریلاکانى ئازادیى کوردستاندا شایەتى هەمان بەرخۆدانین.

بێریتان لە دژی ژیانى بەکۆیلەکردندا بەرەوە ئازادی فڕی

گەلی کورد کە تێکۆشانى ژیانەوە و بەرخۆدان بەڕێوەدەبات لەگەڵ هەزاران قارەمان و پاڵەوانیدا ناوی خۆی لە مێژووی ئازایدا تۆمار کردووە. ئەوانەى قارەمانانە شەڕ دەکەن و لە پێناو ژیانێکى کەرامەتداردا روو لە مردن دەکەن، پێشەنگایەتى بۆ ئەم بەرخۆدانى ئازادییە دەکەن. بێریتان شۆڕشگێڕێکى ئەفسانەیى بوو کە ٢٦ ساڵ پێش ئێستا لەسەر تاشەبەردێک دا مانیفیستۆی نووسی و بووە پێشەنگەی بە سوپابوونی ژنان، کە ئێستا هەزاران ئەندامى هەیە...

ئەو شۆڕشگێڕە بوێر و ئازایە بە وتنی 'لە بەربانگی ئەمڕۆدا شوێنێکم بۆ دابنێن، من لەم شەڕەدام' بەشێوەیەکى بێ هاوتا بەشداری شەڕی ئازادی بوو. ئەمڕۆ هەزاران کەس هاتوونەتە سەر رێگاکەى. لە دژی ئەو کەسانەى کە دەڵێن 'نکۆڵی لە خۆت بکە و دەست لە بەهاکانت هەڵگرە' بە شکۆ و کەرامەتەوە بژی، لە دژی ئەوکەسانەى کە بانگەواز بۆ خیانەت دەکەن، بێریتان گەورەترین وەڵامى داوەتەوە. ناوی سەرلەنوێ زیندووکردنەوەى گەوهەری ژنە. لە دژی ژیانى بەکۆیلەکردن لەسەر تاشەبەردێک باڵی کردەوە و بەرەو ئازادی فڕی.

بە سوپابوونی ژنان گەورەترین ئەمانەتى بێریڤانە، کە بۆ ژنانى جێهێشتووە

بێریتان هۆش و ئاوەزە. هۆشی ئازادیى ژنە. بەسێ، زەریفە، دێرسیم و ئاگرییە. توندترین و قورسترین وەڵامى لە دژی پیاوان، لە دژی ئەوانەى دەست لە بەها و کەرامەتیان هەڵدەگرن، لە دژی ئەوانەى دەستبەرداری مرۆڤایەتى و کوردبوونى خۆیان بوون، داوەتەوە. بێریتان لە کەسایەتى و چالاکییەکەیدا سوپایەکی تێکشکاند و گورزێکى قورسی لە دوژمنانى ئازادی دا. لەبەر ئەوەش چالاکییە ژیانییەکەى بووە هۆی ئافراندنی سوپاى ئازادیى ژنان.

بە سوپابوونی ژنان بە یەژاستا لە سەرتاسەری جیهاندا دەنگى داوەتەوە و گەورەترین ئەمانەتى بێریتانە کە بۆ ژنانى جێهێشتووە. لەبەر ئەوە دەڵێین، هەتاکو یەژاستار هەبێت بێریتانیش دەمێنێت، کورد و ژن هەرگیز دەستبەرداری شکۆ و کەرامەتى خۆیان نابن. هەزاران ژن ئێستا لە خواکورک دەبنە وەڵامدەرەوەی دەنگى بێریتان کە لە ناو تاشەر بەردەکاندا دەنگ دەداتەوە.

درێژپێدەرانى رێگاکەى بێریتان و زیلان بۆ ژیانى خۆیان بۆ گەلەکەیان فیدا دەکەن

دیکتاتۆریى فاشیستى ئاکەپە / ئەردۆغانی داگیرکەری پاکتاوکار و ملهوڕ جارێکیتر هەوڵ دەدات بەرخۆدانى گەلی کورد تێکبشکێنێت و بۆ ئەوەش لە هەموو شوێنێکەوە بە چاوسوورکردنەوەوە و رووقایمانە هێرش ئەنجام دەدات. بەرخۆدانى خواکورک کەمێکى ماوە ساڵێک پڕ بکاتەوە و بووەتە بەرخۆدانى ئازادی و شکۆی مرۆڤایەتى. درێژەپێدەرانى رێگاکەى بێریتان و زیلان توندترین وەڵامی ئەو کەسانە دەدەنەوە، کە تێناگەن کورد بە کوشتن و زوڵم و ملهوڕی و ئەشکەنجە تێکناشکێنرێت.

ژنە ئازا و بوێرەکانى کورد لە دژی فڕۆکە و پێشکەوتوترین چەکی تەکنەلۆژیای و تەکنەلۆژیاى شەڕ، ئیرادەى مرۆڤەکان دەخەنەڕوو و دەیسەلمێنن. ئەو بەرخۆدانە بێ هاوتایەیان چەندین مانگە بەردەوامە و گەیشتووەتە بەرزترین ئاست. بوێری و ئازایى ژنانى کورد لە خواکورک جارێکیتر سەلمێنرایەوە. هەزاران ژنی کورد هاتوونەتە سەر رێگاکەى بێریتان و زیلان و جارێکیتر بۆ بوونی گەلەکەیان  گیانی خۆیان دەبەخشن.

ئەوەى لە خواکورک روو دەدات چارەنووسی ئازادیى ژنان دیاری دەکات

ئەو کەسانەى دەڵێن 'ئێمە جیهان بەسەر سەرتاندا دەڕووخێنین' و هەڕەشە لە گەلی کورد دەکەن، دەبێت باش لەوە تێبگەن، کە قورسترین وەڵامیان لەلایەن گەریلاکانى سوپاى ژنانى ئازادەوە دەدرێتەوە و دەڵێین 'ئێمە وەک بێریتان و بە رەنگى بێریتان سەردەکەوین'. ئێستا ئەو وەڵامە لە خواکورک بە دوژمن دەدرێتەوە. با کەس دوودڵ نەبێت... ژنان و گەنجانی کورد ئیتر رێگاى خۆیان بە رووناکیى سارا، بێریتان، زیلان، ئارین و ئاڤێستا رووناک کردووەتەوە. لە هەر شوێنێکدا و لەهەموو کاتێکدا خاوەنداری لە ئازادی، بەهاکانی مرۆڤایەتى و شکۆی خۆیان دەکەن.

ئێمە بە روونی دەڵێین، ئەوەی ئێستا لە خواکورک روودەدات چارەنووسی ئازادیی ژنانى دیاری دەکات. لەبەر ئەوەش خواکورک خۆڕاگری دەکات و تێکۆشانێکى بێ پسانەوە ئەنجام دەدات و بە دڵنیایشەوە سەر دەکەوێت. بۆیە دەبێت ژن لە بەرەى ئازادیدا بە شێوەی بێریتان و زیلان و تێبکۆشێت. دەبێت فیداییانە و یەکدڵ بجوڵێنەوە و هاوار بۆ ئازادی بکەن...

ر.م